بۆ ساڵیادی کۆمەڵکوژیەکەی \" ئــــــیندر قــــــاش\"!!

18:39 - 15 خەزەڵوەر 2713
Unknown Author
حوسێن ڕەسووڵی

ئه‌م تڕاژیدیه‌کاتێک ده‌گاته‌لووتکه‌که‌کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک باس له‌ده‌ستدرێژی کردنی پاسدارێک بۆ سه‌ر کــــــــیژێک ده‌گێڕنه‌وه‌ ئه‌و شاهیدانه‌‌به‌چاوی خۆیان دیویانه‌پاسدارێکی کۆنه‌په‌ره‌ست کچێک ده‌گرێ و له‌سه‌ر شه‌قام و له‌به‌ر چاوی که‌سوکار و کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی ئاسایی جله‌کانی له‌به‌ر داده‌دڕێ و ده‌ستدرێژی ده‌کاته‌سه‌ر و دو سێ پاسداری تریش کێشکی بۆ ده‌ده‌ن!!!!! 
 
ساڵی ٥٨ی هه‌تاوی که‌ته‌نیا چه‌ند مانگێک له‌به دە‌سه‌ڵات گه‌یشتنی کۆماری ئیسلامی تێپه‌ڕی بوو، دوای چه‌ندین هێرش له‌لایه‌ن هیزه‌سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیمه‌وه‌ بۆ سه‌ر گونده‌کانی قاڕنێ و قه‌ڵاتان له‌ناوچه‌ی نه‌غه‌ده‌خه‌ڵکی بێ تـــاوانی ئه‌و گوندانه‌یان قه‌ڵاچۆ کرد و ده‌یان که‌سیان شه‌هید و بریندار کرد، ئه‌و هێزه‌دژی گه‌لییانه‌به‌راده‌یه‌ک جنایه‌تکار بوون که‌ته‌نانه‌ت به‌زه‌ییان به‌مه‌لای ئاواییش دانه هات که‌قورئانی به‌ده‌سته‌وه‌بۆ تکا به‌ره‌و پیریان چووبوو وه‌شه‌هیدیان کرد.
ڕیژیم ویستی هه‌ر له‌سه‌رتاوه‌گه‌لی کوردی ئازادیخواز چاوترسێن بکات و نه‌توانێ داوای مافی ڕه‌وای خۆی بکا بۆیه‌هه‌ر به‌جنایه‌تی قه‌لاچۆ کردنی گونده‌کانی ناوچی شنۆ و نه‌غه‌ده‌ڕانه‌وه‌ستا و بۆ به‌ره‌و پێش بردنی سیاسه‌ته‌کانی خۆی درێژه‌ی به‌سه‌رکوت و خه‌فه‌قان و قه‌ڵاچۆ کردنی ناوچه‌کانی تری کوردستان دا.

له‌درێژه‌ی کۆمەڵکوژیه‌کانـــــــی خه‌ڵکی کوردستان هێزه‌سه‌رکوتکه‌ره‌کانی رێژیمی ئیسلامی به‌فه‌رمانی مەلا حه‌سه‌نی نوێنه‌ری خومه‌ینی له‌پارێزگای ئازه‌به‌یجانی ڕۆژئاوا ڕۆژی ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٥٩ی هه‌تاوی به‌مه‌به‌ستی قه‌ڵاچۆکردنی خه‌ڵکی بێ تاوانی گوندی ئیندرقاش هێرشێکی به‌ربڵاویان ده‌ست پێکرد.

 ئه‌و هێزه‌سه‌رکوتکه‌ره‌که‌بریتی بوون له‌پاسدار و به‌سیج و قه‌ره‌په‌پاغ سه‌ره‌ڕای چه‌کی گه‌رم به‌چه‌فۆ و ته‌ور ته‌یار بوون و له‌هیچ جنایه‌تێک له‌دژی خه‌ڵکی ئیندرقاش ده‌ستیان نه‌پاراست.

له‌کاتی هێرشی ئه‌و هێزانه‌دا کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێمۆکرات له‌نێو ئیندرقاش دا بوون، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌خه‌ڵکی ئاسایی تووشی گیر و گرفت نه‌بن و له‌ سه‌ر داوای دانیشتوانی ئیندرقاش، پێشمه‌رگه‌کان ئیندرقاشیان به‌جێ هێشت و به‌ره‌و گـــــونــدی گوێکته‌په‌پاشه‌کشه‌یان کرد.

 خه‌ڵک که‌ئاگایان له‌نیازی گڵاوی ئه‌وهێزانه‌ی ڕێژیم نه‌بوو بۆیه‌داوایان له‌پێشمه‌رگه‌کان کرد ئاوایی به‌جێ بێڵن، به‌ڵام هێزه‌کانی ڕێژم ده‌گه‌ڵ هاتنیان بۆ ناو ئاوایی ده‌ستیان کرد به‌پشکننینی ماڵی خه‌ڵــک و تووشی هه‌ر پیاوێک ده‌بوون به‌ر ئه‌بوونه‌گیانی و به‌ده‌م لێدان و کوتانه‌وه‌به‌ره‌و مزگه‌وتی ئاوایی ڕاپێچیان ده‌دا.

هێزەکانی ڕێژیم به‌مه‌به‌ستی ترساندن و تۆقاندنی خه‌ڵک هه‌ر مالێک ده‌گه‌ڕان له‌دوای خۆیان ئاگــــــــریان تێبه‌ردا و ڕوویان له‌هه‌رکۆڵانێک ده‌کرد بێ به‌زه‌ییانه‌ته‌قه‌یان ده‌کرد به‌م جۆره‌چه‌ندین که‌سیشیان بریندار کــــرد.

دوای ئــــــه‌وه به‌شێک له‌خه‌ڵک له‌مه‌به‌ستی تاڵانچیه‌کان ئاگادار بوونه‌وه‌هه‌رچۆنێک بێ خۆیان ده‌رباز کـــــرد، به‌ڵام ‌هێزه‌کان توانیان کۆمه‌ڵیک خه‌ڵک له‌ناو مزگه‌وتی ئیندرقاشدا ده‌ست به‌سه‌ر بکه‌ن.

 له‌و ماوه‌یه‌دا که‌به‌شیک له‌هێزه‌وه‌حشیه‌کان به‌لێدان و کوتان پیاوانی گوندیان به‌ره‌و مزگه‌وت ڕاپێج دەکرد، کۆمه‌ڵێکی دیکە له‌هێزه‌کان خه‌ریکی سووتاندنی ماڵی خه‌ڵک و ده‌ستدرێژ کردن بۆ سه‌ر ژن و منداڵی خه‌ڵکی بێ تاوان و بێ ده‌ره‌تان بوون.

سه‌ر‌بازه‌بێ ناو و نیشانه‌کانی ئیمامی زه‌مان دوای سووتاندنی ماڵی زۆربه‌ی خه‌ڵکی بێ ده‌ره‌تان بە تایبەت لە گەڕەکەکانی دەور و بەری چۆمی ئیندرقاش، له‌مزگه‌وت کۆبوونه‌وه‌و به‌ربوونه‌گیانی ئه‌و که‌سانه‌که‌له‌نێو مزگه‌وت دا ده‌س به‌سه‌ریان کرد بوون و له‌ماوه‌یه‌کی که‌م دا ٣٤ که‌سیان به‌ته‌ور و چەقۆ و لێدان قه‌ڵاچۆ کرد .

ئه‌و تاوانه‌بۆیه‌کۆمه‌ڵکوژی بوو چۆنکه‌ئه‌وان هه‌ر ٣٥ که‌سیان شه‌هید نه‌کرد، به‌ڵکوو‌ده‌یان منداڵیان بێ باوک کرد، ده‌یان ژنیان بێوه‌ژن کرد، سه‌دان که‌سیان تازیه‌بار کرد، دڵی سه‌دان خوشکیان هه‌ڵقرچاند و ده‌یان دایک وبوکیان جه‌رگ سووتاو کرد. 

ئه‌مڕۆ دوای ٣٠ ساڵ له‌ڕوودانی ئه‌و کۆمه‌ڵ کوژیه‌کاتێک ده‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا قسه‌ده‌کـــــــه‌ین که‌له‌م قــــه‌ڵاچــۆ کردنه‌ڕزگاریان بووه‌فرمێسک له‌چاوانیان دا قه‌تیس ده‌مێنێ و جه‌سته‌یان ده‌له‌رزێ.

ئه‌م تڕاژیدیه‌کاتێک ده‌گاته‌لووتکه‌که‌کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک باس له‌ده‌ستدرێژی کردنی پاسدارێک بۆ سه‌ر کــــــــیژێک ده‌گێڕنه‌وه‌ ئه‌و شاهیدانه‌‌به‌چاوی خۆیان دیویانه‌پاسدارێکی کۆنه‌په‌ره‌ست کچێک ده‌گرێ و له‌سه‌ر شه‌قام و له‌به‌ر چاوی که‌سوکار و کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی ئاسایی جله‌کانی له‌به‌ر داده‌دڕێ و ده‌ستدرێژی ده‌کاته‌سه‌ر و دو سێ پاسداری تریش نیگابانی لێ ئەدەن!!!!! 

ئه‌مه‌نموونەیە له‌چه‌ندین کرده‌وه‌ی تری له‌م جۆره‌که‌پارێزه‌ره‌انی ئیسلامی نــابـــی محه‌ممه‌دی له‌دژی ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌کاتی کوشتاره‌به‌کۆمه‌ڵه‌که‌ی ئیندرقاش دا به‌ڕێوه‌یان برد.

به‌ڵام به‌هه‌ڵوێسته‌یه‌کی کورت و سه‌رپێیانه‌مرۆڤ بۆی ڕوون ده‌بێته‌وه‌که‌ئه‌وه‌فه‌لسه‌فه‌ی دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌و خومه‌ینی ڕێبه‌ری ئایینی کۆماری ئیسلامی له‌فتوا کۆنه‌په‌ره‌ستانه‌یه‌کەی خۆی دا که‌له‌دژی گه‌لی کورد ده‌ری کـــــرد ئه‌وه‌ی بۆ هێزه‌سه‌رکوتکه‌ره‌کانی به‌ڕوونی باس کردوه‌و مه‌به‌ستی له‌ده‌ر کردنی فتوا له‌دژی گه‌لی کورد هه‌ر ئه‌وه‌بوو که‌له‌ڕێگای دینه‌وه‌ڕه‌وایی بدا به‌قڕان و قه‌ڵاچۆ کردنی ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.

به‌پێی فتوا که‌له‌لایه‌ن ڕێبه‌رێکی ئایینه‌وه‌ده‌درێ ئه‌و که‌سه‌یان ئه‌و گه‌له‌که‌فتواکه‌ی له‌دژی دەد‌رێ سه‌ر و ماڵ و خاک و هه‌رچی که‌هه‌یه‌تی بۆ که‌سی فتواده‌ر یا ن بۆ نه‌ته‌وی فتواده‌ر حه‌ڵاڵه‌و ڕه‌وایه‌،هه‌ر بۆیه‌له‌کاتی کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی کوردستانیش دا ئه‌و کرداره‌به‌ڕێوه‌چووه‌و تاڵانچیه‌کان نه‌له‌تاڵان سڵیان کردۆته‌وه‌و نه‌له‌ده‌ست درێژی کــــــردن و قه‌ڵاچۆن ژن و پیاو و پیر و لاو خۆیان پاراستوه‌ئه‌ویش له‌نێو مزگه‌ت دا یان وه‌ک ده‌ڵێن له‌نێو ماڵی خـــــوا دا و بـــۆ ڕه‌زای خودا به‌ده‌ستووری ڕێبه‌ره‌که‌یان کوردیان تاڵان و قه‌ڵاچۆ کرد. 

هێزه‌سه‌رکوتکه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌م کۆمه‌ڵکوژیه‌دا له‌هیچ تاوانێک ده‌ستیان نه‌پاراست و به‌زەییان نه‌به‌ژن و نه‌به‌مندال و په‌ککه‌وتوو ته‌نانه‌ت به‌زه‌ییان به‌ برینداریش دا نه‌هاته‌وه ، بۆ سه‌لماندنی ئه‌م قسه‌یه‌پێویسته‌ئاماژه‌به‌به‌ڵگه‌یه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گه‌ر بکرێ ئه‌ویش شه‌هید مام \"عه‌وڵای عه‌لایی ناسراو به‌عه‌ڵا شه‌له‌\" که‌ناوبرا دوای ئه‌وه‌ی کـه‌هــــێزه‌سه‌رکوتکه‌ره‌کان ڕوو له‌هه‌ر شوێنێک ده‌که‌ن ته‌قه‌له‌خه‌ڵک ده‌که‌ن به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێ و کاتێک خێزانه‌که‌ی به‌و هه‌واڵه‌ده‌زانێ به‌گریان و پاڕانه‌وه‌هــانــا بـــۆ تاڵانچیه‌کان ده‌بات و داوای هاوکاری و تیمارکردنی هاوسه‌ره‌که‌یان لێ ده‌کا، هێزه‌سه‌رکوتکه‌ره‌کان له‌وڵام دا پێی ده‌ڵێن باشه‌ئێستا ده‌یبه‌ین و ده‌رمانی ده‌که‌ین و له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یبه‌نــــــه‌قه‌راغ ماڵان و هه‌ر له‌وێ به‌برینداری گوله‌بارانی ده‌که‌ن و دوای ماوه‌یه‌ک دێنه‌وه‌نێو ئاوایی و دڵێن برۆ مێرده‌کــــه‌ت بێنه‌وه‌بۆمان ده‌رمان کردووی ،کاتێک خێزانی ده‌چی بۆ لای هاوسه‌ره‌که‌ی ئه‌بینێ مام عه‌وڵا شه‌هید کراوه‌!!!

کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ی ئیندرقاش و شوێنه‌کانی تری کوردستان تاوانێکی ڕه‌شه‌که‌دژی ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کورد به‌ڕێوه‌چووه‌و له‌بیر هیچ کام له‌ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ناچێ و کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌موو دوژمنه‌کانی گه‌لی کورد باش ئـــه‌و ڕاستیه‌ده‌زانن که‌گه‌لی کورد گه‌لێکی ئازادیخواز و کۆڵنه‌ده‌ره‌، ئاشقی شه‌هید بوون نیه‌به‌ڵام له‌قوربانی دان ناترسێ و بۆ گه‌ویشتن به‌مافه‌نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی له‌هیچ که‌ند و کۆسپێک ناسڵه‌مێته‌وه‌و  هه‌زاران جاری دیکە  قه‌ڵاچۆ بکرێ ئاماده‌نابێ واز له‌داوا ڕه‌واکانی بێنێت و سه‌ر بۆ داگیرکه‌ران و دوژمنانی شۆڕ ناکات.

هه‌زاران سڵاو له‌گیانی پاکی قوربانیانی کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ی ئیندرقاش و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی کورد و کوردستان مردن و سه‌رشۆڕی بۆ هه‌موو دوژمنانی گه‌لی کورد و هه‌موو ئه‌وانه‌بڕوایان به‌مافی ئازادی گه‌لا‌ن نیه‌. 

لیستەی شەهیدانی کۆمەڵکوژەکەی ئیندرقاش:

١. سەیید ڕەحمان نەغەدەیی
٢. حیسمەت دەشتی
٣. مەحموود شێخە.
٤. محەممەد بابەکری 
٥. ڕەسووڵ سەیدە( ڕەستگار فەڕ)
٦. عەلی شێخە(بابایی)
٧. ڕەحمان مەولوودی (ناسراو بە ڕەحمان کوێتێ)
٨. خدر قەنبەری
٩. حەسەن قەنبەری
١٠ عەلی قەنبەری 
١١. خوسرەو مام مووسا.
١٢. ئیرەج پاکزاد
١٣. زبێدە علایی (دایکی ئیرەج پاکزاد کە لە کاتی شەهید کردنی ئیرەج دا خۆی بە سەر تەرمی ناوبراو کێشابوو)
١٤. سولەیمان کەریم سەیدە( بێهرووزی)
١٥. کەریم سەیدە بابی سولەیمان سەیدە
١٦. مەحموود پیرۆتی ( مەحموود حەمەد ئاغا)
١٧. حاجی خوسە
١٨. عەلی خوسە
١٩. ئەحمەد ڕەسووڵپوور
٢٠. ڕەحیم ئەندارز
٢١. ساڵح ئەندارز( بابی ڕەحیم ئەنداراز)
٢٢. بیلال سۆهراب فەڕ ( بیلال عەجەم)
٢٣. سەلاح بەرخانە
٢٤. عەبدوڵلا عەلایی( عەوڵا شەل)
٢٥. کەریم عەلایی( کوڕی عەبدوڵلا عەلایی)
٢٦. عەبدوڵلا ڕەحیمی ( عەوڵا گۆلە)
٢٧. عوسمان دیوازی( ناسراو بە عوسمانی سەعید لۆلۆ)
٢٨. حسێنە خوس
٢٩. حسێن خزر حاجی( ناسراو بە کا وسێن)
٣٠. سەید عەلی قادر حسێنی 
٣١. مەحممەد کەریمی (ناسراو بە محەممەد مڕە)
٣٢. باب و کوڕێک کە وەک میوان لەو ڕۆژەدا لە ئیندرقاش بوون 
٣٣. کەسێکی دیکە کە میوان بووە و نەناسرااوە