بەنداوی مووسڵ ستراتیژی و شانازییەكی گەورە، بەڵام پڕ كێشە
20:17 - 28 گەلاوێژ 2714
Unknown Author
هێرش كەریمی
هێزی پێشمەرگەی كوردستان:\" گەورەترین بەنداوی عێراق و چوارەمین بەنداوی رۆژهەڵاتی ناڤین كە لە پەنجا كیلۆمیتری شاری مووسڵ هەڵكەوتووە بەتەواوەتی كۆنتڕۆڵ كراوە و گرووپی چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی زەبری بەرچاویان وەبەر كەوتووە\".
هەواڵە تەئید نەكراو و دژبەیەكەكان سەبارەت بە كۆنترۆڵ كردنی بەنداوی مووسڵ كە ئاخۆ لەكۆنتڕۆڵی پێشمەرگەدایە یان لەلایەن \"دەوڵەتی ئیسلامییەوە\" دەستی بەسەردا گیراوە كاری هەواڵنێران و هەواڵسازی لەگەڵ ئاستەنگ، دووڕێیانی و ئەستەم بەرەوڕوو كردۆتەوە.
هێزی پێشمەرگەی كوردستان و دەوڵەتی عێراق دەڵێین : گەورەترین سەرچاوەی دابین كردنی ئاوی خواردنەوەی عێراقمان لەژێر چەنگی چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) دەرهێناوەتەوە و پێویستە تەنیا دەورووبەری بەنداوەكە لە مین پاك بكرێتەوە، لەهەمبەردا گرووپی داعش ئەو هەواڵە رەت دەكاتەوە و وتوویانە، \"بەشێكی بەرچاو لەو بەنداوە لەژێر دەستی ئێمەدایە\".
لەو نێوەدا ئەرتەشی ئەمریكا بەهێزی هەواییەوە پشتیوانی لەپێشمەرگە دەكات و دەڵێشەڕ لەسەر بەنداوی مووسڵ بەردەوامە و پێشمەرگە لەپێشڕەوی دایە، پێنتاگۆن ئاشكرای كردووە، سەرجەم و بنكە و بارەگاكانی \"داعش\"مان لە مووسڵ بوردومان كردووە.
بۆچی كۆنترۆڵ كردنی بەنداوی مووسڵ ئەو گرینگییەی بەخۆیەوە بینیوە؟ بۆچی سپای ئەمریكا ئەو بەنداوەی بە \"مەترسیدارترین بەنداو\" وەسف کردووە؟
هێزی پێشمەرگەی كوردستان باسیان لە كۆنترۆڵی كامڵی بەنداوی مووسڵ كردووە، هەر چەندە هەتا ئێستا هیچ هەواڵنێرێكی سەربەخۆ لەناو بەنداوی مووسڵەوە ئەو هەواڵەی پشتڕاست نەكردۆتەوە، هێزی ئاسمانی ئەمریكا بە فڕۆكە جەنگییەكانی نزیك بە ٢٥جار دەورووبەری بەنداوی مووسڵیان بوردومان كردووە و لەنێوەدا ئەرتشی عێراقیش بۆ ئەوەی ناوێكی هەبێراپۆرتێكی لەسەر بەنداوی مووسڵ بڵاو كردۆتەوە.
هەنووكە ئاخۆ كۆنترۆڵی بەنداوی مووسڵ لەدەستی كام لایەنی شەڕدایە هۆكارێكی چارەنووس سازە و تەنانەت ئەگەر لەماوەی تێكهەڵچوون و بوردومانەكاندا خەسارێك وەبەر بەنداوەكە بكەوێ، ئەوە لە داهاتوودا دەكرێكارەساتی لێبكەوێتەوە.
پرسی كۆنترۆڵكردنەوەی بەنداوی موسڵ و دەرهێنانی لەژێڕدەستی داعش، تەنیا پەیوەندی بە چارەنووسی بەنداوەكەوە نیە، بەڵكوو پێوەندی بە چارەنووسی سەدان هەزار مرۆڤیشەوە هەیە.
بە حوکمی ئەوەی کە پێشتر دەولەت ئیسلامی ئاوی بەنداوی فەلووجەی بەردابووە و بە مەبەستی رێگری لە پێشڕەوی هێزەكانی سپای عێراق بەکاری هێنابوو و بەشێک لە ئاواییەکانی سەر رێگەی بەغدا کەوتبوونە ژێر ئاو، مەترسیی دووپات بوونەوەی ئەو سناریویە لای هاووڵاتیان زیاتر ببوو.
بەوتەی كارناسانی بەنداوسازی، \"ئەگەر دیوارە\"موحافیزەكانی\" بەنداوكە بروخێن شاری مووسل و بەغدا ئاو هەڵێیان دەگرێو لافاو وەرێدەكەوێو دوو میلیۆن كەس لە بوونی كارەبا بێبەری دەبن و سەرەڕای ئەوەش كە وەرزێڕی بە تەواوەتی لە مووسڵ و دەورووبەری لەناو دەچێ، مەترسییەك كە لەكاتی شەڕدا بە بەردەوامی لەمێشكی پێشمەرگەدایە و هەر ئەوەش وای كردووە كە پێشمەرگە بە هەستیارییەوە هەڵسوكەوت لەگەڵ دۆخەكە بكات.
ئەو بەنداوە لەسەرەتای هەشتاكانی میلادیداو لەسەر بڕیاری سەدام حوسێن ، لەسەر رووباری دیجلە دروستكراوە و بە سەرچاوەیەكی سەرەكیی بەرهەمهێنانی كارەبای عێراق دێتە ئەژمار.
بەڵام بەنداوی مووسڵ زۆر گەورەتر لەوانەیە كە باسی لێوە دەكرێو ناوچەیەكی بەربڵاوی لەمووسڵ و بەغدا و تەنانەت لەكوردستانیشی لەخۆ گرتۆوە، ئەوەی كە ئێستا جێگای تەئید میدیاكانە ئەوەیە كە كۆنترۆڵی باشووری بەنداوەكەیە و هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەوێئاڵای سێرەنگی كوردستانی هەڵداوە و لەپێشڕەوی دان.
باراك ئۆباما سەركۆماری ئەمریكا كە پشتیوانی خۆی لە هێزی پێشمەرگە دەربڕیوە وتوویەتی: بەنداوی مووسڵ كە ماوەی ١٢ رۆژ لەمەوبەر كەوتە دەستی \"داعش\" ئێستا لەدەستی پێشمەرگەدایە.
زۆر شارەزای بواری سیاسیی لەو باوەڕەدان، هەرچەندە هێرشی داعش بۆ سەر خاكی كوردستان زیانی مرۆیی و مادی لێكەوتەوە و خەڵكانێكی زۆر ئاوارە بوون، بەڵام دەسكەوتیشی بۆ كوردستان هەبوو.
یەكبوونی هەر چوار پارچەی كوردستان، یەكێەتی كوردستانی باشوور، پشتیوانی بەربڵاوی وڵاتانی بیانی و زلهێز لەكوردستان، تەیار كردنی پێشمەرگە بە چەكی قورس و جێبەجێكرانی مادەی ١٤٠ بەشێوەی سروشتی بە دەسکەوتەکانی کورد لە قەڵەم دراون.
مادەی ١٤٠ كە خاڵێكی دەستوورییە و باسی لە گەڕاندنەوەی چەندین ناوچەی كوردنشین بۆ سەر خەریتەی كوردستان دەكرد ماوەی ١٠ ساڵ دەبوو كە لەلایەن حكوومەتی ناوەندی بەغداوە دەستاودەستی پێدەكرا.
ئەو مادە یاساییە بە رەزامەندی بەغدا جێبەدێكرابا تەنیا سی هەزار كیلۆمیتری چوارگۆشە لەخاكی كوردستان دەگەڕایەوە سەر خەریتەی كوردستان، بەڵام ئێستاكە نزیك بە ٤٠ هەزار كیلۆمیتری چوارگۆشە گەڕاوەتە سەر خاكی كوردستان.
هەر چەندە حكوومەتی بەغدا وتوویەتی: دوای تەواو بوونی شەڕ دەبێئەرتەشی عێراق بگەڕێتەوە ئەو شوێنانە، بەڵام لە هەمبەردا حكوومەتی هەرێم و لەسەرووی هەمویانەوە مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان وتوویەتی: مادەی ١٤٠ جێبەجێكراوە و پێشمەرگە لەو ناوچانە جێگیر كراون و بەهیچ شێوەیەك عێراق ناگەڕێتەوە دۆخی پێشوو.