ته‌وخ و کوویل (زاغه) ده‌رخه‌ری فه‌زای نابه‌رانبه‌ر له دابه‌شبوونی ئیمکانات
18:39 - 15 رێبەندان 2714
Unknown Author
ئیسماعیل زوورمه‌ند
چه‌ند رۆژ له‌ومه‌وبه‌ر، سازمانی جیهانی پلانی گه‌شه‌ی مرۆڤی سازمانی نێونه‌ته‌ویی له راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی دا (٢٠١٤)، داتایه‌کی له باره‌ی ئێران بڵاو کرده‌وه که ده‌رخه‌ری ئه‌وه بوو، ٢٥ له سه‌دی خه‌ڵکی ئیران له ته‌وخ و کوویل (زاغه) و شوێنگه‌لێک که شیاوی ژیان به‌سه‌ربردن نین ژیان تێپه‌ر ده‌که‌ن. ئه‌و ڕه‌قه‌مه به سرنج‌دان به حه‌شیمه‌تی ٧٧ میلیون که‌سی ئیران، به‌و مانایه‌یه که له هه‌ر ٤ که‌س ئێرانی، ١ که‌س له زاغهدا نیشته‌جێن و له باردۆخێکی ناله‌باری ئابووری، خۆراکی و ته‌ندروستی ژیان تێپه‌ر ده‌که‌ن.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا، له کۆتایی مانگی خه‌رمانانی ئه‌و ساڵدا \" مورته‌زا میرباقری\" قایممقامی وه‌زیری رژیمی کۆماری ئیسلامی له کاروباری کۆمه‌لایه‌تی و کوولتووری وتبووی: \"٩ میلیون که‌س له شاره‌گه‌وره‌کانی ئێران له زاغه و قه‌راغ شاره‌کان نیشته‌جێن(حاشیهنشینن).
ئهورۆکهتهوخ و کوویل (زاغه) له ئێران‌دا بووته کێشه‌یه‌ک که زۆربه‌ی شاره‌کانی ئێران (گه‌وره، نێونجی، بچوک) گرتۆته‌وه و له هێستا که‌متر شارێک له ئێران ده‌بینین که به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان به ده‌ست ئه‌و کێشه‌و و دیارده‌یه نه‌ناڵێنێ و بۆته هۆی ئه‌وه که شاره‌کان به دوو به‌شی باکوور – باشوور یا گه‌ره‌ک و ناوچه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار دابه‌ش بن.پرسیارگه‌لێک که لێره‌دا دێته ئاراوه ئه‌وه‌یه که زاغه چییه و چ هۆکارگه‌لێک بۆته هۆی دروست بوونی ئه‌و دیارده‌یه؟ ئه‌و دیارده‌یه به چ ناو گه‌ڵێکی دیکه‌وه ده‌ناسرێ؟ تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌و ناوچانه(زاغه) چن و دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه له گه‌ڵ چ کێشه گه‌ڵێک به‌ره‌وروون؟ بۆ چاره‌سه‌ی باردۆخی زاغه و نشینگه نافه‌رمییه‌کان چ هه‌نگاوێک هه‌ڵێنراوه‌ته‌وه؟
ئه‌و دیارده‌یه (زاغه)له په‌رتووک و رسالهکان به نێوگهلێکی جۆراوجۆر ناوبردراوه که هێندێکیان بریتین له: نشینگه نافه‌رمی،نشینگه که‌سانی که‌مداهات، نشینگه نیوچه دائمی کاتی، نشینگه ئالوهنکی، نشینگه‌ی مۆله‌ت پێنه‌دراو، نشینگه‌ی کۆنترۆلنهکراو، نشینگه‌ی پلاندانهرێژراو، نشینگه‌ی حاشیه‌نشین و حاشیه‌نشینی.
وشه‌یه‌ک که له زۆربه‌ی سه‌رچاوه فارسیه‌کان به کار ده‌هێنرێ و زۆربه‌ی پسپۆرانی بواری شاری که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرن وشه‌ی حاشیهنشینییه. تاکوو هێستا پێناسه‌ی جۆراوجۆر له بواری حاشیه‌نشینی کراوه که له زۆربهبوارهکان مه‌به‌ست وشه‌ی \"SLUM \". \"SLUM \" به مانای کۆلان، گه‌ره‌ک یا ماڵیکی پیس و چه‌په‌ل که هیچ پێوه‌رێکی ستاندارد تێیدا بوونی نییه. به‌ڵام له نێوان سه‌رجه‌م ئه‌و وشانه که بۆ زاغه په‌سند کراوه وشه‌ی نیشته‌جێکردنی نافه‌رمی \"اسکانغیررسمی\" به کار ده‌هێندرێ. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه دا شوێنی نیشته‌جێبوونێک که له ده‌ره‌وه به‌رنامه فه‌رمییه‌کانن، دروست بوون نافه‌رمی به حیساب دێن و به گشتی زۆرتر له‌و وشه‌یه که‌ڵک وه‌رده‌گیردرێ.
ناوچه‌ی حاشیه‌نشین به ناوچه‌یه‌ک ده‌وترێ که له دیمه‌نی ئه‌و ناوچه‌یه، هه‌ژاری به ته‌واوی به‌رچاوه، نرخی زاو و زێ، قڕانی مناڵان و کرده‌وه‌وی نابه‌جێ، تاوان و هه‌رزه‌کاری لاوه‌کان له ئاستێکی سه‌رێ دایه، به شێوه‌یه‌ک که ئه‌و جۆره شوێنانهتایبهتمهندی جه‌هه‌نمیان له سه‌ر گۆی زه‌وی هه‌یه.
حاشیه‌نشین به گشتی به که‌سێک ده‌وترێ که له شار نیشته‌جێیه و به هۆکارگه‌لێکی جۆراوجۆر نه‌یتوانیوه تێکه‌ڵ به نیزامی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی شار بێت و له خزمه‌تگوزاری شاری که‌ڵک وه‌رگرێ. ئه‌گه‌رچی هۆکاری سه‌ره‌کی حاشیه‌نشینی کۆچی خه‌ڵک له‌گونده‌وه بۆ شاره، به‌ڵام هه‌مووی ئه‌و که‌سانه‌ی که حاشیهنشینن، که‌سانیک نین که له گونده‌وه بۆ شار کۆچیان کردبێ به‌لکوو به‌شێک له‌وان که‌سانێکن که له ئه‌ساس دا شارنشین بوون به‌ڵام به هۆی هه‌ژاری له شێوێنگهڵێکی نائیستاندارد ژیان به سه‌ر ده‌به‌ن و به‌شێک له حاشیهنشینانن.
حاشیه‌نشینی و نیشته‌جێکردنی نافه‌رمی یه‌کێک له‌و شتانه‌یه که له گه‌ل زۆربوونی شارنشینی وه‌دی هاتوو. هه‌روه‌ها له گه‌ل زۆربوونی حه‌شیمه‌تی شاری، به‌رۆکی شاره‌کانی گرتۆته‌وه. ده‌توانین نیشته‌جێکردنی نافه‌رمی به شێوه‌یه‌ک له ژیان بڵێن که له هه‌موو یا زۆربه‌ی بواره‌کانی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، کالبدی له گه‌ڵ به‌شه‌کانی دیکه‌ی شار جیاوازی هه‌یه. خانووبه‌ری نادیار، شه‌قام و کۆڵانی ته‌نگ و تاریک، کیشه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌یی، زۆربوون و که‌له‌که‌بوونی حه‌شیمه‌ت، هه‌ژاری کوولتووری و خهسارههڵگربوون له به‌رابه‌ر به‌ڵای سروشتی، به‌هره‌مه‌ندبوون له ئیمکانات و خزمه‌تگوزاری ژیان له ئاستێکی خوارێ، بێبههرهبوون له ئیمکانات و خزمه‌تگوزاری شاری، سه‌رقالبوون به پیشه‌ی نافه‌رمی، داگیرکردنی نایاسایی زه‌وی و زار له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی نیشته‌جێکردنی نافه‌رمین. به‌رچاوترین پێوه‌ری نافه‌رمی بوون، تایبه‌تمه‌نی خانووبه‌ره‌و خاوه‌ندارییه‌تی زه‌وییه‌کانه.
ناوچهههژارنشینهکان زۆرتر به شێوه‌ی نافه‌رمی له شار په‌ره‌ی پێدراوه و زۆرینه‌ی پێکهاته‌ی خانوبه‌ره‌کان بیمۆلهت و له گه‌ڵ پێوه‌ره‌کانی شارسازی ناگونجێن. له مافی شاروه‌ندی وه‌ک مافی سیاسی و ئابووری به‌ڕاده‌یه‌ک به‌هره‌مه‌ندن، یانی ئه‌وان مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و ده‌توانن له مافی ئابووریش به‌هره‌مه‌ند بن، به‌ڵام له مافی کۆمه‌لایه‌تی که یه‌کێک له سه‌ره‌کیترین مافه‌کانی هه‌ر شارومهندێکه بێبه‌شن، به واتایه‌کی دیکه ئه‌وانه شارومه‌ندی شارێکی فه‌رمی نین، شوێنی ژیانی ئه‌وان بۆ ده‌سه‌ڵات، داموده‌زگای ئاو، کاره‌با، ئیداره‌ی تۆمارکردنی به‌ڵگه‌و په‌یمانه فه‌رمییه‌کان و هتد ...یاسایی و فه‌رمی به حیساب نایه و هه‌ر ئه‌و په‌راوێزخستنه مافی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وان تووشی سهرلێشێواویدهکا، نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی فه‌رمی خانووبه‌ره نه ته‌نیا ده‌بێته هۆی زه‌وت و بێبه‌شکردنی مافی کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌لکوو ئه‌وان له مافی ئابووریش بێبه‌ش ده‌کا.
له ئێران له چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا، هه‌ڵدان و به‌رزبوونه‌وه‌ی حه‌شیمه‌ت و شکل و قالبی شار بچوک و گه‌وره‌کان شیاو و هاوتا له له‌گه‌ڵ دابینکردنی خانووبه‌ره و خزمه‌تگوزاری ژێربه‌نایی به تایبه‌ت بۆ گروپه که‌م داهاته‌کان نه‌بووه و نیزامی پلاندانانیش نه‌یتوانیوه وڵامده‌ری خواست و ویستی ئه‌و گروپانه به‌و جۆره‌ی که شیاو و گونجاوه، له‌گه‌ڵ توانایی ماڵی ئه‌وان بێت. بۆیه گروپیکی زۆر له نیزامی فه‌رمی پلاندانان هاتونه‌ته ده‌رێ و ئه‌و که‌لێنه بۆته هۆی دروستبوونی دیارده‌یه‌ک به ناوی نیشته‌جێکردنی نافه‌رمی و هه‌ژاری و فه‌قری شاری.
بۆ لێکدانه‌وه‌و و روونکردنه‌وه‌ی نیشته‌جێکردنی نافه‌رمی، ده‌بێ به هۆکارگهڵیکی جۆراوجۆر ئاماژه بکه‌ین که کاریگه‌ری هه‌ر کامیان به سرنج‌دان به تایبه‌تمه‌ندی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک جیاوازی هه‌یه. سه‌ره‌کیترین هۆکار له ئاستی سه‌رێ، هۆکاری پێکهاته‌یی و بنه‌ماییه که بریتییه له سازوکاری هه‌ڵاواردن و رێگه‌خۆش کردن بۆ زۆربوونی هه‌ژاری به پێی دابه‌ش کردنی نادادپهروهرانهسهرچاوهکانی هێز و توانایی سامان و داهات. ده‌رکه‌وتن و ئاشکرابوونی فه‌زای ئه‌و سازوکاره له ئاستی وڵاتێک‌دا نهبوونیهاوسهنگی ناوچه‌ییه و له پێوانه‌ی ناوچه‌یی و خۆجێیی، شوێنهگهلیک وه‌ک شاره گه‌وره‌کان، ناوچه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان له چاو شوێنه‌کانی دیکه،له سه‌رترن که ده‌بێته هۆی کۆچی حه‌شیمه‌ت بۆ ئه‌و شوێنانه. به‌و پێیه‌ی که ئه‌و حه‌شیمه‌ته که زۆربه‌یان وه‌ک په‌نابه‌ری ئابووری، بێ سرنج‌دان به تواناییه‌کانی سروشتی و لێهاتوویی مرۆڤی، زۆرتر بۆ ده‌رفه‌تی کار و داهات روو له‌و شوێنانه ده‌که‌ن وداخوازی له‌ناکاو بۆ ماڵ و شوێنی نیشته‌جێبوون له ناوچه‌یه‌کی به‌رته‌سک دێته ئاراوه. ئه‌و داخوازییه ده‌بێته هۆی چوونه‌سه‌ری نرخی که‌لوپه‌ل و زه‌وی، هاتنه‌خواری پاشکه‌وتی خانووبه‌ره، نارسایی خزمه‌تگزاری شاری و لێوڕێژبوونی تۆر و شه‌به‌که ژێربهناییهکان. له وه‌ها باردۆخێکدا کۆچبه‌رانی که‌م داهات توانایی که‌ڵک وه‌رگرتن له بازاڕی فه‌رمی زه‌وی و زار و خانووبه‌ره‌یان نییه و به پێداگری له سه‌ر مانه‌وه‌ی خۆیان له‌و شوێنانه‌دا، که‌شێکی ناخۆش و ناله‌بار، به‌ڵام هه‌رزانتر له بازاری نافه‌رمی زه‌وی و خانووبه‌ره دابین ده‌که‌ن و به‌و شێوه‌یه نیشته‌جێکردنی نافه‌رمی دێته دی.
سه‌ره‌ڕای هۆکاری پێکهاته‌یی، هۆکارگه‌لێکی دیکه که له دروستبوون و وه‌دیهاتنی نیشته‌جێکردنی نافه‌رمی کاریگه‌ریان هه‌یه بریتین له:
-لاوازی و سستی پلانه دیاریکراو و کاریگه‌ره‌کان بۆ وڵامدهربوون و چاره‌سه‌ری کێشه‌ی خانووبه‌ره‌ی که‌مداهاته‌کان له چوارچێوه‌یه‌کی دیاریکراو.
-لهبهرچاونهکردنی فه‌زای ئاوه‌دانی به ڕاده‌ی پێویست و گونجاو بۆ چینی که‌مداهات له پلانه جۆراوجۆره‌کانی شاری و له رچاونه‌کردنی پێوه‌ره ستاندارده‌کان.
-ده‌سپێڕاگه‌یشتنی که‌م به نیزامی فه‌رمی ئیعتباری و بودجه و وامی خانووبه‌ره بۆ که‌م داهاته‌کان به تایبه‌ت که‌سانی شاغل له به‌شی نافه‌رمی.
-بوونی باند و ده‌سته‌ی نایاسایی تاجرانی زه‌وی، گوێنه‌دان و نه‌بوونی توانایی له چاوه‌دێری و کونترۆل پێکهاته‌و و ساخت و ساز به تایبه‌ت له فه‌زای نێونجی شاره‌کان.
-نه‌بوونی نیهاد و ریکخراوه بۆ ته‌یارکردن چینی که‌مداهات و نه‌بوونی پشتیوانی ده‌وڵه‌ت و رێنوێنی ده‌وڵه‌ت له پێوه‌ندیی خانووبه‌ره‌ی کۆمه‌گی و خودیار.
نیشته‌جێکردنی نافه‌رمی ده‌رخه‌ری شکستهێنان له سیاسه‌ته فه‌رمی و وڵامده‌ر نه‌بوونی پێویستی خانووبه‌ره بۆ که‌مداهاته‌کانه. کاتێک که فه‌رمیبوون له شار خاڵیکی ئه‌رێنیه و له نێوان شوێنه فه‌رمی و نافه‌رمییه‌کان جیاوازی هه‌یه و نێوان ئه‌و دوو شوێنه سنوور کێشراوه و له ئاکام دا ده‌بێته هۆی رانتی زه‌وی، لێره‌دا ئه‌و پرسیاره دێته ئاراوه که ئاخۆ پێش‌گرتن له نیشته‌جێبوونی خۆرسکی حاشیه‌نشینان و ئه‌و که‌سانه‌ی په‌نایان بۆ شار هێناوه و ده‌یانهه‌وێ له ئیمکاناتی شار که‌ڵک وه‌رگرن کارێکی مرۆڤی و ئه‌خلاقییه؟ دروشمی به‌حه‌قی \" حیسابی شارومه‌ندبوون بۆ که‌مداهاته‌کان بکرێ\" ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه که ئه‌و که‌سانه، نه له رووی خواست و ویستی خۆیان، به‌لکوو له رووی ناچارییه‌وه ئه‌و شێوه نیشته‌جێبوونه‌یان ههڵبژارددووه، ئه‌وان نه بۆ قاچاغ، به‌لکوو بۆ ژیانێکی باشتر و بردنه‌سه‌ری ئاستی ژیانیان، روویان له شار کردووه. ئاخۆ ده‌توانیین مافی شارومه‌ندی و له شار نیسته‌جێبوون له‌و که‌سانه زه‌وت که‌ین؟ ئه‌وه‌ی که جێی سرنجه ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌و شوێنانه نیشته‌جێن به هۆی ئه‌وه‌ی که شوێنی نیشته‌جێبوونه‌که‌یان هه‌رزانه و هه‌روه‌ها به هۆی ئه‌وه که که‌مترین خه‌رجیان بۆ \"شاره فه‌رمییه‌کان\"هه‌یه وزهیهکیباشن که ده‌توانێ گه‌شه‌ی ئابووری شاری به‌دواوه بێ.
بۆ باشبوون و چاره‌سه‌ری باردۆخی نیشته‌جێبوونی نافه‌رمی(رووخان، نۆژنکردنه‌وه‌ی بینا و خانووبه‌ره له لایه‌ن که‌سانی نیشته‌جێی شوێنه‌که، راگواستنی ئه‌وان بۆ ناوچه‌ی تازهساخت شاری وشوێنی نیشته‌جێبوونی هه‌رزان و به نرخێکی گونجاو، گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ ئه‌و شوێنه‌ی که سه‌ره‌تا لێی نیشته‌جێ بوون و به‌تواناکردنی شوێنی نیشته‌جێبوون له هه‌مان شوێنی خۆیان) کۆمه‌ڵێک کار کراوه که تواناکردنی شوێنی نیشته‌جێبوونله هه‌مان شوێن، باشترین رێگایه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و دیارده‌یه که به‌رۆکی شاره‌کانی گرتۆته‌وه.
ئه‌ورۆکه له جیهاندا ،سیاسه‌تی تێکرووخان و چۆلکردنی زۆره‌ملی نیشته‌جێکردنی نافه‌رمی به ته‌واوی خراوه‌ته لاوه و به پێچه‌وانه‌ی بنچینه‌کانی مافی مرۆڤه و ئه‌وه‌ی که دروست و مرۆڤدۆستانه‌یه رێگاچاره‌ی گونجاو و موداراگهرانه، له گه‌ڵ چاکسازی هه‌نگاو به هه‌نگاو له راستای یه‌کده‌ستکردنی له گه‌ڵ شاری فه‌رمی که هه‌مان به تواناکردنه.
وته‌ی کۆتایی ئه‌وه‌یه که پشتگوێخستن و نه‌بوونی پشتیوانی له خه‌ڵک له لایه‌ن به‌رپرسانی شاره‌وه که له شوێنهنافهرمییهکان نیشته‌جێن ده‌توانێ ئاسه‌واری زیانباری به دواوه بێ. به هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌و کۆمه‌ڵه که‌سه‌ی که له‌و شوێنانه نیشته‌جێن، تین و ته‌وژمی زۆریان بۆ تواناسازی خۆیان هه‌یه ( بۆ وێنه به‌شێک له کێشه‌ی خانووبه‌ره، بوونی وزه‌ی گه‌نج و لاوێتی، نزیکبوونی پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و ...) به یه‌ک پلانی به‌شداریکه‌رانه و دروست و وردبینانه ده‌توانین ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکه‌ین. به‌ڵام کاتێک که ئه‌و دیارده‌یه پشتگوێ ده‌خرێ و له لێکۆلینه‌وه‌کانی شاری گرینگی به‌و که‌سانه‌ی که له‌و شوێنانه نیشته‌جێن نه‌درێ و یا ئه‌وه‌ی که ته‌نیا ئاسه‌واری نێگێتیوی ئه‌و دیارده‌یه ببینین و تواناکانی ئه‌وان له بیر بکه‌ین،هه‌نگاومان به‌ره‌و نابودی شار هه‌ڵێناوه‌ته‌وه. له ئه‌ساسدا ئه‌وه‌ی که روون و ئاشکرایه، تێکدان و رووخان یا پشتگوێخستنی ناوچه نافه‌رمییه‌کان محال و ئه‌سته‌مه و سه‌ر و ساماندانینیشتهجێکردنی نافه‌رمی له سه‌رجه‌م بواره‌کانی کالبدی، کۆمه‌ڵایه‌تی، کوولتووری و ئابووری پیویسته هه‌ر بۆیه به‌رپرسانی شاری ده‌بێ رێگارچارهی گونجاو به به‌شداری که‌سانی نیشته‌جێ له شوێنه نافه‌رمییه‌کان له گه‌ل به‌شی ده‌وڵه‌تی – گشتی بدۆزنه‌وه و هه‌نگاو به هه‌نگاو بۆ بردنه‌سه‌ری ئاستی ژیانی ئه‌وان له گه‌ڵ باشتربوونی بارودۆخی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، کولتووری و کالبدی بنه‌ماڵه‌کان تێ‌بکۆشن. له‌و پێوه‌ندییه‌دا ڕاهێنانی کارامه‌یی و زانایی، ره‌خساندنی هه‌لی کار و دابینکردنی فه‌زای کار بۆیان له‌و ناوچانه (به سرنجدانی تایبه‌ت به لاوه‌کان) هاوکات له گه‌ڵ به تواناکردنی چاکسازی شوێنه‌که، پێویسته.
به سرنج‌دان به‌وه‌ی که له ئێرانی ژێرده‌ستی ئاخونده‌کانی رژیمی کۆماری ئیسلامی، بابه‌تی و توێژینه‌وه زۆر له پیوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌و دیارده‌یه کراوه‌و نوسراوه، به‌ڵام توێژینه‌وه‌کان زۆرتر وه‌سفی بووه و ئه‌و رسالانهی که له‌و بواره‌شدا نووسراوه له کونجی قوتانخانه‌کاندا ماونه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه شاهیدی هیچ ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تی له پلانه‌کانی به‌رپرسان له‌و بواره‌دا نه‌بووین و نین. به سرنج‌دان به یارمه‌تی بانکی نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌نگاونانی بنه‌ڕه‌تی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و دیارده‌یه، دووباره شاهیدی پهرهئهستاندنینیشتهجێکردنی نافهرمیو هه‌ڵسوکه‌وتی قه‌هری و نائیرادی له گه‌ڵ ئه‌و دیارده‌یه‌ن و به دوای ئه‌و شاهدی زۆربوونی رۆژ به دوای رۆژی هه‌ژاری له شار داین و پلانه‌کانی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ده‌سه‌ڵات نه‌یتوانیوه وڵامده‌ر بێ.
ناوەرۆکی ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نییە.