تیرۆری دونیایەکی بێتاوان
13:51 - 7 جۆزەردان 2714
Unknown Author
مەهدی خالید خەمبار
بەپێچەوانەی پەرەسەندنی گڵۆبالیزم و فەراهەمکردنی ئازادی و دێمۆکراسی لە جیهانی تازە، پرسی ژنان وماف و ئازادیە سادەکانییان هەتا دێت بۆ دواوە دەگەڕێتەوە، ئابڵوقەی سەر ئازادییەکانیان تەنگتر دەبێتەوە و کوشتنی خانمان هەتا دێت چڕتر دەبێت و قۆناغێکی مەترسیدارتر لە پێشڕەویدایە.
مەملەکەتەکەی ئێمەش کە کوردستانە بەشێکی دابڕاو نیە لەو ( تێکەڵە کەلتور و ئایین ) ی کە سێبەرێکی تۆخ و مەترسیداری بەسەر ناوچەکەدا کردووە و ژنان لە سایەیدا بەشی زۆری توندوتیژی و ناهەقی و لەخاچدانەکانیان بەرکەوتوە ودەکەوێ.
ئەگەر ٤٠ ساڵێک بەرەو دوا بگەڕێینەوە و بەراوردێکی بەم ڕۆژگارە بکەین، دەبینین ڕێژەی کوشتنە فرەشێوەییەکانی ژن، ئەنجامدانی توند وتیژی و تیرۆر و تۆقاندنی ژنان لە کوردستاندا بە ئاستێکی مەترسیدار گەیشتوە و خانمانێکی زۆر ڕۆژانە دەبنە قوربانی و بەدەستی پیاوان ژیانیان بە کۆتا دێت، زۆرجاریش هەمان دەموچاو بەشێک دەبن لەم تاوانانە و دوای تێرکردنی حەزە سێکسیەکانیان و بەمەبەستی سڕپۆشکردن و نەزڕاندنی ناو و شوهرەت و سومعە و تێر کردنی زیاتری حەزە وردیلەکانی دەست لە بنەقاقای ژیانی مرۆڤێکی بێوەی و بێتاوان گیر دەکات.
لە گەڵ هەڵکشانی ژمارەی ڕێکخراو و ناوەند و شەڵتەرەکانی تایبەت بە پرسی خانمان و پاراستنی ژیانیان و داڵدەدانیان لە کوردستان، مەخابن لە بەرامبەردا ڕۆژ لەدوای ڕۆژ هەواڵی کارەساتبارتری کوشتن و تیرۆرکردنی ژنان بڵاو دەبێتەوە و لە بەشی هەرە زۆری ئەم توندوتیژی و تیرۆر و کوشتنانەدا پیاوان تێوەگلاوی یەکەمن و حکومەت و دادگا و قەزا و کۆمەڵگە و کولتور و ئاینیش هەم هۆکار و هەمیش هاندەری سەرەکی و ئەنجامدانی ئەم تاوانانەن و لە زۆرێکیاندا پیاو وەک درندهترین ئاژهڵ بەرچاو دەکەوێ!
کوشتن و هەتکردنی خانمان لە وڵاتی ئێمەدا بۆتە دیاردەیەکی مەترسیدار و ئاشی ناموسپارێزی و هەندێجاریش هەوەسبازی پیاوان بەردەوام بەخوێنی ئەم مرۆڤە جوان و دڵپاکانە دەگەڕێت.
دوێنێ دوعاکان سەنگ و بلۆک باران کران ، فادیمەکان بەدەم ئازاری برینی چەقۆ و فیشەکەکانەوە دوا ماڵئاواییان لەم ژیانە کرد کە خۆیان سیما جوانیەکانی بوون، ئەمڕۆ دونیا ، دونیایەک تاوان دەیکوژن و مرۆڤایەتی بەدیاریانەوەوە لۆژ دادەمێنێ.
لە پشتی ئەم کوشتنەی دونیادا کۆمەڵێک دەستی تاوان دەبینرێت.
ـ ئەو مەلایەی کە توانی مارەی منداڵێکی ١٥ساڵی لە پیاوێکی ٣ قاتی تەمەنی کچە و خێزاندار ببڕێت.
ـ باوک و دایک و کەسە نزیکەکانی دونیا، بەڕەزامەندیان لە سەر مارەکردنی کچە ١٥ ساڵانەکەیان لە پیاوێکی سەروی ٤٠ ساڵ
ـ دادگا بەماف پێدان بهخۆی یان ماره بڕینەی كچكی١٥ ساڵان( كهبهناسكترین تهمهنی كچان وكوڕان ههژمار دهكرێت).
ـ جارێکیتر باوک و برای کچە بەداڵدهنهدانی كچەکەیان
ـ خوشکەکەیان لهكاتی ههستكردنیان بهبوونی كێشه لهگهڵ پیاوهكهی.
ـ هاوسەرە ترسنۆکەکە بە ئەنجامدانی تاوانێکی دڕندانەی قێزەوەن و پێشتریش ئەشکەنجەدانی جەستەیی هاوسەرێکی بەستەزبانی ١٥ ساڵە و دواتریش تێقوچان بەرەو شوێنێکی داڵدەدان و خۆشاردنەوە!
ـ دادگا و قەزا بە دەست وپەنجە نەرمیان لەسزادانی کەسانی تاوانبار بە کوشتنی ژنان و هەندێ کاتیش هەوڵدان و ڕێنوێنیکردنی بەشێک لە دەزگا حکومییەکان بۆ چارەسەرە کۆمەڵایەتی و خۆبەخۆییەکانی دەرەوەی دادگا کە لەڕێگەی گەرمکردنی گیرفانی کەسوکاری تاوان لێکراوەوەکە بە پارە و پوڵ لەبەرامبەر لێخۆش بوونیان لەکەسی تاوانبار و بەمەش یاسا و ڕێسا و دەستور و دادپەروەری تيکدەشکێنرێت .
ـ بۆ من تا ئێستا نادیارە کە ئاخۆ لە دونیاوە هیچ پهیام و مەسیجێکی فریاكهوتن و داڵدەدان بهو ڕێکخراو وشهڵتهرانهی پاراستنی ژیانی خانمان گەیشتوە یان نا؟ بۆیە زووە پەنجەی تاوان بۆ ئەم لایەنە درێژ بکەین! ههروهها بهپێی ئەو هەواڵە سەرەتاییانەش بێت كهباس لە كۆمهڵێك نهشتهرگری قورس دەکات لە شێواندنی جەستەییدا ئهنجام درابێت،هیوادارم ئەمەیان دوربێت لە ڕاستیەوە چونکە لە کاتی دروستی ئەم هەواڵەدا پەنجەی تاوان بۆبنكهی تەندروستی و نەخۆشخانە و پزیشکی نەشتەرگەری درێژ دەکرێت کە لهم كاره نهشتهرگهریانهدا تێوهگلابن.
دەبێت لایەنە پەیوەندارە حکوومی و ناحکوومیەکان دەست بە لێکۆڵینەوەیەکی جیدی ورد بکەن و لەکۆی مەسەلەکە بەهۆكاری تۆمار نهكردنی سكاڵا لهلایهن كهسوكاری كچهشەوە؟ یان وەڵام نەدانەوەیان لە لایەن پۆلیس و دەزگا پەیوەندارەکانەوە؟
شاردنەوە و دیزە بەدەرخۆنەکردنی کەیسەکانی تیرۆر و کوشتنی ژنان و خەڵکانی سڤیل بونەتە هۆکارێک تاخهڵكانی تر دەست بۆ ئەنجامدانی تاوانی گەورەتر ببەن و تاوانی وەک شەهید کردنی سۆرانی مامە حەمە و سەردەشت عوسمان و تاهیر شەریف و کاوە گەرمیانی و دوعا و فادیمە و دونیاكان لە پەنای ئازادی و دێمۆکراسیدا ئەنجام بدرێت .
ئەو بابەتە ڕا و بۆچوونی نووسەرە و ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لێی بەرپرسیار نیە.