جاڕنامه‌ی شارۆمه‌ندی یان جاڕدان بۆ هه‌ڵبژاردن
16:51 - 12 بەفرانبار 2716
Unknown Author
خالید عەلیزادە
پرسی شارۆمه‌ند و مافی شارۆمه‌ندی یه‌کێک له‌و باس و بابه‌تانه‌یه له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆماریی ئاغای رووحانی‌دا وه‌کوو ته‌وه‌رێک بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن هاته ئاراوه. له‌م رۆژانه‌دا دوای نزیک به چوار ساڵ ئه‌م پرسه سه‌رله‌نوێ هاتووه‌ته رۆژه‌ڤه‌وه. گوایه له‌م ماوه‌دا له لایه‌ن پسپۆران و شارهزایانەوە شه‌نوکه‌و کراوه و تازه به ئامانجی کۆتایی گه‌یشتووه! دواتر له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فه‌رمیدا تارای له‌سه‌ر لادرا و له رێگه‌ی کورتە پەیامەوە به ناوی سه‌رۆککۆماره‌وه به هه‌موو دانیشتووانی ئێران مزگێنی درا کە له‌مەو به‌دوا ئێوه ده‌توانن وه‌کوو شارۆمه‌ند له پاکێجی(چارۆکەی) شارۆمه‌ندی سوودمه‌ند بن، وه‌کوو ئه‌وه‌ی که پێشتر ئێمه شارۆمه‌ند نه‌بووین!
چه‌مکی شارۆمه‌ند و مافی شارۆمه‌ندی له روانگه و گۆشه‌نیگای جیاوازه‌وه لێکدانەوەی بۆ کراوه. له‌م وتاره‌دا هه‌وڵ دراوه له روانگه‌ی کۆمه‌ڵناسیی سیاسییەوە ئه‌م پرسه تاوتوێ بکرێت و له چوونه ناو ورده‌کاری یاسایی دووری کراوه. له‌م نووسینەدا به دیاریکراویی له‌سه‌ر چه‌ند پرسیار هه‌ڵوێسته ده‌کرێ و هه‌وڵ ئەدرێت له درێژه‌ی باسەکەدا وڵامی ئه‌م پرسیارانه بخرێته روو.
پرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه، شارۆمه‌ند کێیه و شارۆمه‌ندی چییه؟ له رووی مێژووییه‌وه ئه‌م مژارە له چ به‌ستێنێکدا سه‌ری هه‌ڵداوه و له چ هه‌لومه‌رجێکدا مانای هه‌یه و هۆکاره‌کانی سەرهەڵدانی چین؟ و ئایا گواستنهوەی ئه‌م باسانه له کۆمه‌ڵگا و هه‌لومه‌رجێکی کۆمه‌ڵایه‌تی جیاوازەوە بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی دیکه و مۆنتاژکردنی ده‌توانێ هه‌مان مانای سه‌ره‌کیی خۆی بپارێزێت.به مانایه‌کی گشتی‌تر ئایا مافی شارۆمه‌ندی پرۆسه‌یه یان پرۆژه‌یه؟ هەر وەها پرسیار ئەوەیە، ئایا ئه‌م باسانه له بنه‌ره‌تدا له‌گه‌ڵ پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له هه‌لومه‌رجی ئێستادا ده‌گونجێ و له‌وه‌ش گرنگتر ئایا گه‌ره‌نتی و زامنێک بۆ جێبه‌جێکردن و پاراستنی بوونی هه‌یه. پرسیارێکی دیکه ئه‌وه‌یه، ئه‌م تەوەرە بۆ که‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و ره‌گه‌زی و به‌گشتی که‌سانی په‌راوێزخراو، چ قازانج و ده‌سکه‌وتێکی هه‌یه و ئایا ده‌توانێ مافه سه‌ره‌تایی و بنه‌ره‌تییه‌کانیان دابین و مسۆگه‌ر بکات. پرسیاری کۆتایی ئه‌وه‌یه، هه‌ڵسه‌نگاندن و لێکدانه‌وه‌ی ریفۆرمخوازانی حکوومه‌تی له کوردستان و هه‌ندێ به‌ناو چالاکوانی کۆمه‌ڵگای مه‌دەنی بۆ ئه‌م بابه‌ته، به‌پێی چ پێوه‌ر و لۆژیکێکه و بۆچی ته‌نانه‌ت به پێچه‌وانه‌ی ریفۆرمخوازان و هه‌ندێ چالاکوانانی مه‌ده‌نیی ناوه‌ند، به‌رده‌وام سه‌باره‌ت به‌م پرس و بابه‌تانه گه‌شبینن و پێیان وایه ئەگەرچی هەندێ رەخنەی لە سەرە، بەڵام له درێژخایه‌ندا بۆن و به‌رامه‌که‌ی ده‌گات، بە ماناێیکی تر ژیانی ئه‌مرۆ بۆ داهاتوویه‌کی نادیار ههراجفرۆش ده‌که‌ن. له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵامی پرسیاری یەکه‌مدا، پێویسته ئاورێک له مێژووی ئه‌م باسە بدرێته‌وه. چه‌مکی شارۆمه‌ند و مافی شارۆمەندی له سه‌رده‌می یۆنانی کۆنه‌وه تا به ئه‌مرۆ چیرۆکێکی دوور و درێژی تێپه‌راندووه و پێناسه‌ی جۆراوجۆری لێکراوه، به‌ڵام ئه‌و بنه‌ما و کۆڵه‌که سه‌ره‌کییانه‌ی شارۆمه‌ندی له‌سه‌ر دامه‌زراوه (ئه‌رک و ماف) تا به ئه‌مرۆش ئاڵوگۆرێکی ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه. سه‌باره‌ت به بنه‌ماکانی سه‌رهه‌ڵدانی چه‌مکی شارۆمه‌ندی هه‌ندێ له بیرمه‌ندان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن، چه‌مکی شارۆمه‌ندی سه‌ره‌تا له ناوچه‌ی مێزۆپۆتامیا سه‌ری هه‌ڵداوه(پیران،١٣٨٥ :١٧-١٦)، دواتر له ده‌وڵه‌ت ـ شاره‌کانی یۆنان و وڵاتی رۆمدا به‌کارهاتووه. له درێژه‌دا بۆ ماوه‌ی هه‌زار ساڵ(سه‌ده‌کانی ناوه‌راست)، به هۆی هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و سیاسی، ئه‌م چه‌مکه ده‌که‌وێته په‌راوێزه‌وه تا ئه‌وه‌ی که بۆ جارێکی دیکه له دوای رێنیسانس و به تایبه‌ت له سه‌ده‌کانی حه‌ڤده‌هه‌م به‌دوا، له ئاکامی خه‌بات و ململانێی بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان سەر لە نوێ وه‌کوو یه‌کێک له بنه‌ما و کۆڵه‌که سه‌ره‌کییه‌کانی دێموکراسی دێته ئاراوه و له شۆرشی فهڕهنسەدا به لووتکه ده‌گات و له ئاکامدا جارنامه‌ی \"مافی جیهانیی مرۆڤ و شارۆمه‌ند\"ی لێده‌که‌وێته‌وه (جەهانبەگلوو،١٣٨٤: ٤١).
شارۆمه‌ند له پێناسه سهرهتاییهکەیدا به که‌سێک ده‌گوترا، له کاروباری رامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌وڵه‌ت ـ شاره‌کاندا به‌شداری راسته‌وخۆی هه‌بێت و بۆ به‌خته‌وه‌ری مه‌ده‌نی ده‌وڵه‌ت ـ شار تێده‌کۆشێ، ئه‌گه‌رچی ئه‌م پێناسه هه‌موو دانیشتووانی نه‌ده‌گرته‌وه (جەهانبەگلوو،١٣٨٤: ١٦-١٩). به بۆچوونی تی. ئێچ.
مارشاڵ، چه‌مکی شارۆمه‌ندی له حکوومه‌تی دێموکراتیک‌دا به تێپه‌ربوونی کات به‌ره‌و کامڵ‌بوون ده‌چێ و له ئاکامدا سێ ره‌هه‌ندی مه‌ده‌نی، سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گرێته‌وه (کیوسیتۆ، ١٣٨٦: ٩٩). له پێناسه‌یه‌کی دیکه‌دا کیس فاڵکس پێی وایه، \"شارۆمه‌ندی پێگه‌یه‌کی ئه‌ندامه‌تییه که کۆمه‌ڵێک ماف و ئه‌رک و به‌رپرسیاره‌تی له‌خۆ ده‌گرێ و له‌سه‌ر ئه‌ساسی به‌رابه‌ری، دادپه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی دامه‌زراوه\" (فاڵکس، ١٣٨١: ٤٨).
ئاوردانه‌وه له پاشخانی مێژوویی، له هه‌مانکاتدا پێناسه‌ی ئه‌م چه‌مکه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات، ئه‌م بابه‌ته له ره‌وتێکی مێژوویی‌دا سه‌ری هه‌ڵداوه و له ئه‌نجامی ره‌خنه و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رده‌وامدا به‌ره‌و پێشکه‌وتن هه‌نگاوی ناوه و تا به ئه‌مرۆ هاتووه، واته ئه‌م بابەتە پرۆسه و ره‌وتێکه کە لە ناکاو به راچێتە پێچانه‌وه دروست نەبووە. هه‌ڵبه‌ت باسکردنی ئه‌م ره‌وته به مانای ئه‌وه نییه ده‌بێ ئێمه‌ش له نووکه‌وه ئه‌م ره‌وته ده‌ست پێبکه‌ین، به‌ڵام ده‌بێ لانیکه‌می ئه‌و مه‌رجانه ره‌چاو بکه‌ین که بۆ له‌دایکبوونی ئه‌م باسانه پێویسته. لایەنێکی دیکه‌ی ئه‌م باسه ئه‌وه‌یه، شارۆمه‌ندی هاوشان له‌گه‌ڵ دێموکراسی، ئازادی و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌هێز گه‌شه‌ی سه‌ندووه و هه‌رکات ئه‌م ئازادییانه به‌رته‌سک کراوه‌ته‌وه، شارۆمه‌ندی که‌وتووه‌ته مەترسییەوە. واته مه‌رجی سه‌ره‌کیی سه‌رهه‌ڵدانی شارۆمه‌ندی، ئازادی و به‌رابه‌ری و سه‌ربه‌خۆییه و له هه‌لومه‌رجی ئازاد‌دا به‌رپرسیاره‌تی دروست ده‌بێ و مرۆڤ له هه‌مبه‌ر ئه‌و کارانه‌دا به‌رپرسیاره که به ئازادی هه‌ڵیبژاردووه. له ئاکامدا ئه‌گه‌ر مرۆڤ له هه‌لومه‌رجی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ و به ئاگاییه‌وه ئه‌رک و به‌رپرسیاره‌تییه‌ک قه‌بووڵ بکات، دواتر داوای مافی خۆی ده‌کات و له دیالێکتیکی نێوان ئه‌رک و ماف‌دا شارۆمه‌ندی له‌دایک ده‌بێت. ئاکامێکی دیکه‌ی ئه‌م باسه ئه‌وه‌یه، باشترین گه‌ره‌نتی بۆ جێبه‌جێکردن و پاراستنی مافی شارۆمه‌ندان، بە پلەی یەکەم کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌هێز و دواتر ده‌وڵه‌ت وه‌کوو نوێنه‌ری هه‌ڵبژێردراو و مه‌شرووعی خه‌ڵکه. بێجگه له‌و شتانه‌ی به کورتی ئاماژه‌مان پێدا، هاتنه ئارا و سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م مژار و باسانه له رۆژئاوا، پێداویستییه‌کی ناوخۆیی و مێژوویی و له ئاکامی کۆمه‌ڵێک گۆرانکاریی بنه‌ره‌تی له بواری ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیدا سه‌ری هه‌ڵداوه، له هه‌مانکاتدا کۆمه‌ڵێک بیرمه‌ندی وه‌کوو رۆسو، جان لاک، مۆنتسکیۆ و ... له پێگەیشتنی ئه‌م بابه‌تانه‌دا رۆڵی کاریگه‌ریان هەبووە. لە دوای ئەم پێشەکییە کورتە، پرسیارێک دێته ئاراوه، ئایا له کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا وه‌ها هه‌لومه‌رجێک به پێش مه‌رجه‌کانیه‌وه ره‌خساوه تاکوو پرسێکی وه‌ها گرنگ له‌دایک ببێت. پرسیارێکی سه‌ره‌کی دیکه ئه‌وه‌یه، ئایا سیستمی سیاسیی له‌گه‌ڵ وه‌ها پرس و بابه‌تگه‌لێک ته‌بایه و خستنه به‌رباسی ئه‌م شتانه له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆکی ئه‌م سیستمه‌دا ده‌گونجێ؟ بۆ وڵام به‌م پرسیاره، پێویسته به کورتی ئاورێک له مێژووی ئه‌م باسە بدرێته‌وه. به پشتبه‌ستن به ده‌قه مێژووییه‌کان، وڵاتی ئێران مێژوویه‌کی دوور و درێژی له سه‌ره‌رۆیی و ملهوری تێپه‌راندووه و سیخناخ بووه لە بێرێزی و سووکایه‌تی و ترۆکردنی خەڵکەکەی و به هیچ شێوه‌یه‌ک پرسی شارۆمه‌ند و مافی شارۆمه‌ندی له ئارادا نه‌بووه. واتە ئێمە بە جێگەی شارۆمەند \"ره‌عیه‌ت\" و \"ئیماندار\"مان هه‌بووه. بابەتێک کە ماکس ڤێبێر کۆمەڵناسی ئەڵمانی پێداگری لە سەر دەکات (جەهانبەگلوو،١٣٨٤:٢٠). هەر بۆیە به تەنها ئه‌رکی بۆ دیاری کراوه و له هه‌رجۆره مافێک بێوه‌ری بووه. به مانایه‌کی تر لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی‌دا، زیاتر له‌وه‌ی که له هه‌وڵی راهێنانی شارۆمه‌ندی ئه‌م جیهانیدا بن، له هەوڵی شارۆمه‌ندی ئه‌و جیهانیدا بوون. به‌ڵام سه‌ره‌رای ئه‌م شتانه، له سه‌رده‌می مودێرندا به هۆی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی وڵاتی ئێران له‌گه‌ڵ رۆژئاوا، بۆ یه‌که‌مین جار له سه‌رده‌می مهشرووتەخوازیدا ئه‌م پرس و بابه‌تانه دەکەوێتە رۆژه‌ڤه‌وه، به‌ڵام له ئاکامی لاوازبوون و له‌ناوچوونی مه‌شرووته‌خوازی، له هه‌مانکاتدا دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ره‌رۆ و نادێموکراتی ره‌زاخانی و دواتر پێکهاته‌ی تیۆکراسی ـ خه‌ڵکی کۆماری ئیسلامی، ئه‌م بیرۆکە له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه‌وه سه‌روگوێ ده‌کرێت و له ناوه‌رۆکی راسته‌قینه‌ی خۆی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه و به ته‌نیا توێکڵ و پێستێکی رواڵه‌تی لێ ده‌مێنێته‌وه.
به پشتبه‌ستن به‌م لێکدانەوه و هه‌ڵسه‌نگاندنه به‌و ئاکامه ده‌گه‌ین، چه‌مکی شارۆمه‌ند و مافی شارۆمه‌ندی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا به ئه‌مرۆ له سنووری هه‌ندێ باس و بابه‌تی رۆشنبیرانه تێنهپهڕێوه و نه‌بووه‌ته پرس و بابه‌تێکی گشتی. ئه‌گه‌ر هه‌ندێ جار وەکوو پرسێکی رۆشنبیرانه‌وه خراوه‌ته به‌ر باس، له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه سه‌رکۆنه کراوه. له‌وه‌ش گرنگتر پێشمه‌رجه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م پرسه وه‌کوو ئازادی، به‌رابه‌ری، کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به هێز، ده‌وڵه‌تی دێموکرات و هه‌ڵبژێردراو، بیرمه‌ندی کاریگه‌ر له‌م بواره‌دا، پێداویستیی ناوخۆیی و مێژوویی نەڕەخساوە و لە ئەنجامدا بابه‌تێک به ناوی شارۆمه‌ند و مافی شارۆمه‌ندی له‌دایک نه‌بووه. ئەگەر هەندێ جار ئاوڕ لەم باسانە دراوەتەوە، زیاتر بە مەبەستی خۆرێکخستنی له گەڵ شه‌پۆله‌کانی دێموکراسیخوازی، له هه‌مانکاتدا له‌ژێر کاریگه‌ری زه‌بر و گوشاری رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی مافی مرۆڤ و سه‌رقاڵکردنی خه‌ڵکی ناوخۆ له هه‌ندێ هه‌لومه‌رجی تایبه‌تدا بووە.
ورووژاندن و خستنه به‌رباسی ئه‌م بابه‌ته له لایه‌ن سه‌رۆککۆماره‌وه و له پێکهاته‌یه‌کی ئەوتۆدا که یاسای بنه‌ره‌تیی وڵاته‌که‌ی به پشتبه‌ستن و گه‌ڕانه‌وه بۆ یاساکانی ئیسلام، به کۆمه‌ڵێک «ئه‌مما» و «ئه‌گه‌ر»ی کۆن سنووردار و قوڵ کراوه و تا ئێستا زۆربەی بڕگەکانی نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه، ئه‌وه‌مان بۆ دەردەخا ئه‌م جۆرە باس و بابه‌تانه به‌گشتی له‌گه‌ڵ ئه‌م پێکهاتەدا ناگونجێ. بە تایبەت لە هەل و مەرجێکدا پێوەندی شارۆمەندی لە نێوان خەڵک و دەسەڵات لە کۆمەڵگای سیاسی‌دا تێکچووە و بێمتمانه‌یی به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی لەو پەڕی خۆێدایە، تا ئەو رادە هەندێ لە کۆمەڵناسان باس لە \"ئانۆمی سیاسی\" دەکەن، واتە هه‌لومه‌رجێک کە یاسا و نۆرمه‌کانی کۆمه‌ڵگای سیاسی و به تایبه‌ت یاسای بنه‌ره‌تی وڵات که له‌وێدا سنوورێک بۆ ماف و ئه‌رکی دوو لایه‌نه‌یی دەوڵه‌ت و شارۆمه‌ندان دیاری کراوه، له لایه‌ن بکهرهکانهوه(ده‌وڵه‌ت و شارۆمه‌ندانه‌وه) په‌یره‌و و جێبه‌جێ ناکرێ و جێبەجێکردنی به شیاو و په‌سه‌ند نازانرێت(رەجەبزادە،١٣٨١:٣٥-٣٦). قسەکردن لەم باسانە تا رادەیەکی زۆر لە راستییەوە دورە.
خستنه به‌ر باسی وه‌ها مژارێک، له هه‌لومه‌رجێکی ئه‌وتۆدا که زۆربه‌ی برگه‌کانی یاسای بنه‌ره‌تی وڵات بە هۆی کار پێنەکردن دەقی بەستووە، هەروەها ده‌وڵه‌ت وه‌کوو به‌رێوه‌به‌ری سەرەکی یاسا له جێبه‌جێکردنی لانیکه‌می یاساکاندا و ته‌نانه‌ت به‌رێوه‌چوونی هه‌ندێ شتی لاوه‌کی وه‌کوو کۆنسێرت، وتاربێژی جێگری سهرۆکپهرلهمانی و ... ماوه‌تەوە، له هه‌مانکاتدا به هۆی ده‌ستێوه‌ردانی هێزه دیار و نادیارەکان له پانتایی گشتی و پرووکاندنی بکه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، تەنانەت چوونه ناو که‌رتی تایبه‌تی تاکه‌کانه‌وه، ئه‌گه‌ری جێبه‌جێکردنی جارنامه‌ی مافی شارۆمه‌ندی نە تەنیا زۆر ئه‌سته‌مه، بەڵکوو له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێ بوونیدا، به هۆی نه‌بوونی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی چالاک و زیندوو، هیچ گه‌ره‌نتی و زامنێک بۆ پاراستنی نییه و ناکرێ زیاتر له پرۆژه‌یه‌ک بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن چاوی لێ بکرێ. ئەم جۆرە هەڵس و کەوتانە پڕ بە پێستی ئەو پەندە کوردییەیە کە دەڵێ:کابرا رەمەزانی بۆ نەدەگیرا، خەریکی شەشەی شەشەڵان بوو!،واتە فەرزەکەی بۆ جێبەجێ نەدبوو، خەریکی نافەرزەکە بوو.
سه‌باره‌ت به پرسیاری دووه‌م پێویستە بگوترێت، ئه‌گه‌رچی پێشتر له یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات‌دا و له چه‌ند بڕگه‌ی یاساییدا ئاماژه به مافی که‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌کان کراوه، به‌ڵام مخابن له ماوه‌ی چوار ده‌یه ده‌سه‌ڵاتی بناژۆخواز و ڕیفۆرمخوازاندا، ئه‌م بڕگه یاساییانه نه‌چوونه‌ته بواری پراکتیک و جێبه‌جێکردنه‌وه.
به هه‌مان شێوه له‌م به‌ستێن و هه‌لومه‌رجه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌دا، چه‌مکی شارۆمه‌ند و مافی شارۆمه‌ندی نه‌زۆک و ئیفلیج ده‌بێت و چاره‌نووسی له یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات باشتر نابێت. چونکه مه‌رجی سه‌ره‌کی به‌دیهاتنی مافی شارۆمه‌ندی، پێش هه‌موو شتێک پێوه‌ندی تەندروستی خه‌ڵک و ده‌وڵه‌ت، به‌شداریی سیاسی و کرانه‌وه‌ی فه‌زای سیاسی و به گشتی گه‌شه‌ی سیاسییه، تا کاتێک پێشمه‌رجه سه‌ره‌تاییه‌کان نەڕەخسێ، به دڵنیاییه‌وه شارۆمه‌ند و مافی شارومه‌ندی له‌دایک نابێت. به تایبه‌ت له سه‌رده‌می سه‌رۆککۆماری ئاغای ڕووحانی‌دا که به به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌یدمحه‌مه‌د خاته‌می باوه‌ڕی که‌متری به کرانه‌وه‌ی فه‌زای سیاسی هه‌یه و زۆرترین هه‌وڵه‌کانی له بواری ئابووریدا خستووه‌ته گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی لانیکه‌می به‌ڵێنەکانی جێبه‌جێ بکات، به‌ڵام به هۆی زاڵبوونی گه‌نده‌ڵی و ته‌شه‌نه‌ی ئەم درم و پەتایە له هه‌موو ڕه‌هه‌ند و ئاسته‌کاندا، لانیکه‌می ئه‌و به‌ڵێنانه‌شی بۆ جێبه‌جێ نه‌بووه. له هه‌لومه‌رجێکی وەهادا که سه‌رۆککۆمار به کرده‌وه هیچ دەسکەوتێکی بۆ گەلانی ئێران و به تایبه‌تیش بۆ گەلی کورد نه‌بووه، قسە لە پڕۆژه‌ی مافی شارۆمه‌ندی بێجگە ئایدیۆلۆژی به مه‌به‌ستی سەرقاڵکردن، هاسانکردنهوهی کێشه‌کان، به‌لاڕێدابردنی راستییه‌کان شتێکی تر نییە. هه‌روه‌ک ئاماژه‌مان پێدا، به هۆی داخراوی و پاوانخوازی و ماهیه‌تی پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، پرسی نه‌ته‌وه و ئایینه‌کان نه ته‌نیا جێگای باس و مشت‌ومڕ نەبووە، به‌ڵکوو زۆر جار وه‌کوو مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی وڵات چاوی لێدەکرێ و سه‌رۆککۆمار وه‌کوو که‌سێک که ساڵههایە له شۆرای باڵای ئاسایشی نەتەوەییدا به‌رپرسیاره‌تی هه‌یه، باش له‌و راستییە دەگا، بەڵام به هۆی حه‌شیمه‌تی زۆری که‌مایه‌تییه‌کان و ڕۆڵی چاره‌نووس سازیان له هه‌ڵبژاردندا، ئه‌م پرسه‌ی ورووژاندووه، بابەتێک کە لە گەڵ پێکهاتەی سیستم یەک ناگرێتەوە. چونکه له سیستمی ئۆمه‌ت ته‌وه‌ردا، پێوه‌ر ته‌قوایه، له‌وه‌ش سه‌رنجڕاکێشتر ئه‌وه‌یه بۆ خۆیان ڕاده‌ی ته‌قوای که‌سه‌کان دیاری ده‌که‌ن. به گشتی له وه‌ها سیستمێکدا ئیمانداران ئه‌رک و به‌رپرسیاره‌تیان بۆ دیاری کراوه و له ماف بێوه‌رین. سه‌ره‌ڕای ئه‌م شتانه، سه‌رۆککۆمار له هه‌لومه‌رجێکدا ئه‌م باس و بابه‌تانه‌ی هێناوه‌ته ئاراوه، به هۆی قه‌یرانی ئابووری تاقه‌تپڕووکێن و له‌وه‌ش گرنگتر لاوازبوونی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، چینی مامناوه‌ندی وەکوو فاکتەری سەرەکی گۆڕانکاری به‌ره‌و له‌ناوچوون ڕۆیشتووه و داخوازه‌کانی خه‌ڵک زۆرتر داخوازی ئابوورییه تاکوو باس و بابه‌تی کولتووری، ئایینی، کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی. باشترین پێوه‌ر بۆ ناڕاستبوونی ئه‌م ئیدیعا و قسانه، هه‌ڵسوکه‌وت و ده‌سکه‌وته‌کانی سه‌رۆککۆمار له ماوهدایە، چونکە باشترین پێوەر بۆ هەڵسەنگاندنی هەر ئیدیعا و بۆچوونێک، کردەوەیە نەک قسە. بۆ وێنه له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پێوه‌ر بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌رۆککۆمار، سه‌د ڕۆژی سه‌ره‌تای سه‌رۆککۆمارییه.
ئه‌گه‌ر ماوه‌ی چوار ساڵ ده‌سه‌ڵاتداری سه‌روککۆمار و چوار ده‌یه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ئێران بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و تێگه‌یشتن له ڕوانینی ده‌سه‌ڵات سه‌باره‌ت به که‌مایه‌تییه‌کان بەس نه‌بێت، به چوارسه‌د ساڵی دیکه‌ش لەو راستییە ناگه‌ین. ڕه‌نگه هه‌ندێ له لایه‌نگران و جاڕده‌رانی مافی شارۆمه‌ندی، بۆ پاساوی ئه‌م هه‌موو که‌موکوڕییه ئاماژه به سه‌رقاڵبوونی سەرۆککۆمار له بواری سیاسه‌تی ده‌ره‌وە و سه‌رکه‌وتنی به‌ناو \"به‌رجام\" بکه‌ن، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی که ئه‌م به‌ناو سه‌رکه‌وتنه له ژێر گوشاری ده‌ره‌کی و ئاسه‌واری ماڵوێرانکه‌ری ئابووری و خستنه مه‌ترسیی گشتییه‌تی ده‌سه‌ڵات هاته ئاراوه و له نه‌بوونی هێز و گوشارێکی ئه‌وتۆ له ئاستی ناوخۆ یان دروستتر بڵێین، به هۆی به‌لاڕێدابردن و که‌مکردنه‌وه‌ی گوشاره‌کان له لایه‌ن ڕیفۆرمخوازان و به‌ناو میانهڕهوهکانهوه، ئه‌گه‌ری هه‌رجۆره سه‌رکه‌وتنێکی وه‌ها له ئاستی ناوخۆدا له ڕاستی به دووره و ئاسه‌وار و ده‌رکه‌وته‌کان له بواره جیاجیاکاندا ڕاستی ئه‌م قسانه ده‌سه‌لمێنن.
به پێی ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه ده‌توانین بڵێین، پڕۆژه‌ی ماف شارۆمه‌ندی وه‌کوو زۆربه‌ی پڕۆژه‌کانی دیکه‌ی سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردن به هه‌ڵپه‌سێراوی ده‌مێنێته‌وه (بۆ وێنه له ئاستێکی نزمتردا که‌مپه‌ینی داخوازه کوردستانییه‌کان وەبیرمان دەهێنێتەوە که له سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مان له لایه‌ن کاک موختار زارعی و هه‌ڤاڵه چالاکه‌کانیه‌وه هاته ئاراوه و ئێستا ناوی له کووله‌که‌ی باخاندا نه‌ماوه!) و هیچ ده‌سکه‌وت و قازانجێکی دیار و به‌رچاوی بۆ که‌مایه‌تییه‌کان له گشتییه‌تی خۆیدا لێ ناکه‌وێته‌وه و خولانه‌وه له‌ناو بازنه‌یه‌کی بۆشدایه. به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی که بۆ جاڕدهران و ماستاوچییان و چەشتهخراوانی که‌مایه‌تییه‌کانی قازانج و سوودێکی هه‌بێت دوور له چاوه‌ڕوانی نییه.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌شی سێهه‌می باسه‌که‌دا، پێویستە سەرەتا سه‌باره‌ت به ڕیفۆرمخوازی و جۆره‌کانی ڕیفۆرمخوازی ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک بخەمە روو. هه‌موو لەو راستییە ده‌گه‌ین که شۆڕش به مانا کلاسیکه‌که‌ی(له ڕێگه‌ی توندوتیژییه‌وه) گوتارێکی سواوه، ئەگەرچی شۆڕش به مانای نه‌رم و ئه‌مڕۆیی هێشتا هه‌ر زیندووه، واته چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و ئاڵوگۆڕی کۆمه‌ڵگا له ڕێگه‌ی مه‌ده‌نی و دیالۆگەوە بابه‌تێکی حاشاهه‌ڵنه‌گره، شێوازێک که له زۆربه‌ی وڵاتانی دێموکرات و پێشکه‌وتوودا باوه و بووه‌ته نه‌ریت. له هه‌مانکاتدا له‌و راستییه ده‌گه‌ین، له‌م شێوازه‌دا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشە و گرفتەکان، خستنە بەر باسی زۆرینه‌ی داخوازه‌کان به مانای ره‌تکردنه‌وه‌ی دیالۆگ و قاعیده‌ی گه‌مه‌یه.
به‌ڵام ناکرێ به بیانووی چاکسازی هه‌نگاو به هه‌نگاو بو هه‌میشه له ناو بازنه‌یه‌کی به‌تاڵدا بسووڕینه‌وه و هیچ ئه‌نجام و ده‌سکه‌وتێکی نه‌بێت.
سەرەڕای ئەم شتانە، ده‌بێ له نێوان دوو جۆر ڕیفۆرمخوازیدا جیاوازی دابنێین، یه‌که‌م، ڕیفۆرمخوازیی ڕاسته‌قینە که له به‌ستێنی خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا هه‌ڵقوڵاوه و حیکایه‌ت له خواست و داوای چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌کات و ده‌بێته هۆی گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی و چاره‌نووسساز. بابه‌تێک که له زۆربه‌ی وڵاتانی پێشکه‌وتوو و دێموکرات‌دا باوه و بووه‌ته پاڵنه‌ری ڕه‌وتی دێموکراتیزه‌کردنی کۆمه‌ڵگا، دووه‌م، ڕیفۆرمخوازی له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه یان ڕیفۆرمخوازی حکوومه‌تی. هه‌روه‌ک له ناوه‌که‌یدا دیاره، ئه‌م شێوازه له ڕیفۆرم له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت و نە تەنیا ئاوڕێک له خواست و داواکاریی کۆمه‌ڵگا ناداتەوە، بەڵکو زۆرجار داواکاریی خه‌ڵک بۆ گۆڕان به لاڕێدا ده‌با و ڕۆڵی سوپاپی دڵنیایی ده‌گێڕن و هیچ یارمه‌تییه‌ک به ره‌وتی دێموکراتیزه‌کردنی کۆمه‌ڵگا ناده‌ن و بگره زۆرجار ده‌بنه ئاسته‌نگ و به‌ربه‌ست.
له‌م وتاره‌دا مه‌به‌ست له ریفۆرمخوازی، جۆری دووه‌می ڕیفۆرمخوازییه، که به‌رده‌وام جاڕی سیاسه‌ت و پرۆگرامی ناوه‌ند ئهدهات. ئه‌م تاقمه ئه‌گه‌رچی زۆر جار وه‌کوو نوێنه‌ری داواکاری کەمایەتییەکان ده‌رده‌که‌ون، به‌ڵام له کرده‌وه‌دا ده‌سه‌ڵات به ئه‌ویتری خۆیان نازانن و به‌رده‌وام سنووره‌کانی خۆیان له‌گه‌ڵ ناوەوەدا تۆخ ده‌که‌نه‌وه و سازی ناساز لێده‌ده‌ن.
به پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له به‌شی دووه‌مدا خستمانه ڕوو، جاڕنامه‌ی مافی شارۆمه‌ندی به گشتی بۆ که‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌کان له ئێران‌دا و به تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌ی کوردی هیچ قازانج و ده‌سکه‌وتێکی نابێت، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه: گه‌شبینیی ڕیفۆرمخوازان و چالاکوانانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی له کوێ‌ڕا سه‌رچاوه ده‌گرێ و لۆژیک و مه‌نتیقی هه‌ڵسه‌نگاندنیان چییه؟
لۆژیک و مه‌نتیقی ڕیفۆرمخوازان له پێوه‌ندی لە گەڵ ئەم باسەدا، وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی په‌ندێکی کۆنی کوردییه که ده‌ڵێ: شه‌ڕ له بێ‌کاری باشتره، واته ئه‌گه‌رچی شه‌ڕ باش نییە، به‌ڵام له بێ‌کاری باشتره. ئه‌م جۆره ڕوانینەی ڕیفۆرمخوازان بۆ چی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ ئه‌گه‌رچی زۆر روون و ئاشکرایه کە کورد لە سه‌رده‌می ڕیفۆرمخوازیدا نه‌یتوانیوه به سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانی بگات، به‌ڵام ئه‌م گه‌شبینییه هۆکاره‌که‌ی لە چیدایە. به باوه‌ڕی من یه‌کێک له هۆکاره سەرەکییەکانی ئه‌وه‌یه، زۆربه‌ی ڕیفۆرمخوازان که‌سانێکی بێمهسهله و که‌ڵکه‌ڵه‌ی گشتین و هیچ ئه‌ڵترناتیڤ و به‌دیلێکی دیکه شک نابه‌ن و به‌گشتی خه‌ریکی داشکاندنی پرسێکی گشتی به هه‌ندێ بابه‌ت و کێشه‌ی ورده‌واڵه‌ی وه‌کوو به‌رپرسیاره‌تی پارێزگا، فه‌رماندار، خوێندنی زمانی دایکی له زانکۆ و .... هەندێ شتی لەو بابەتەن، ئەگەرچی تا ئێستا لانیکەمی ئه‌م شته وردانه‌ش جێبه‌جێ نه‌بووه. نوێترین نموونه له‌م پێوه‌ندییه‌دا، قسەکانی وه‌زیری ناوخۆی وڵاتە له هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری کوردستاندا، که گوایه پێوه‌ری ناوبراو لێهاتوویی و شایسته‌سالارییه، به‌ڵام به پێی ئه‌و پێوه‌رانه له کوردستان که‌سێکی شیاویان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه. ئه‌م جۆره ڕوانینه رووکەشەی ڕیفورمخوازان دوو هۆکاری سەرەکی هه‌یه. یه‌که‌م، ئه‌گه‌رچی ئه‌م که‌سانه خۆیان به هەڵکەوتوو(ئیلیت) و خوێنده‌واری سیاسی ده‌زانن و زۆر جار بە هۆی رێگە پێدراوی لە هەندێ شوێندا بە نوێنەرایەتی کەسانی دیکەش قسە دەکەن، به‌ڵام به باوه‌ڕی من ئه‌م جۆره هه‌ڵسه‌نگاندنه، بۆ نه‌خوێنده‌واری و نه‌دیتنی راستییه‌کانی کۆمه‌ڵگاو ده‌گەڕێتەوە. هۆکاری دووه‌م پێوەندی بە روانینی \"هۆمنزی\" ئه‌م کهسانەوە هەیە. ئه‌م که‌سانه بە جوانی لەو راستییە گەیشتوون ئه‌م جۆره قسه و قسه‌ڵۆکانه تا ئه‌م ساتهوهختەش قازانجێکی نه‌بووه، به‌ڵام له‌وه دڵنیان ئه‌گه‌ر ڕیفۆرخوازان له ده‌سه‌ڵاتدا بن ده‌توانن هه‌ندێ پشک و ده‌سکه‌وتی تاکه‌که‌سی وه‌چنگ بخه‌ن. لایەنگرانی سەر بەم رەوتە، هه‌ندێ جار بۆ پاساوی ئه‌م شێوه ههڵسوکهوتە، خه‌باتی مه‌ده‌نی و په‌ڕله‌مانی گه‌لی کورد له باکوور به نموونه ده‌هێننه‌وه، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌م که‌سانه له ساڵی ٧٦ وه تاکوو ئێستا توانیویانه بۆ یه‌کجاریش بووبێت ڕاشکاوانه وه‌کوو ده‌میرتاش و هاوڕێیانی داکۆکیی لە مافی کورد بکه‌ن؟ هه‌روه‌ها تا ئێستا یه‌کێک له‌م که‌سانه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئەم باسانەدا بێجگه له ههڕاجفرۆشکردنی داواکارییه‌کان و هاوشانسازی(موازی سازی)، که‌مترین خه‌سار و تێچوویان دابێت؟ ته‌نانه‌ت ئه‌م که‌سانه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕیفورمخوازانی ناوه‌نددا زۆر بێهه‌ڵوێست بوونه و له هه‌ندێ هه‌لومه‌رجدا که ڕیفۆرمخوازان له ناوه‌ند تووشی گرفت و کێشه بوونه‌ته‌وه و باج و تێچووی کردەوەی خۆیان داوە، ئه‌م کەسانە سیاسەتی حیز و سڵامەتیان هەڵبژاردوە.
به گشتی گه‌شبینی ئه‌م که‌سانه له هه‌لومه‌رج و واقیعی کۆمه‌ڵگاوه سه‌رچاوه ناگرێت، به‌ڵکوو دوو هۆکاری هەیە. یەکەم سەرکەوتنی ریفۆرمخوازی لە بەرژەوەندی تاکەکەسی ئەواندایە،دووەم، بەشێکی دیکەی ئەم گەشبینییە بۆ خۆش خەیاڵی ئەم کەسانە دەگەڕێتەوە و وەک دەڵێن خەو بە خەرمان ئاوبردوەوە دەبینن.
ماندیلا گوتەنی، ئەگەر مرۆڤ نەتوانی داکۆکی لە حەق بکات، باشتر وایە چەپڵە بۆ ناحەق لێنەدات. ئیدی رێفورمخوازان ناتوان بۆ هەمیشە چۆلەکە بە نرخی قەناری بفرۆشن و \"برێشت\" گوتەنی: ده‌کرێ بۆ جارێک بە که‌سێک درۆ بێژیت، ده‌کرێ بۆ هه‌میشه بە که‌سێک درۆ بڵێی، به‌ڵام ناکرێ تا هەتا هەتایە بە هه‌مووکه‌س درۆ بڵێیت.
ناوەرۆکی ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نییە.