باشترین ڕێگاچارە بۆ گەیشتن بە مرۆڤ سالاری چییە؟
14:36 - 8 سەرماوەز 2713
Unknown Author
قادر خەندەڕەش
سەرەتا داوای لێبوردن دەکەم لەوەی کە بابەتەکەم بەهۆی هەندێک کێشەوە دوا کەوت و نەمتوانی لە کاتی خۆیدا بڵاوی بکەمەوە، چونکە بەڕاستی دەمویست بەر لە ٢٥/١١ بابەتەکە بڵاو بێتەوە و دۆستان و خۆشەویستان بیروڕای خۆیان لەسەر دەربڕیبا، بەڵام بەهەرحاڵ باس و خواسەکان لەسەر کێشەی ژنان هەمیشە هەر گەرم و گوڕە و وەک دەلێن ماسی هەر کات لە ئاوی دەربێنی هەر تازەیە! کەوایە ئەو بابەتەش کە پەیوەندی بە کێشەی ژنانەوە هەیە، ڕەنگە ئەگەر لە هەر کاتێکدا بڵاو بکرێتەوە هەر گونجاو بێت.
لە کەس شاراوە نییە کە هەر لەگەڵ دەسپێکی یەکەم شۆڕشی کورد، ژنانیش دەستیان داوەتە خەبات و تێکۆشان و لەم پێناوەشدا شوێن پەنجەی ژنانی کورد دیار و بەرچاوە، دیارە تێکۆشانی ژنان لە ڕیزی شۆڕشی حەقخوازانەی نەتەوەکەماندا بۆ دوو ئامانجی جیاواز و بەڵام لە یەک سەنگەر دابووە، یەکەمیان بۆ دەرباز بوون لە ژێر دەستەیی و ڕزگارکردنی خاک و وڵات و نەتەوەکەیان لە ژێر دەستی ڕێژیمە داگیرکارەکان؛ و دووەمیشیان بۆ یەکسان کردنی کۆمەڵگای کورد و جێگۆڕکێ کردنی وڵاتی پیاو سالاران بەو وڵاتەی کە هەردوو ڕەگەزی مرۆڤ تێیدا یەکسان بێت، بەڵام بەداخەوە بەرهەمی ڕەنج و خەبات و تێکۆشانی کوردان لەو ماوە دورو درێژەدا؛ جگە لە ئازادی پارچەیەکی بچوکی کوردستان (سێهەمین گەورە پارچەی کوردستان) هەتا ئێستاشی لەگەڵدا بێت نە خەونی ژنان و پیاوانی کورد بۆ ئازادی کوردستانی گەورە و نە یەکسان کردنی کۆمەڵگای کوردەواری نەهاتۆتەدی و بە تەواوی بە هیچکام لە ئامانجەکان نەگەیشتوون.
ئەوە ڕاستە کە سێهەمین گەورە پارچەی کوردستان ئازادە، بەڵام لە هەمانکاتیشدا لەژێر هەڕەشەی چوار داگیرکەردایە و وەک دەڵێن ئێستاش کوردان هەر دڵە کوتەی ئەوەیانە نەکا سیاسەتی ئابوریخوازی و دوو ڕویانەی زلهێزەکان ئەو پارچەیەش بە دەردی کۆماری کوردستان بەرێت و کوردانی ئەو پارچەیە جارێکی دیکە بکەونەوە ژێر ستەم و داگیرکاری ڕێژیمی ئێڕاقی عەرەبی ئاسۆی ڕوونی کوردان بۆ جارێکی دیکەش تاریک بێتەوە.
ئێستا کوردستانی باشوور ئازادە و ئابوریەکی باش و گونجاوی هەیە، بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نێوراست؛ سیستەمی دێمۆکراسی و ئازادییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان سەری لە کەشکەشانی فەلەکە، کۆمەڵە و ڕێکخراوی جۆراوجۆر زۆرن، مێدیا و دەزگای ڕاگەیاندن بە لێشاوە، پارێزەرانی مافەکانی ژن و منداڵ و گەنجان و بێ سەرپەرشتان هەر لە ژمار نایەن، لیژنە و کۆبوونەوە و لێدوانەکان رۆژانە چەند بارە دەکرێنەوە و پەیامنێر و رۆژنامەنوس و دەزگا راگەیەنەکان هەر بەوە رادەگەن راپۆرتەکان ئامادەبکەن و لە کاناڵەکانی تیڤی و رادیۆ و رۆژنامەو گۆڤار و سایتەکاندا بڵاوی بکەنەوە، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەو رێکخراو و لیژنە و مێدیا و پارێزەرانەی مافی ژنان و منداڵان و .... کەچی هێشتاش ژنان هەر دەکوژرێن، دەسوتێنرێن و بێ سەروشوێن دەکرێن، یان ئەگەر هەر نەبێت وایان لێدەکەن ژنان بۆخۆیان دەست ببەن بۆ کردەوەی خۆکوژی بە ڕێگای جیاواز، ئەوە هەر لە کوردستانی ئازاد دا، جا چی بگات بە پارچەکانی دیکەی کوردستان کە لە بارودۆخێکی زۆر خراپتردان.
ڕەنگە زیادەڕەوی نەبێت ئەگەر بڵێین هەرچەند ژنانی کورد لەژێر گوشاری نایەکسانی و نادادپەروەرانە دا ژیان بەسەر دەبەن و گوزەرانیان وەک پێویست نییە، بەڵام دیسانیش بە بەراورد لەگەڵ ژنانی نەتەوەکانی دەوروبەر ڕەنگە بارودۆخی ژنانی کورد چەند بەرانبەر باشتر و لە زۆر ڕوانگەوە ئازاد و سەربەخۆترن، بەڵام بەو حاڵەش لەو ئاستەدا نییە کە ژنی کورد بۆخۆی گەرەکیەتی، هەربۆیە ژنان بەبێ بیرکردنەوە لەوەی چیبکەن و کام ڕێگا هەڵبژێرن و لە کام لاوە بتوانن بیر و هزر و ئەندێشە و کەسایەتی پیاو بگۆڕن، ڕاست ئەو کارە دەکەن کە نابێت بیکەن! خۆخنکاند و سوتاندن و خۆکوشتن بە گوللـە و... کە ئەمە لە ڕاستیدا نە کار دەکاتە سەر گۆرینی ئەقڵیەتی پیاوی کورد و نە ڕێگای گەیشتن بە یەکسانی نێوان ژن و پیاویش کورتتر دەکاتەوە.
ئەگەر بە باشی سەرنج بدرێتە کار و خەبات و تێکۆشانی ژنانی کورد، دەبینرێت کە ژنانی کورد وەدوای قسەی کۆمەڵە پیاوێک کەوتوون کە تەنیا و تەنیا بە مەبەستی خۆ دەرخستن و نێودەرکردن هەڵدەستن بە هاندانی ژنان لەپێناو گۆڕینی ئەقڵیەت و کەسایەتی پیاوی کورد، ژنان کەوتوونەتە دوای قسەی کۆمەڵە پیاوێک کە ئەگەر بێت و سبەی کێشەیەک لە نێوان خودی ئەو پیاوانە لەگەڵ ژن، دایک یان کچ و خوشکەکەیاندا دروست بێت، هەر بە هەمان ئەو ئەقڵیەت و کەسایەتییەی کە لە ڕۆح و جەستە و بیر و ئەندێشەکانی پیاوی کورد دا هەیە دێنە مەیدان و لە من و تۆ خراپتر دژکردەوەی خۆیان ڕوو بە ژن و خوشک و دایکیان دەنوێنن، گومان لەوەدانییە کە ئەوانەی ئەوڕۆ داوای ئازادی بۆ ژنی کورد دەکەن، ڕەنگە لە ئێمە دڵڕەقانە تر لە گەڵ ژن و کچ و دایک و خوشکەکانیان بجوڵینەوە و هەڵسوکەوتیان ڕاست بە پێچەوانەی قسە و نوسینەکانیان بێت.
دیارە ئەوە بەو مانایە نییە کە نوسەر دژایەتی پیاوان دەکات یان لە دڵسۆزی و لێهاتویی پیاوان کەمدەکاتەوە بەرانبەر بە ژنان، یان بە واتایەکی دیکە؛ نوسەر هەرگیز نایهەوێت ئەو زەحمەت و ماندوو بوونەی کە زۆر کەس کێشاویانە و لە داهاتوو دا دەیکێشن،؛ کەم بکاتەوە و بەبێ بایەخ سەیری بکات، بەڵکوو ئەوە ڕاستیەکی تاڵ و حاشاهەڵنەگرە و باوەڕ ناکرێت کە پیاوان بتوانن دان بەو ڕاستیەدا بنێن، فەرموو بیرکەوە و تێڕامێنە، پیاوێک کە لە سەرەتای ژیانییەوە وا پەروەردە کرابێت کە ژن؛ ژنی ماڵە و دەبێ چوارچێوەی قسە و گفتوگۆ و هەستان و دانیشتنی بۆ دیاری بکرێت، کوڕێک کە وا بارهێنرابێت کە خوشکەکەی دەبێ لەژێر ئەمر و فەرمانی ئەودابێت، پیاوێک لەسەر ئەو یاسا و ئەقڵیەتە پەروەردە کرابێت کە بەرانبەرەکەی واتە ژن لە خۆی بە کەمتر بزانێت، ئیدی چۆن باوەڕ دەکرێ لە ماوەی چەند هەفتە و مانگ و ساڵدا ببێتە پیاوێک کە بە کچەکەی بڵێت فەرموو تۆ سنوری خۆت بۆخۆت دیاری بکە، چۆن باوەڕ دەکرێ بە خوشک یان ژنەکەی بڵێ فەرموو تۆ مرۆڤێکی ئازاد و سەربەخۆی و وەک چۆن تۆ مافی ئەوەت نییە سنوور بۆ من دەستنیشان بکەی، هەر بەو جۆرەش من ڕێگا بە تۆ دەدەم سنوری ژیان و گوزەرانی خۆت دیاری بکەی، ئەوە ڕاستیەکی تاڵە و رەنگە هەموو کەس نەیهەوێت دان بەو راستیە تاڵەدا بنێت، بەڵام ئەوە ئەو حەقیقەتەیە کە بە دڵنیایەوە زۆر کەس دژی دەوەستێتەوە و رەنگە پێیانوابێت نوسەر تاوانێکی گەورەی ئەنجام دابێت کاتێ کە دان بەو ڕاستییە دا دەنێت. ئەوە هەمووی بە جێگای خۆی، بەڵام ئەگەر بروانرێتە جۆری هزر و بیرکردنەوەی زۆربەی ژنان و بەتایبەت ژنە بەتەمەنەکان؛ دەبینی لە کەسایەتی و ئەقڵیەتدا جیاوازیەکی ئەوتۆیان لەگەڵ پیاوەکاندا نییە! ڕەنگە هەندێک جار ژنەکان بۆخۆیان لە پیاوەکان سەختگیرانەتر هەڵسوکەوت لەگەڵ کور و کچەکانیاندا بکەن لەسەر ئەوەی کە کچەکە خۆی دەخاتە ڕێزی براکەی؛ یان کورەکە بەجۆرێکی تایبەت لەگەڵ ژن یان خوشکەکەیدا هەڵسوکەوت دەکات! ڕەنگە ئەگەر دایکێک ببینێت کوڕەکەی یارمەتی ژنەکەی دەدات لە کارو باری ڕۆژانەی نێوماڵدا، لەوانەیە بەجۆرێک سەرزەنشتی بکات کە کوڕەکە شەرم دایبگرێت و هەگیز ئامادە نەبێت جارێکی دیکە یارمەتی ژنەکەی بداتەوە.
خۆشەویستان: پێشینان راستیان گوتووە کە دەڵێن (هیچکەس لە پڕێ نەبۆتە کوڕێ). جا هەر لەبەر ئەوەیە کە ئەگەر ژنانی کورد پێیان وابێت بە شەو و ڕۆژێک دەتوانن ئەقڵیەت و کەسایەتی پیاوی کورد راست وەک کەسایەتی و ئەقڵیەتی پیاوانی ئورووپا بگۆڕن، ئەوە زۆر بە هەڵە داچوونە و هەرگیز گۆڕانکاریەکی وا بەلەز نابینن و ئەوە تەنیا خەیاڵ پڵاوە و بەس!، چونکە ئەگەر بێنی چاو بە مێژووی ژنانی وڵاتانی ئورووپایی دا بخشێنی، دەبینی ژنانی ئورووپا ئەوەندە بە ئاسانی ئەو ئازادی و یەکسانییەیان دەست نەکەوتووە و نەیانتوانیوە وا بە ئاسانی کەسایەتی پیاوەکانیان بگۆڕن؛ هەتا ژنانی کوردیش وا بە ئاسانی بتوانن ئەو کارە بکەن و کۆمەڵگایەکی پیاوسالاری بگۆڕن بە کۆمەڵگای یەکسان و مرۆڤ سالار، بەڵکوو بە پێچەوانەوە؛ ژنان لە ئورووپا دەیان و بگرە سەدان ساڵ تێکۆشان و خەباتیان کرد هەتا توانیان بگەن بەو دەسکەوتانەی کە ئەمڕۆ لەبەری حەساونەتەوە و توانیویانە کەسایەتی ژن بگەیەننە ئاستی کەسایەتی پیاوەکان و ئەقڵیەتی هەر دوو ڕەگەزی ژن و پیاو بخەنە خزمەت مرۆڤایەتی نەک ڕەگەزیی.
هەربۆەیە باشترین ڕێگاچارە بۆ گەیشتن بە مرۆڤ سالاری لە کۆمەڵگای کوردەواریدا؛ ئەوەیە کە ژنان دەبێ وێڕای کار و خەبات لە نێو کۆمەڵگا و وشیارکردنەوەی ژنان و ئارامکردنەوەی پیاوان لەو دژایەتی کردن و بەرهەڵستکاریەی کە لەسەری بەردەوامن، دەبێ زۆر لەسەرخۆ و بە ئارامی دەست بدەنە دەستی یەکتر و لە هەمانکاتیشدا یارمەتی وەرگرتن لەو یاسا و ڕێسایانەی کە بە قازانجی ژن پەسەند کراون، ژنان دەبێ بەر لەهەموو شتێک کار بکەن بۆ چەسپاندنی یاساکان و پاشانیش کارا کردنی ئەو یاسایانە، چونکە زۆر جار دەبینرێت کە یاساکە پەسەند دەکرێت، بەڵام کۆمەڵگا پێشگیری دەکات لە کارا کردنی یاساکە، هەربۆیە دەبێ ژنان کار بکەن بۆ کاراکردنی ئەو یاسایانەی کە لە بەرژەوەندی ژنان دەرچوونە و کاریان پێناکرێت؛ ئەوە لە لایەنی یاساییەوە، بەڵام لەمەڕ گۆڕینی کەسایەتی و ئەقڵیەتی پیاوی کوردەوە؛ ژنان دەبێ لە ماڵی خۆیانەوە دەست پێبکەن و کار بکەن بۆ گۆڕینی کەسایەتی و بیر و هزری پیاوی کورد، دیارە لێرەشدا ژنان نابێ بە هەڵە بچن و یەکسەر بچن گوێی باوک و برا و مێردەکانیان بگرن و بڵێن ئێستا کاتی ئەوەیە کەسایەتیتان بگۆڕن! چونکە نە باوک و نە مێرد و نە ئەو برایەش کە لە تەمەنی گەنجی دایە ئەستەمە بتوانن ئەو گۆڕانکاریە زۆرە لەخۆیاندا بکەن و لە پیاوێکی رۆژهەڵاتی و بە ئەقڵیەتێکی تایبەت بەخۆیەوە کە پێی پەروەردە کراوە بگۆڕێت بۆ کەسایەتیەکی ئورووپایی کە لە یەکەم ڕۆژی ژیانیەوە بە ئەقڵیەتی یەکسانیخوازی پەروەردە کراوە و پێیوایە ژن و پیاو هەردووکیان خاوەنی یەک جۆر کەسایەتین بەڵام لە دوو ڕەگەزی جیاوازدا.
هەر بۆیە باشترین و ئاسانترین ڕیگا بۆ بە یەکسانکردنی کۆمەڵگای پیاوسالاری و دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی یەکسان و مرۆڤ سالار ئەوەیە کە، ژنان وەک یەکەم مامۆستای پەروەردە لە ماڵەکانیانەوە دەستپێبکەن و ئەو منداڵە شیرەخۆرەی کە بە شیری مەمی خۆیان گەورە و بەهێزیان دەکەن بۆ بەردەوام بوون لە ژیان و خەبات و بەرەنگاربوونەوە؛ بە شێوەیەک پەروەردەیان بکەن کە جیاوازی لە نێوان رەگەزی ژن و پیاو نەکات و هەردوکیان بە چاوێک چاولێبکات، هەروەها ژنان لە دایەنگە و قوتابخانە و تەنانەت زانکۆ و دامودەزگا دەوڵەتیەکانیشدا دەبێ بە ئەرکی سەرشانیان هەستن و ئەوەندەی لە دەستیان دێت کار بکەن لە پێناو یەکسان کردنی ژن و پیاو، بێگومان لەوەها بارودۆخ و هەوڵدانێکدا کە ڕەنگە دەیان ساڵی بوێت، ژنان دەتوانن بە مافەکانیان بگەن، رەنگە ئاکامی ئەو کار و خەبات و ماندوو بوونە زۆر لەو ژنانەی کە ئێستا لە ژیاندان نەیبینن، بەڵام گومان لەوەدانییە کە کچ و کچەزاکانیان بە ئارامی و لە دونیایەکی یەکسان و دوور لە توندوتیژی دا ژیان بەسەر دەبەن! هەروەک ئەوەی لە ئورووپاش کە رەنگە دایک یان داپیرەی ژنانی ئەوڕۆی ئەو وڵاتانە لە وەها ژیانێکی سەخت و بگرە دژاورتریشدا ژیابن، بەڵام ئەوڕۆ دەبینین کە کچ و نەوەکانیان بە ئازادی و یەکسانی ژیان دەگوزەرێنن و هاوشانی پیاوان بەشداری خۆشی و ناخۆشیەکانن.
هەربۆیە ژنانی کوردیش پێویستە ئەو ڕاستییە بزانن و لەبەر چاوی بگرن و پێیان وانەبێت کە بتوانن وا بە ئاسانی و لە بیستو چوار کاتژمێردا کۆمەڵگای کوردەواری دەگۆڕن و ئاوێکی سارد بەو ئاورەدا دەکەن کە سەدان ساڵە گڕی گرتووە و بەردەوامیش لە گەشەکردن دابووە و یان هەیە، ژنانی کورد دەبێ لە هەموو جۆرە ڕێگاکانی پەروەردەیی جا لە ماڵەوە بگرە هەتا دەگاتە دایەنگە و قوتابخانە و زانکۆ و دامودەزگا دەوڵەتییەکان و ... کەڵک وەرگرن و نێوان هەر چوار دیوارێک و گۆڕەپان و بازاڕ و... بکەن بە مەیدانی خەبات و تێکۆشان بۆ بە یەکسان کردنی کۆمەڵگا، ئەمە وێرای ئەوەی کە دەبێ هەوڵی جدیش بدەن بۆ سوود وەرگرتن لەو کەس و لایەنانەی کە ئامادەی هاوکاری و بردنە پێشی ئەو دۆزە رەوایەی ژنانن، بەڵام لە هەمان کاتیشدا ژنان نابێت لێی پاڵدەنەوە و بڵێن پیاوەکان بەزەییان پێماندادێتەوە و مافەکانمان بۆ دەستەبەر دەکەن، نەخێر ژنان نابێت بە هیچ شێوەیەک پشت بە پیاوان ببەستن و پێیانوابێت پیاوان تاکە ئاسۆ و وەدیهێنەری ڕزگاری ئەوانن، بەڵکوو ئەوە ژنە کە دەبێ بۆخۆی خۆی ڕزگار بکات.
لە کۆتاییشدا هیوادارم نە پیاوان لە نوسینەکەم زویر بن و بە لایەنگر و داکۆکی کارێکی سەرسەختی مافی ژنانم بزانن و پێیان وابێت نوسەر لە نێو پیاوانی کورد تاقانەیە، نە ژنانیش پێیان وابێت نوسەر باوەڕی بە پیاوی کورد و بەڵێنەکانی ئەو ڕەگەزەی نێو کۆمەڵگای کوردەواری نییە، نەخێر؛ منیش وەک هەرکام لە ئێوە مرۆڤێکی ئاسایی و رەنگە جیاوازیەکی ئەوتۆم لەگەڵ پیاوانی کورد دا نەبێت! بەڵام من لێرەدا تەنیا بە ئەرکی سەرشانی خۆم هەستاوم و ویستومە ئەو بیرۆکەیەی کە لەمێشکمدایە بیخەمە بەرچاوی خوشکان و برایانم لە پێناو بەرەوپێش بردنی کۆمەڵگای کوردەواری و بە ئاوات گەیشتنی ژنانی کورد، هیوادارم توانیبێتم ڕێگاچارەی ڕزگاربوونی ژن لە بە کەم زانین دەستنیشان بکەم بۆ ئەوەی هەردوو ڕەگەزی ژن و پیاوی کورد پێکەوە و لە نێو بنەماڵەیەکی ئارام و ئاسوودە دا ژیانێکی بەختەوەریان ببێت و نەوەیەکی زانا و سەردەمیانە رادەستی کۆمەڵگا بکەن بۆ هەرچی زیاتر خزمەت بە نەتەوەی گەورەی کورد، ڕەنگە ئەو ڕێگاچارەیە ئەوەندە ئاسان و بەلەز نەبێت و زەحمەت و ماندوو بوون و پشوو درێژی زۆری دەوێت، بەڵام دیسانیش بڕینی وەها ڕێگایەک زۆر لە لەدەست دانی دایک و خوشک و ژن و کچەکانمان باشترە و لەو ڕێگایەوە هەم دەتوانین بە ئارامی بژین و هەم ژنانیش دەتوانن بە ئامانجەکانیان بگەن. بەو ئاواتەی کۆمەڵگای کوردەواریش بتوانێت وەک کۆمەڵگا پێشکەوتووەکانی دونیای مۆدێرن و لە ڕووی زانستی و تێگەیشتنەوە یەکسانی و بەرانبەری بێنێتە کایە و هەموو مرۆڤەکان یەکسان بن لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیاندا.