بانگهێشتی هاووڵاتییەکی کورد بۆ دادگای پێداچوونەوەی سنە

21:19 - 23 بانەمەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی سنە بۆ لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی ئەم شارە بانگهێشت کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"محەمەدسادق ئەحمەدی‌نیا\"، خەڵکی سنە، بۆ لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی ئەم شارە بانگهێشت کرا.

ئەم هاووڵاتییە لە پەیوەندی لەگەڵ سکاڵای دادسەرای گشتی و ئینقلابی سنە، بە تۆمەتی بێڕێزی بە دامەزرێنەری حکوومەتی ئێران، دەبێ ڕۆژی ٢ی جۆزەردان، لە لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی سنەدا، ئامادە بێت.

ڕۆژی سێشەممە، ٧ی ڕەشەمەی ساڵی ٩٧، ئەم هاووڵاتییە بە تۆمەتی \"بێڕێزی بە ڕێبەری حکوومەتی ئێران لە ڕێگای دانانی بابەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا و هەروەها بێڕێزی بە ئیمام حوسێن\"، بۆ لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی ئەم شارە بانگهێشت کرابوو.

\"\"