بۆ به‌ڕێز سه‌ید رەحیم- عه‌زیم به ناو کاکه‌یی له که‌رکوک دا
15:42 - 23 خەرمانان 2714
Unknown Author
اردڵان كاكه‌یی
ئه‌من لێره دا نامهه‌وی بچمه ناو زانست و ورده‌كاریه‌كانی ئایینی كاكه‌یی(یارسان)، ته‌نیا به پێی شاره‌زایی خۆم له و بۆاره‌دا كورته جوابێک به قسه ناوه‌خت و ناڕاسته‌كه‌ی \" سه‌ید رەحیم بده‌مه‌وه، بۆیه كاتی ئه‌م خۆ ههشاردانهوه و لادان به ناوی مانه‌وه بۆ ژیانی كاكهیهكان تێپه‌ڕیوه!؟ هه‌ر چه‌ند نه ته‌نیا له نێو کۆمەڵگەی كوردی كاكه‌یی، به‌ڵكوو له نێو هەموو خه‌ڵكانیتر کەسانی هه‌ڵپه‌ره‌ست، ترسنوک، هه‌رزان قیمه‌ت و... به ئاسانی به‌رچاو ده‌كه‌وی! به‌ڵام به نیسبه‌ت سه‌ید رەحیم! بۆ له‌م كاته حه‌ساس و دژوارەدا كه كورده كاكهیهكان به شێوه‌یكی ده‌ماوده‌م و ناڕاستەوخۆ گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و رێگەیه كه بتوانن له كوردستانێكی ئازاد، مافه مه‌ده‌نی، كۆمه‌ڵایه‌تی- ئایینییه‌كانی خۆێان چاره‌سه‌ر بكه‌ن له لایه‌ن حكوومه‌تی كوردستانه‌وه، چی بۆ، كام دینامیسم كاری تێكرد، كه ئاوا نه‌ریه‌ت و مێژووی هه‌زار ساڵه‌ی كاكهیهكان(یارسان) كه پڕه له چه‌رمه‌سه‌ری، كوشتن و بڕین، ده‌ربه‌ده‌ری و ته‌نانه‌ت جینوساید، كه ئاوا به ئاسانیروون و ئاور له‌گه‌ڵ یه‌كدا تێكه‌ڵ كرد و دەر خواردی خۆت و هابیران و قهێرهت دا، زۆر ئاله‌م و ئاگا ده‌ڵێن كه مێژوو دووپات نابێته‌وه، به‌ڵام ئایا ئه‌م كۆشت بڕینه كه لهمروژانه به هه‌موو جۆرێكه‌وه توشی برا كورده ئیزهدیهكانمان هاتووه چه‌ند پاتبۆنهوهی هه‌مان کوشتوبڕی سەردەمی هاتنی ئایینی ئیسلام، ده‌وران سه‌فه‌ویه، عوسمانیه، مەغوول، سهلجوقهكان و...هتد نییه، نازانم ئاخۆ سه‌ید رەحیم له ترسی كوشت و بڕینی خۆێ و ده‌وروبه‌رانی ترساوه؟ یان له‌م كاته حه‌ساسه‌دا ده‌یهه‌وێ به بیرێزی و لكاندن ئایین كاكه‌یی به ئایینیكی دیكه ده‌یهه‌وێ گیانی كاكهیهكان بپارێزێ!؟ و یان له مانه گرنگتر ئه‌وه‌یكه؛ ماوه‌یەكه داخوازیی كاكهیهكان له بواری ئایینی –كۆمه‌ڵایه‌تییەوە هتارادهیەک گه‌یشتووەته گوێی به‌رپرسانی حكوومه‌تی هەرێم، و یان سه‌ید رەحیم! ترسی له داهاتووی وه‌دیهاتنی ئه و داخوازییانەیە كهرێگەی هاتوووچوو بۆ تهكیهگاكهی به ناو كاكه‌یی ته‌نگتر بكاته‌وه!؟
له لایەكی دیكه‌وه شیاوی باس كردنه كه بڵێم ئهورێگەو باس و ته‌نازوله كه سه‌ید رەحیم گرتووه‌ته پێش، نه تهنیارێگه چاره‌ی ده‌ربازبوون به سه‌ر نه‌هامه‌تیی كاكهییەکاندا نییه، به‌ڵكوو له‌و شه‌رایته‌دا بێ هیچ شک و گۆمانێگدا به لای منه‌وه لادان له‌رێبازی بەرنگاربوونەوە و ئوسوولی كاكه‌یی و بیا و بەسهكانی پەروەردە دایە!؟ بۆیه مێژووی كاكهیهكان له‌وه خوێناویترە كه ئێمه و باقی كه‌مینه ئایینییهكانیتر تێی كه‌وتوون! و یان به روونی ده‌بینیم رۆژ نییه كه له‌ق و پۆپی ئایینه گه‌ورەکان خوێنی یه‌كتر نه‌ڕێژن و كوشتنی یه‌كتر حه‌ڵاڵ نه‌كه‌ن! ئیتر چه لۆژیکێک و عه‌قڵێک حكووم ده‌كا كه تۆ خوه‌ت بڕۆیته پاڵ یه‌كی له‌و لقانه‌دا كه به ده‌ستی لقێكی دیكه‌دا قه‌تڵ و عام بكرێ و یان دوژمنی گه‌ورەتر بۆ خوت و لایه‌نگرانت ساز بكه‌ی!؟ ئایینی یارسان یان كاكه‌یی كه هه‌ردوو له یه‌ک قاڵب دان، تا ئێستا ماوەته‌وه مشکوڵۆزمەی ئه‌و كاسانهیه كه بڕوای قورس و پتهوێان به‌م ئایین و خۆڕاگریه بووه نەک ئه‌وانه‌ی کە ته‌نیا هه‌ڵگری واڵەتی ئه‌م ناوه بن و ته‌نیا بۆ كه‌ڵک وه‌رگرتنی تایبه‌تیی خۆێان له پاڵ ئه‌ودا بن.
به پێی مێژووی رووداوه‌كان سەردەمانێک، كه كاكهیهكان بیره‌وه‌ریی تاڵی مێژوویان لێ ناسڕێته‌وه سەردەمی سه‌رهه‌ڵدانی فه‌رمانڕه‌وای ئایینی فەرمیی سه‌فه‌وییه، كه پتر له ٤٠٠ ساڵ له‌مه‌وبەر كاكه‌یی یان یارسان لهلهیەن ده‌وڵه‌تی سهفهویهوە کۆمڵکوژ کران، بۆیە ئه‌و كوشت و كوشتارانهدا گه‌ێشته رادەیەک، كه نزیک بە تێکڕای جه‌ماوه‌ری كاكه‌یی قڕ بكرێ، له‌و كاته‌دا بوو، كه بیرمه‌ندان، پیران و به گشتی كاكهیهكان گه‌یشتنه ئه‌و قه‌ناعه‌ته كه له‌مه‌ودوا با لەوە دەرچووە باس له ئایین نه‌كه‌ین و وه‌كوو سڕ لای خۆمانرای گرین هه‌تا بزانینرهورهوه ی زه‌مان به‌ره و كام لا ده‌چێت، هه‌ر بۆیه ئه‌م ده‌ورانه له ناو كتیب و په‌یڕه‌وانی ئایین یارسان به ده‌ورانی \" سڕ مهگۆ \" ناسراوه، واته باسی سڕ و نیوهڕوكی ئایینەكهمان نه‌كه‌ین!؟ به‌ڵام به پێی تێپه‌ڕیینی سه‌دان ساڵ له‌و دهورانەدا ئێستا شه‌رایت گۆڕاوه و زوربه‌ی خه‌ڵكانی كوردستان وروژههڵات و ته‌نانه‌ت وڵاتانی ده‌ره‌وه‌یش لانیكه‌م له ناوی؛ ئیزه‌دی، كاكه‌یی(یارسان)، شه‌به‌ک،درووزی...نه ته‌نیا ئاگادارن، به‌ڵكوو له بێ مافی و كوشت و بڕینشیان تێگه‌یشتوون، بۆیه هه‌ق وا نه‌بوو هه‌م ئه‌وه‌نده بۆ مهسڵەحهت، خۆێ بچووک بكاته‌وه و هه‌م له لاێكیترهوه رۆحیات خۆی له نێو خه‌رمانه پیروزهكهی شاره‌زۆر بێبه‌ش بكات!؟ له هه‌مان كاتیش‌دا، عاله‌م رووحی ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌له كاتێ سه‌خت و دژواردارێگهچاره بدۆزێته‌وه، نه به سووكیرێبازهكهشی بدۆڕێنێ! به‌ڵی سه‌ید رەحیم! سۆڵتان سه‌هاک له بنهماڵهیرێزداری كورد پێڕه‌وی ئایینی ئیسلام بوو، به‌ڵام به پێی بنه‌ماكانی پێش له خۆی ئایینیكی دا مه‌زراند كه هه‌موو بیر‌و بناخه‌ی له‌گه‌ڵ ئایینی ئیسلام نه‌ده‌هاته‌وه!؟ زور له چاودارانی كاكه‌یی له بنه‌ماڵه‌ی تایفه‌ی كورد جافه‌كان بوونه، وەکوو عابدینه و ئێڵ به‌گی جاف... به‌ڵام به هۆی هێندێ هۆکار هاتوونه‌ته ناو رێبازی سۆڵتان سه‌هاک كه یه‌كی له بناخه‌دانه‌رانی ئایینی یارسان یان كاكه‌یی بووه له پردیوه‌ری هه‌وراماندا.
سه‌ید رەحیم! له خوێندنه‌وه‌ی فهرمایشهكهی دا ئاوا ده‌گه‌ێنی كه گۆێا ئایینی پیروزی ئیسلام و كاكه‌یی له ناوهڕۆك له یه‌ك لیباس و ره‌نگدان! هه‌ر بۆیه به پێی باوه‌ڕی ئایینی یارسان یان كاكه‌یی بێرێزی كردن به هه‌ر ئایین و مهرامێكدا خۆێ وەکوو خه‌تا یان تاوان له‌سه‌رت حه‌ساب ده‌كرێ و ئێمه‌ش هه‌ر به‌و پێوه‌ره‌و وێرای رێز له هه‌موو ئایین و ئایینزاكاندا، و لێره‌دا به تایبه‌تی ئایینی ئیسلام، له‌م بوواره‌دا به‌شێكی له بیروباوه‌ڕه‌كانی ئایین كاكه‌یی ده‌خه‌مه به‌رچاو خوێنه‌رانی به‌ڕێز، با سه‌ی رەحیم و خۆتان قه‌زاوه‌ت بكه‌ین له باره‌ی فه‌رق و نزیكایه‌تی ئایینی ئیسلان و كاكه‌یی:
١-ئایینی كاكه‌یی وەکوو ئایینیكی سه‌ر زه‌وی و كۆمه‌ڵایه‌تی پێناسه ده‌كرێ
٢- كتیبه پیرۆزه‌كانی له هه‌زار ساڵ به‌م لاوه به كوردی كۆنی گۆران نووسراوه (هه‌ورامی ئێستا) و به‌م كتیبانه ده‌فته‌ری كاكه‌یی یان یارسان ده‌ڵێن ..
٣-بڕوایان به ئینسان خودایی هه‌یه واته ئینسان به پێی كرده‌وه‌كانی ده‌توانێ زاتی خودایی وه‌رگرێ وەک چاودار، كهرامهتدار..
٤- بڕوای به گه‌ڕانی روح هەیە به دووای مردن‌دا..له مانا عهربیهكهیدا واته ؛ ئه‌سڵی ته‌ناسوخ كه له عه‌مه‌لدا جیاوازی هەیە و به زبانی ئایینی كاكه‌یی پێی ده‌ڵێن \" دونادون\" به ئینگلیزی ئینكارنیشن
٥-ڕێبه‌رانی ئه‌م ئایینه هه‌موو كورد بوونه و هه‌ن و یه‌كێ له تایفه‌كانی ئه‌وان تایفه‌ی به‌رزه‌نجییه له كوردستانی باشوور
٦-موتڵه‌قه‌ن نوێژ ناخۆێنن، به‌ڵام چەند نەرێتێکی ئایینیی دیکەیان هەیە
٧- ناچنه ماڵی خودا بۆ ئه‌وه ببن به حاجی، ناوچه‌ی پەرستگە یان زیاره‌تگای رێبه‌ره ئایینیه‌كانیان زۆره له بهقداد، هاورامان، داڵاهو..
٨-سێ رۆژ رۆژوو ده‌گرن نه‌ک سی رۆژ
٩-ژن و پیاو له یاسای ئایینی كاكه‌ییدا هاوتا و هاوشانی یەکترن كه له ناو كتیبه ئایینیكانیان نووسراوه، به‌ڵام به تێپەڕبوونی کات ئایینی ئیسلام كاریان تێكردووه، یان پیاو ته‌نیا هه‌قی هه‌یه یه‌ک ژن بخوازێ نه‌ک زیاتر، ته‌ڵاق نابێ به ئاسانی رێک بخری واته له نووسراوه‌ی ئایینه‌كه ده‌ستنیشان كراوه
١٠- بانگەشەی ئایینی نییه بۆ ئه‌وه خهڵكیتر بێنه ناو ئایینی كاكه‌یی و ده‌بێ خۆیان بڕوای پێ بێنن
١١- بۆ ماره كردن نزای كوردی له ناو كتیبه پیروزه‌كان كاكه‌ییدا دانراوه ، له پێش به‌و پێیه بووه، به تایبه‌تی له كاتی \" سڕ مهگۆ\" به‌ڵام ئێستا و ساڵهای ساڵه به به‌ره‌كه‌تی حاكمان به ناو ئیسلام له‌رۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان ده‌بێ به پێی داب و نه‌ریه‌تی ئایینی ئیسلام به‌ڕێوه بچێ!؟
١٢- فاتهحای مردوو، غوسڵ، ناو ناو لێ بۆ منداڵان...هه‌مووی به‌ند و كەلامی خۆێ هه‌یه له ناو كتیبه پیرۆزه‌كانی كاكه‌یی...هتد
به وتهیەكی دیكه، هه‌ر چه‌ند رێژه‌ی جه‌ماوه‌ری كورد كاكهیهكان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا (ئێران) زۆره و زۆر له جوگرافیای ژیانیان سابت و له یه‌ک شوێن هه‌ڵكه‌وتووه، به‌ڵام به داخه‌وه له‌و ماوه‌ی ٣٥ ساڵه له ژێر ده‌سەڵاتی \" داعه‌شی ئیسلامی ئێران\" نه ته‌نیا هیچكام له‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه كه باس كراوه به دێ نه‌هاتووه، به‌ڵكوو به‌ربه‌ره‌كانیش له گه‌ڵیدا كراوه بۆ له ناوبردن، به‌ڵام به‌وپه‌ڕی خۆشییه‌وه كه‌م و زۆر رێبازه كه پارێزراوه و ته‌نانه‌تیش ئاشكار بووه و رێگرتن له‌و داب و نه‌ریتانه‌ی كاكه‌یی له ئێران ته‌نگی له كۆماری داعه‌شی ئێران هه‌ڵچنیوه! بۆیه نابێ چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی بهراتیكی چاكت له دوژمن‌دا هه‌بێ!؟ له لایەکی دیكه‌وه، نزیک بە یازده ساڵه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ناوچه‌ی كاكه‌ییه‌كان له ژێر ده‌سەڵاتی كوردی دان، و یان هاتووچووی ئازادیان هه‌بووه بۆ ناوچه كوردییه‌كاندا،له یهكلاوه هه‌م ده‌سەڵاتداران هه‌رێم كهمتهرخەم بوونه به نیسبه‌ت كاكهیهكان و هه‌م خودی كاكه‌ییه‌كان، هه‌رچه‌ن من به هۆی هێندێك شاره‌زاییم له گه‌ڵ بافتی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وان له زۆر بواردا، چاک ده‌زانم ئه‌وان له‌و رێبه‌ریه ئایینیه كه له ناو كاكه‌یه‌كانی رۆژهه‌ڵاتدا هەیە به هۆی دووری جوگرافیایی كاریان تێكردووه، و یان باشتر بڵێم له ریبه‌رێکی وەکوو كه‌سایه‌تی\" میر ته‌حسین \" كه ئیزهدیهكانی رێک خستەووه بێ به‌شن، به‌ڵام رێگەشی ئه‌وه نییه كه هەروا دوور له پراکتیک قسان بكه‌ن هەڕەشە لە یەکتر و یەکتر تاوانبار بكه‌ن، و منافسه‌ی ناپیاوی ببێته ناو كولتووره خاوێنه‌كه‌ی كاكه‌یی، هه‌ر وه‌ها نامه و گوله ...له ماڵ فه‌له‌كه‌دین كاكه‌ییه‌كان دابنرێ و به‌گژ یه‌كدا بچن، بۆێه ده‌بێ ئه‌گه‌ر له‌و پرژ و بهڵاویهدا دڵتان نزیک یه‌ک نه‌كه‌نه‌وه ،هه‌ر كاتێک شمشێری داعهشهكان له ١٠٠ كیلۆمتر ماڵتان به‌رز ببێته‌وه دوو دووشاو تێكه‌ڵ ده‌بێ و ئه‌مه‌یش هیچ قازانجێک بۆ كاكه‌یی تێدا ده‌ست ناكه‌وێ!؟
كورته و پێشنیار: وێڕای رێز بۆ هه‌موو ئایین و ئایینزاكان، به‌ڵای منه‌وه به پێی یاسای ئینسانی وابزانم ئه‌گه‌ر له نێوان هه‌ر بیر‌و ئایینیكدا یه‌ک میلیمتر مەودایان هەبوو، کە ده‌بێ ئه‌و پێوه‌ره له به‌ر چاو بگێردرێ، ئایینی كاكه‌یی هه‌ڵقوڵاوی ناوچه‌ی كوردستانه به هه‌موو بیر‌و باوه‌ڕه‌كانیدا، هه‌ق واێه ئه‌وڕۆ حكوومه‌تی هه‌رێم خۆێ ده‌ستپێشخه‌ر بێ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی داخوازیی ئایینی فه‌رهه‌نگیه‌كه‌ی كاكهیهكان،چاک ده‌زانم شوێنی دانیشتنیانی كاكهیهكان زۆر پرژ و به‌ڵاوه، به‌ڵام هیچ یاسایەک ناڵێ به هۆیانه‌وه هه‌قتان نییه له خه‌یری ئێمه بێبه‌ش بن و له شه‌ڕی ئێمه دا ده‌بێ به‌شدار بین! هیوادارم له‌و ده‌رفه‌ته بۆ كورد هه‌ڵكه‌وتووه، ده‌سەڵاتدارانی كورد بتوانن ماڵی كورد چاكتر رێک بخه‌ن، و له‌م راستایەشدا كاكه‌ییه‌كان ته‌نیا چیتر له‌وه له دا له دام و ده‌زگای حكوومه‌تی كوردی به دروشم نه‌یبیستن كه؛ كاكه‌یی كوردی ره‌سه‌نن، كاكه‌یی هه‌ڵگری زمان و كولتووری كوردین، كاكه‌یی ئایینی كوردیان هه‌یه و...زۆر باسێكی دیكه..با حكوومه‌ت له كرده‌وه دا بچێته ناو داخوازییه‌كانی ئه‌م كه‌مایه‌تییه ئایینیه‌دا و له‌و پرژ و بهڵاویهدا ده‌ربازیان بكات نه‌ک درێژه‌دان به‌و قه‌یرانه‌دا !؟
هه‌ر وەکوو ئیزه‌دیه‌كان چۆن مافی خۆیانه، مه‌سیحییه‌كان مافی خۆیانه..با كورده كاكهیهكانیش ئه‌گه‌ر له ناو خۆیان رێک ناكه‌ون لانیكه‌م ٢ نه‌فه‌ر ئینتسابی له ناویان هه‌ڵبژێرین بو كاروباری كاكهیهكان، و له هه‌مانكاتیشدا ده‌بێ كاكه‌ییه‌كان به هه‌ر فكر و بیری رێكخراوه‌یی و حێزبی ئیختلافاتی خۆێان وەلا بنێن بۆ دوزینه‌وه‌ی رێگەیەكی چاره سازدا كه بتوانن كاكه‌یی وەکوو كهمینهیەكی ئایینی له ده‌ستووری كوردستاندا بگونجینن، بۆیه چاک زانیومه و ده‌زانم به‌شێك زۆر له كه‌مته‌رخه‌مییه‌كان هه‌ر له ئه‌ستۆی خودی كاكه‌ییه‌كاندا به‌ڕێوه چووه تا ئێستا، به‌ڵام بۆ یه‌کگرتنه‌وه هێشتا دره‌نگ نییه و نابێ دڵ‌سارد بین واته له‌م كاته حه‌ساسه‌دا هەتا ته‌نوور گه‌رمه نانی خۆتان بچه‌سپێنن، و به نسبه‌ت راگه‌یەندراوه‌كه‌ی سه‌ید رەحیم! هیودارام تێ بگات كه ئه‌وه نه رێگەی رزگاری بوو؟ و نه فرت و فێڵێكی لۆژیکی و عەقلانی ببوو بۆ كاكهیهكان!، ته‌نیا هیوادارم رۆژێك دره‌نگ نه‌بێ كه له كورده كاكهیهكان داوای ڵێبووردن بكات، و قسه‌كانم به وته‌كانی بناخه‌ی ئایینی زه‌ردوشت و كاكه‌یی كۆتایی پێ دێنێم، زه‌ردوشت ده‌ڵێ: ( كرداری چاک، ئەندێشەی چاک، گوتەی چاک)، له ئایین كاكه‌یی هاتووه:( كاكه‌یی یان یارسان، چوار بنه‌ڕه‌تی هه‌یه ده‌بێ به‌جێی بهێنن، واته:راستی، پاكی، نیستی، ردا (یارمه تی)
ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەو ئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نییە.