به‌بیانووی حوکمی دادوه‌ری مه‌ریوان و پێگه‌ی ژن

13:41 - 18 بانەمەڕ 2713
Unknown Author
عومەر باڵەکی

ماوه‌یه‌ک له‌وه‌پێش له‌شاری مه‌ریوان تۆمه‌تبارێک له‌لایه‌ن دادگای ئه‌و شاره‌وه‌به‌پۆشینی جلی کوردیی ژنان ‌و گێڕانی به‌نێو شاردا مه‌حکووم کرا و له‌لایه‌ن هێزی به‌ناو ئینتزامیی ئه‌و شاره‌حوکمه‌که‌ئیجرا کرا و ئیجراکردنی ئه‌و حوکمه‌به‌و شێوه‌یه ئیعترازو ناره‌زایه‌تیی ژنانی مه‌ریوانی لێ‌که‌وته‌وه‌ و له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژدا ناڕه‌زایه‌تی به‌و حوکمه‌شارو ناوچه‌کانی ‌دیکه‌ی کوردستان ‌و ته‌نانه‌ت ده‌ره‌وه‌ی کوردستانی گرته‌وه‌ و داکۆکیکارانی مافی ژنان‌ به‌وه‌ڕێ‌خستنی که‌مپه‌ینی ئیعترازی پشتگیری‌یان له‌ژنانی مه‌ریوان کرد.

له‌و نووسینه‌دا ناچینه‌سه‌ر ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌که‌ئایا ئه‌و که‌سه‌که‌سزا دراوه‌به‌پۆشینی جلی ژنان تاوانباره‌یان نا؟ ئه‌وه‌ی له‌و بابه‌ته‌دا جێگای سه‌رنج ‌و تێڕامانه‌ئه‌و حوکمه‌یه‌که‌له‌لایه‌ن دادوه‌ری دادگای مه‌ریوانه‌وه‌ده‌رچووه‌‌ و له‌لایه‌ن هێزی به‌ناو ئینتزامی شاری مه‌ریوانه‌وه‌ئیجرا کراوه ‌و تاوانباریان به‌جلی ژنانه‌وه‌به‌سواری ماشێن به‌نێو شاردا خولاندۆته‌وه‌. لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌چه‌ند لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تی‌ و یاسایی‌یەوه‌هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و حوکمه‌بکه‌ین. به‌ڵام پێویسته‌له‌پێش‌دا ئیشاره‌به‌خاڵێکی گرنگ بکه‌ین که‌بزانین سزا بۆچی دیاری کراوه‌و ئه‌و سزایه‌که‌دادوه‌ری شاری مه‌ریوان بۆ ئه‌و تاوانباره‌ی دیاری کردوه‌ده‌چێته‌خانه‌ی ئه‌و پیناسانه‌ی که‌له‌بواری یاسایی‌دا‌له‌سزا کراوه‌.

سزا به‌پێناسه‌یه‌کی کورت: «قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانه‌یه‌که‌به‌هۆی تاوانێکه‌وه‌له‌به‌رژه‌وندیی کۆمه‌ڵگا یان تاکێک که‌وتوه‌و نه‌زمی نێو کۆمه‌ڵگه‌ی تێک‌داوه‌و له‌ڕێگای سزادانی تاوانباره‌وه‌هاوسه‌نگی له‌کۆمه‌ڵگه‌‌دا دروست ده‌بێته‌وه‌» یان به‌واتایه‌کی‌دیکه‌به‌سزادانی تاوانبارهه‌م قه‌ره‌بووی ماددی ‌و مه‌عنه‌ویی تاوان لێ‌کراوه‌که‌بکرێته‌وه‌ و هه‌م ده‌رسێک بێ بۆ که‌سانی دیکه‌که‌تاوانی له‌و چه‌شنه‌ئه‌نجام نه‌ده‌ن ده‌نا تووشی لێ‌پێچانه‌وه‌ی قانوونی ده‌بن ‌و سزا ده‌درێن.

له‌ژێر رووناکایی ئه‌و پێناسه‌یه‌دا که ‌له‌سزا کراو ئه‌و حوکمه‌ی داوه‌ری شاری مه‌ریوان وه‌ک سزا به‌سه‌ر تاوانباردا سه‌پاندوویه‌تی، ده‌توانین ئه‌و پرسیاره‌بکه‌ین که‌ئایا ئه‌و سزایه‌قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانه‌ی کردۆته‌وه‌که‌به‌هۆی تاوانی تاوانکار له‌کۆمه‌ڵگا به‌گشتی یان تاک به‌تایبه‌تی که‌وتوه‌؟

ئایا لە بڕگه‌قانوونی‌یه‌کانی سزادانی گشتی نیزامی کۆماری ئیسلامی‌دا هاتوه‌که‌جلوبه‌رگی ژنان وه‌ک سزایه‌ک ده‌به‌ر پیاوان بکرێ‌ و یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌جلوبه‌رگی پیاوان وه‌ک سزا له‌به‌ر ژنان بکرێ؟ وه‌ڵامی هه‌ر دوو پرسیار به‌دڵنیایی‌یه‌وه‌ئه‌وه‌یه‌که‌له‌هیچ بڕگه‌یه‌کی سزادانی کۆماری ئیسلامی‌دا سزای له‌و بابه‌ته‌نابینرێ‌ و ئه‌و سزایه‌نه‌ی‌توانیوه‌ئه‌و هاوسه‌نگی‌یه‌ک له‌کۆمه‌ڵگه‌دا دروست بکاته‌وه‌که‌به‌هۆی تاوانی، تاوانکار تێکچووه‌.

لێره‌دا پرسیارێکی دیکه‌دێته‌ئاراوه‌ئەی چۆنه‌دادوه‌ری شاری مه‌ریوان گه‌یشتۆته‌ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌که‌حوکمی له‌و شێوه‌یه‌به‌سه‌ر تاوانباردا بسه‌پێنێ؟ له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا ئه‌گه‌ر له‌هیچ بڕگه‌یه‌کی سزادانی گشتیی ئێران‌دا ئیشاره‌به‌سزای له‌و چه‌شنه‌نه‌کراوه،‌به‌ڵام نابێ شک‌ و گومانمان هه‌بێ که‌ده‌رکردنی حوکمی له‌و بابه‌ته‌ و به‌کارهێنانی جلوبه‌رگی ژنان وه‌ک که‌ره‌سه‌ی سزا له‌بیر و ئه‌ندێشه‌ی کۆماری ئیسلامی‌له‌باره‌ی ژنانه‌وه‌سه‌رچاوه‌ده‌گرێ. بۆ سه‌لماندنی ئه‌و قسه‌یه‌هه‌ر ئه‌وه‌نده‌به‌سه‌که‌چاوێک به‌مادده‌و بڕگه‌کانی «قانون مجازات اسلامی»دا بگێڕین، ئه‌و کات بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که‌نزیک به‌ته‌واوی ئه‌و بڕگه‌و مادده‌قانوونی‌یانه‌ی که‌له‌و قانوونه‌دا هاتوون جێگه ‌و پێگه‌ی ژن له‌پله‌ی دووهه‌م‌ و به‌دوای پیاودا دانراوه.‌واته‌کاتێک ژن ده‌بێته‌لایه‌نێکی داوایه‌کی قانوونی له‌ماف‌و حه‌ق‌دا نیوه‌ی پیاوی پێ‌ده‌درێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پیاوه‌که‌تاوانباری ده‌ره‌کییش بێ.

بۆ نموونه‌:

مادده‌٢٠٩: له‌«قانون مجازات اسلامی» له‌به‌شی «قصاص»دا ده‌ڵێ:

«هه‌ر کاتێک پیاوێکی موسڵمان ژنێکی موسڵمان بکوژێ مه‌حکووم به‌قه‌ساس ده‌بێ، به‌ڵام ده‌بێ که‌سوکاری ژنه‌کوژراوه‌که‌پێش له‌به‌ڕێوه‌چوونی قه‌ساسی بکوژ، نیوه‌ی خوێن‌بایی بده‌ن به‌پیاوه‌قاتڵه‌که‌«.

مادده‌٢٥٨: «هه‌ر کاتێک پیاوێک ژنێکی کوشت «خوێن‌گر» مافی قه‌ساسی بکوژی هه‌یه‌به‌دانی نیوه‌ی «خوێن‌بایی» به‌قاتڵ‌ و هه‌رله‌‌وکاته‌‌دا قاتڵ ده‌توانێ به‌ڕاده‌ی که‌متر یان زیاتری «خوێن‌بایی» له‌گه‌ڵیان پێک بێ.

مادده‌٤٨٧: خوێن‌بایی له‌به‌ربردنی کۆرپه‌ڵه‌«دیه‌سقط جنین» له‌خاڵی ٦ی ئه‌و مادده‌یه‌دا ده‌ڵێ: «ئه‌و کۆرپه‌ڵه‌یه‌که‌له‌منداڵدانی دایک‌دا ڕووحی وه‌به‌رهاتوه‌ئه‌گه‌ر کوڕ بێ خوێن‌بایی ته‌واو وه‌رده‌گرێ‌و ئه‌گه‌ر کچ بێ نیوه‌ی خوێن‌بایی کوڕه‌که‌وه‌رده‌گرێ...»

لێره‌دا ته‌نیا به‌هێنانه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند بڕگه‌یه‌له‌قانوونی «مجازات اسلامی» به‌س‌ده‌که‌ین‌ و پێویسته‌هه‌ڵوێسته‌یه‌ک له‌سه‌ر تێ‌ڕوانینی قانوون‌دانه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ر و حوکم‌ڕانی کۆماری ئیسلامی له‌پێوه‌ندی لەگەڵ ژن ‌و جێگە و پێگه‌ی ژن له‌کۆمه‌ڵگه‌دا بکه‌ین. ئه‌گه‌ر چاوێکی خێرا به‌سه‌ر ئه‌و سێ بڕگه‌قانوونی‌یه‌دا بخشێنین بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که‌ژن له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی‌دا مرۆڤی پله‌دوویه‌و ته‌نانه‌ت له‌هێندێک بواری خاوه‌نداریه‌تیی ماف له‌قانوون‌دا وه‌ک کوێله‌چاوی لێ‌ده‌کرێ‌و پیاو له‌هه‌موو بوارێک‌دا به‌ئه‌رشه‌دو خاوه‌نی ژن دیاری کراوه‌‌و ئه‌و کاته‌ش که‌پیاو ژن ده‌کوژێ‌و گیانی لێ‌ده‌ستێنێ، پیاوه‌که‌ له‌به‌رامبه‌ر مه‌حکه‌مه‌و قانوون‌دا رێ‌پێدراوه‌که‌نیوه‌ی خوێن‌بایی له‌که‌س‌وکاری ژنه‌که‌وه‌ربگرێ جا ئه‌و کات سزای بۆ دیاری بکرێ له‌حاڵێک‌دا ژن‌و پیاو وه‌ک مرۆڤ له‌سروشت‌داو به‌پێی ئایینه‌ئاسمانی‌یه‌کانیش مافی وه‌ک یه‌کی ژیانیان هه‌یه‌و هیچیان مافی ئه‌وه‌یان نیه‌گیان له‌وی‌دیکه‌بستێنێ. به‌ڵام قانوون‌دانه‌ری کۆماری ئیسلامی له‌ئاست ئه‌و راستی‌یه‌سروشتی‌یه‌خۆی گێل ده‌کاو ته‌نانه‌ت به‌دانانی جیاوازی حوکم له‌سه‌ر ئه‌و کۆرپه‌ڵه‌یه‌ش ده‌دا که‌هێشتا نه‌هاتۆته‌سه‌ر دنیاو هه‌ست به‌بوونی خۆی له‌باری جسمی‌و جنسی‌یه‌وه‌ناکاو ته‌نانه‌ت کۆرپه‌ڵه‌که‌خۆی له‌دیاری‌کردنی جنسی خۆی‌دا هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی نیه‌هه‌تا له‌دوایی‌دا قانوونه‌ده‌ست‌کرده‌کانی حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێران‌و هاوشێوه‌ی ئه‌و جۆره‌ده‌سه‌ڵاته‌به‌سه‌ری‌دا بسه‌پێ‌و مل‌که‌چیان بێ.

هه‌ر ئه‌و ڕوانگه‌یه‌ی کۆماری ئیسلامی‌یه‌که‌دادوه‌ری شاری مه‌ریوانی هێناوه‌ته‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌که‌پێگه‌ی ژن له‌پێگه‌ی پیاو نزمتره‌ و تاوانباری پیاو به‌و پێگه‌نزمه‌سزا ده‌دا له‌حاڵێک‌دا دادوه‌ر به‌ته‌واوی له‌هه‌ڵه‌دایه‌، ره‌نگه‌ئه‌و ڕوانگه‌یه‌ی کۆماری ئیسلامی به‌رانبه‌ر به‌ژن له‌هێندیک ناوچه‌ی ئێران‌دا به‌ستێنی خۆی هه‌بێ به‌ڵام جێگه‌و پێگه‌ی ژن له‌کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری‌دا له‌زۆر لایه‌نه‌وه‌جیاوازیی له‌گه‌ڵ ناوچه‌کانی‌دیکه‌ی ئێران‌و وڵاتانی ده‌وروبه‌ری هه‌یه‌. هه‌ر بۆیه‌دادوه‌ری مه‌ریوان له‌لێک‌دانه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان‌دا به‌هه‌ڵه‌چووه‌. چونکه‌هه‌م فه‌رهه‌نگ‌و هه‌م مێژووی نووسراوی کورد که‌به‌داخه‌وه‌زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری به‌ده‌ستی بێگانه‌کان نووسراوه‌زۆر به‌حورمه‌ت‌ و شایسته‌وه‌باس له‌ژنی کوردو جێگه‌وپێگه‌ی له‌نێو کۆمه‌ڵ‌دا ده‌که‌ن.

ئه‌وه‌تا مینۆرسکی له‌کتێبی «کوردو تێبینی‌و وردبوونه‌وه‌« له‌لاپه‌ره‌ی ١٥٩ چاپی کوردی‌دا به‌و شێوه‌یه‌باس له‌ئازادیی ژنی کورد ده‌کا. «ئافره‌تیان بێ‌په‌چه‌ن، به‌ئازایی‌و به‌بێ شه‌رم‌کردن له‌نێو کۆڕ و کۆمه‌ڵ‌دا داده‌نیشن‌و زۆر جاریش له‌گفتوگۆدا هاوبه‌شیی پیاوان ده‌که‌ن.

...»له‌لاپه‌ره‌ی ١٦٢ی ئه‌و کتێبه‌‌دا مینۆرسکی له‌باره‌ی که‌سایه‌تیی ژنانه‌وه‌ئاوا ده‌نوسێ: «گومانی تێدا نیه‌که‌ئافره‌ت له‌نێو کورده‌کان‌دا شه‌خسییه‌تی هه‌یه‌، هیچ سه‌یریش نیه‌ئه‌گه‌ر ببینین ناویان بخرێته‌سه‌ر ناوی کوڕه‌کانیان...»

ئه‌و دوو نموونه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌که‌له‌زمانی مینۆرسکی‌یه‌وه‌باسمان کردن که‌مێژووی نووسینیان بۆ ١٠٠ ساڵ پێش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ده‌رخه‌ری ئه‌و راستی‌یه‌ن که‌له‌کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری‌دا ژن جێگه‌وپێگه‌ی خۆی هه‌بووه‌و هه‌یه‌و هه‌رله‌و کاته‌‌دا به‌و ڕاده‌یه‌که‌ژن حورمه‌تی هه‌بووه‌جلوبه‌رگ‌و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تایبه‌ت به‌و بوون‌و هه‌ن جێگای رێزو حورمه‌تن‌و هه‌موو ئه‌وانه‌سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستی‌یه‌ن که‌له‌کۆمه‌ڵی کورده‌واری‌دا ژن‌بوون نه‌ک که‌مایه‌سی نیه‌ به‌ڵکوو به‌ڕاده‌ی پیاوبوون شانازی‌خوڵقێنه‌و ده‌بێ کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ئه‌و راستی‌یه‌یان بۆ ده‌رکه‌وتبێ که‌بێ‌حورمه‌تی‌کردن به‌جلی کوردیی ژنان یان هه‌ر که‌ره‌سه‌یه‌کی دیکه‌که‌مۆرکی نه‌ته‌وه‌یی کوردی پێوه ‌بێ ناتوانرێ به‌سووک‌و سانا چاوپۆشیی لێ‌بکرێ.

سه‌رچاوه‌:
قانون مجازات اسلامی چاپ ٨٩
کتێبی کورد نووسینی مینۆرسکی ١٩١٤