تاوان و خوێن سه‌ران دهباو بهرژهوهندیخوازانیش خه‌ریکی معامه‌له‌ن
14:45 - 9 رەشەمه 2714
Unknown Author
ئه‌حمه‌د مه‌کڵاوه‌یی
ده‌بێ چۆن بێ ئێش و ژانی دڵی دایکه دڵ بیندارهکان بۆ جگه‌ر گۆشه‌کانیان کهلهکارهساتهجیا جیاکانی ده‌ستی دهسهڵاتهداگیرکهرهکان و خوێنخۆره‌کانی وه‌ک کۆماری ئیسلامی ئێران و هیدی دا گیانیان لێ ئه‌ستێندرێ و لێ ئه‌ستێندراوه
کوانێن ئه‌و ویژدانانه‌ی کهبهقسهبهدیتنی کاره‌سات و کوشت‌وبڕ و سووتاندن و ئه‌نفال کردن و سووکایه‌تی و به‌نووکی نێزهوهکردنی منداڵانی دونیا به‌گشتی و به‌تایبه‌تی له‌رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست و ئه‌فریقادا وه‌خه‌به‌ر هاتوون؟
کێ ههیهکهمرۆڤ بێت و دڵی به‌دیتنی وێنهجیا جیاکانی دایکان کهمنداڵهتازهلاوو چووک و تازهپێگرتوهکانیان، له‌ترسی کوشتن، یا له‌مردنی تینوه‌تی رێگه‌ی ئاواره بوون و ده‌ربه‌ده‌ری ده‌ستی زۆردارن، یا سووتاندن ورفاندن وبێ حورمه‌تی پێکردنیان، یا له‌به‌ر بێ ئه‌نوایی وکه‌س نه‌مان و برسیه‌تی ولێقهومان وهیدیان، له‌باوه‌ش ده‌گرن، نه‌گریت و دڵی بۆیان وه‌ک گۆشتی کاڵی سه‌رئاگر نه‌سووتێ وههڵنهقرچێت و نهچۆقێ؟
ئه‌و که‌س ودهسهڵاتانهی خوێن ده‌ڕێژن و خه‌ڵکی بێ تاوان و ژن و منداڵ و پیر و په‌ککه‌وتووه‌کان و جوان و لاوه‌کان گولـله‌باران ده‌که‌ن و ده‌خنکێن و ده‌سووتێن و ئاگر لهجهستهکان به‌رده‌ده‌ن و خۆشه‌ویستانیان لێک ههڵبڕیوهولێک هه‌ڵده‌بڕن و به رۆژی روون وه‌ک قه‌سابی کێرد به‌ده‌ست، قه‌سابخانه‌ی سه‌حراییان داناوهودادهنێن و وێکڕا بێ له‌به‌رچاو گرتنی هیچ یاسایه‌کی مرۆڤایه‌تی لاشه‌کان ئه‌نجن ئه‌نجن ده‌که‌ن، بێ ویژدان و خوا نه‌ناسن، چونکهئاگر له‌دڵ و ده‌روونی هه‌زاران هه‌زار دایک و خوشک و براو منداڵ و باوک لهبۆیهکتر به‌رده‌ده‌ن، که ئه‌گه‌ر ئه‌و فرمێسکانه‌ی له ماوه‌یی ته‌نیا ئه‌و سێ چواردهییهیی ئاخری‌دا له‌چاوی دایکان و باوکان وخوشکان و براو منداڵ وعاشق و تازه‌بووک و زاوا لێک هه‌ڵبڕاوه‌کان که به‌سه‌ر کوڵمی سوور و گه‌ش و چرچ بووه‌کاندا هاتۆنهخوارێ، به‌زه‌ویدا نه‌چووبا خوارێ، بێ‌شک به‌گشتی له‌دونیا دا‌و به‌تایبه‌تی له‌رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست وتایبه‌تی تریش له‌ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندی ئێران دا، ئه‌قیانووسێک دروست ده‌بوو کهلێتێپهرینی ناوگان و کشتی وبهلهمی دیکتاتۆر و به‌رژه‌وه‌ندیخوازان به‌ناویدا، مه‌حاڵ بوو.
چۆن نه‌گریین بۆ ئه‌و منداڵهچاوگهشانهکهباوکیان له‌زیندانه‌کانی بهناوکۆماری ئیسلامی دا به‌ره‌و قهنارهخانهکانی خامنه‌یی به‌ڕێ ده‌کرێن وبه‌ده‌ستی جه‌لاده‌کانیان به‌به‌رچاوی خهڵکهوهههڵاوهسرێن و ده‌خنکێندرێن و خنکێندراون، یا گووللـهباران کراون و ده‌کرێن، یا له بهرئازاری ئه‌شکه‌نجه‌ی ئهشکهنجهکهرانی کۆماری په‌توو سێداره‌ی ئیسلامی ئێرانی ئاخوندی دا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌و له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و هه‌ر چاوه‌روانیان ده‌که‌ن ولهههستی خۆشه‌ویستی باوکیان یا دایکیان که که‌ی دهگهرێنهوهتا باوه‌ش به‌قاچ وقول وداوێنیان دابکه‌ن و سه‌ری ناڕەحهتی بخهنهسهرشانیان و هه‌ناسه‌ساردی ده‌روونیان لهسهرسنگیان ده‌ربکه‌ن.
چۆن نه‌گرین بۆ ئهومنداڵهچاوگهشانهکه باوکیان له ریزی تێکۆشه‌رانی کورد-دا که بۆ سه‌ربه‌ستی گه‌ل و نیشتمان گیانیان به‌خشیوه‌و زۆریان بۆتاکهجارێکیش بێ، باوکیان نه‌دیت ونهدیتهوهکهئهمرۆ کهگهورهبوون، به‌و ئاخانهوهههناسهسارد هه‌ڵده‌کێشن. به‌ڵام زلهێزانی دونیا و به‌رژه‌وه‌ندیخوازن سه‌باره‌ت به‌قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیان ساڵههایهچاویان له‌و هه‌موو جینایهتانهپۆشیوهو هه‌ر وه‌ک هه‌میشه‌یان لهژێرهوهبهدزی و دوور له‌چاوی کامێرها ورۆژنامه‌و میدیاکانهوهخهریکی معامه‌له‌ی نهێنی بوون و چاوپۆشی له‌و هه‌موو تاوان و تیرۆر و تیرۆریست په‌روه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران و هیدی لێره‌و له‌وێ ده‌که‌ن و کراوه‌و ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ تیرۆریستان دابنیشن و زه‌رده‌و پێکه‌نینه‌کان پێک وه‌گۆڕن ود ۆستانی دوێنێ به‌قوربانی دوژمنانی دوێنێ بکه‌ن وهه‌روه‌ک رابردوویان چۆن دوێنێ و پێرێ مه‌سه‌له‌ی کوردیان کرده‌قوربانی سیاسه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، بکهنهبهرژهوهندی سات و سه‌ودایان، به‌ڵام با هه‌موو دونیا و دوژمنهرهنگاو ره‌نگه‌کانی ئازادیخوازان باش بزانن کهگهڵانی ئازادیخواز‌و لهسهروویان رۆڵه‌کانی کوردستان کهساحهبی هێزێکی کارامهوئازاوبهچۆکدانههاتوو زیندوو واتهپێشمهرگهیه، وا به‌ئاسانی ناکه‌ون و سه‌رئه‌نجام دیکتاتۆره‌کان تێکده‌شکێن و وه‌ک زۆر جاران له‌دونیا دا نیشان دراوه تێکشکاون، دهرووخێن ومهزڵوومان سه‌ر ده‌که‌ون و خه‌تابار و پشتگرانیان دادگایی ده‌کرێن و تۆڵه‌یان لێدهکرێتهوە و مه‌زلوومان به‌ئاسووده‌یی ده‌نوون و خرپه‌ی خه‌وی ئازادیان، که‌ڕ و کوێریان ده‌کات.
ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەو ئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نییە.