ئامریکا، ئورووپا، کوردستان

جەماڵ رەسوڵ‌دنخە

ئەگەر بە جوانی و کەمێک سەرنجەوە بڕوانینە رووداوەکانی دەوروبەرمان کە ئێستا روو دەدەن و بە کەمێک بیرکردنەوە هەڵیان سەنگێنین بۆمان دەر دەکەوێت کە هەمووی ئەو رووداوانە دەرخەری ئەوەیە کە خاورمیانە بەرەو پێشکەوتن دەڕەوات کە ئەوەش ئیجبارێکی میژووییە کە کۆمەڵگای ئەو ناوچەیە بەرە و ئازادی و خۆش‌بژێوی هەنگاو بنێت، کە تێبەڕبوون لە قۆناغەش بێ گومان لە سەرتاسەری مێژوودا بێ شەڕ و خوێن‌ رشتن نەبووە و بۆیە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش لەو شتە بێ بەش نییە.

شتێک کە دێرەدا دەمهەوێ باسی لێ بکەم بارودخی ئیستای هەرێمی کوردستان و بە گشتی نەتەوەی کوردە لە هەر چوار بەشی کوردستانە؛ بۆیە ئێستا بمانهەوێ یا نا هەرێمی کوردستان و ئامریکا و ئورووپا لە یەک بەرەدانە و بەپێی بەرژەوەندییەکانی خۆیان سیاسەت لەگەڵ جیهان دەکەن کە ئەو سیاسەتەش بۆ سەربەخۆیی کوردستانە.

باس لێردەا ئەوەیە کە ئامریکا هەرکات کاری دەستێوەران لە کاروباری وڵاتان بە تایبەت رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌دا بووە و هەندێک لە وڵاتانی وەکوو رێژیمی ئێران کە وشەی سەیر و سەمەرەی وەکوو \"جهانخوار و استکبار\" بەکار دەبەن زیاتر لە کێشە فکری و مێشکەدا جێی دەبێتەوە، بە پێچەوانە ئامریکا هێرشکەرە بەڵام جەهانخوار نییە، چوونکە ئەو وڵاتانە چەندین ساڵە لە وڵاتەکەیان ئازادی و ئاشتی جێگیرە، بۆیە ئەگەر وڵاتانی رۆژئاوایی دێنە ناو معادلاتی وڵاتانی شەرق دەستێوەردان نیە، چوونکە ئەو وڵاتانە بەردەوام باس لە ئازادی و برابری دەکەن، بۆیە ئەگەر بۆ رووتینیش بێت بە هانای خەڵکی ئەو وڵاتانە کە لەژێر زوڵم و زۆریدا دەژین دەچن.

شتێکی گرینگ ئەوەیە دوای ئەوەیکە ئامریکا چەند ساڵ لە ئەفغانستان کاری کرد و تا ڕادەیەک توانی سەرکەوتوو بێت و دواتر باراک ئۆباما هەر لەسەرەتای هاتنە سەرکارییەوە باسی لە ئاشتی و دێموکراسی دەکرد و وتی: \"من زیاتر لەسەر بوارە کۆمەلایەتییەکاندا کار دەکەم و ئەرتەشی ئامریکا چووکە دەکەمەوە\" بۆیە بەپێی ئەو سیاسەتە ئامریکا دەسەڵاتی لە ناوچەکەدا لاواز بوو کە ئێستا دیارە.

ئۆباما کە ئەو کارەی کرد بەڕوونی رۆڵی ئامریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زۆر لاواز بوو و لە معادلاتی جیهانیدا حیسابی زۆر بۆ نەکرا، بۆیە دەستی دایە چەند کار کە یەکەم، رژیمی عێراقی روخاند، دواتر ویستی لە چوارچێوەی نەهادهای مافی مرۆڤی و مرۆڤ‌دۆستانەدا ویستی کە گوشار بۆ ئێران و ئەو وڵاتانە بێنێت کە نەیتوانی. بۆ؟ چوونکە ئەو ڕێکخراو و ناوەندە مرۆڤیانە لە ناوەرۆکدا پشتیوانی لە \"تیرۆریزم\"(Terrorism) دەکەن نموونە هەرە بەرچاوی ئەو ئیدعایە فیلمی \"گزارش اقلیت\"(Minority Report) لە دەرهێنانی (ئێستیوێن ئەسپیلبێرگ)ـە کە ئامریکا لەو فیلمە هێرش و کوشتنی خەڵکی وڵاتانی جیهان لە قسەی \"قصاص قبل از جنایت\"دا خولاسە کردووەتەوە. یا نموونەی دیکە فیلمی (Home Land)ـه.

دوای ئەوەیکە ئامریکا هاتە عێراق بە هەموو موافق و موخالەفاکانییەوە بێ ئەوەیکە خودی بەرپرسانی ئامریکایی و ئورووپایی هەستی پێ‌بکەن کوردستانی باشوور بوو بە ناوەندێکی زۆر بە هێز و گرینگی ئامریکا زیاتر لە حیسابەکەی ئامریکا وڵامی داوە و ئامریکاش هەستی بەوە کرد کە نەتەوەی کورد شەڕخواز نییە و ئاشتی‌خوازە.

بۆیە هەرێمی کوردستان لە ماوەیەکی یەکجار کەمدا بوو بە شوێنی بازرگان و کۆمپانیا جۆراجۆرە گەورەکانی جیهان و شوێنێک بۆ بازاری وڵاتانی رۆژئاوا، لەو پێوەندییەدا هەرێمی کوردستان رۆژبەرۆژ بەرەوپێشکەوتن دەچوو و هەولێر ببو بە شوێنی سەردانی وەزیران و سەرکۆمارەکانی رۆژئاوا و شتێک نەمابوو داوای بکەن جیا لە \"سەربەخۆیی کوردستان\" بەڵام بۆ باسکردنی ئەو پرسە چارەنووس‌سازە هیچ بەهانەیەک نەبوو و لە توانای هەرێمی کوردستانیش‌دا نەبوو کە بەهانە برەخسێنێت و یاسای فێدارالی واژۆ کردبوو و سەربەخۆیش ئابوورێکی زۆر بەهێزی دەوێ و دواتر هێزی نیزامی پوشتە وپەرداخ؛ ئامریکا هات چی کرد پێش شەڕی داعش \"مەسعوود بارازانی\" سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانێکی ئامریکا و ئورووپای کرد و دوای ماوەیەک ئامریکا \"داعش\"ی دروست کرد (جیا لەو هەموو بیر و بۆچوونە کە داعش چۆن پێکهات و هەر کەس لە هەر توێژێکەوە لێکدانەوەیەکی بۆ هەبوو ئەوە هەر مصداقی شێعرەکەی دەڵیت\"هرکس از ظن خود شد یار من\")ـە.

ئامریکا هات بەپێی بەرنامەیەکی داڕشتراو داعشی دروست کرد هەموو کەس دەڵێت کە هێرشەکەی بۆ بەغدا بوو بەڵام رووی لە کوردستان کرد بۆ؟ یەکەم: هەرێمی کوردستان بۆ پرسی سەربەخۆیی و پشتیوانی رۆژئاوا پێویستی بە چەک‌وچۆڵ و ئابووری خۆی بوو. دووهەم: بەهانە نەبوو کە هەرێمی کوردستان لەلایەن رۆژئاواوە چۆن پڕ چەک کرێت بۆیە بە بیانووی داعش پڕ چەک کرا، سێهەم: هەرێمی کوردستان ساڵی رابردوو ڕایگەیاند کە دروای خۆی چاپ کردووە بۆ سەربەخۆیی کوردستان، بۆ پشتیوانی ئەو دراوەش ئابووری باش پێویست بوو بۆیە سەرەڕای ئەوەیکە هەرێم دەبا بە بڕیاری دەوڵەتی مەرکەزی کاری ئابووری کردبا بۆری نەوەتی بۆ دەرەوە کێشا و نەوتی خۆی سەربەخۆ فرۆشت و دەوڵەتی ناوەندیش نەیدەتوانی کارێک بکات چوونکە زۆر لاواز بوو و کێشەی دەسەڵاتی هەبوو.

لە لایەکی دیکەشەوە دەستێوەردانی رووسیە لە سووریە وای کرد کە ئامریکا یارمەتی بۆ کوردەکان زیاتر بکات و پشتیوانی لە کوردەکانی سوورەیەش بکات و ئێستا کە دەبینین هەرێمی کوردیان راگەیاندووە و ئامریکاش پشتیوانی لە هێزێکی سیاسی دەکات کە لەگەڵ سیاسەتەکانی خۆی لانیکەم هائاهەنگ بێت. رووسیە کە بە هۆی شەڕی ئۆکراین و گەمارۆی ئابووری ڕۆژئاوا و ئامریکا کەوتبووە ژێر گوشار دەستی لە شەڕی سووریە وەردا و هێزی ڕەوانەی ئەو وڵاتە کرد کە ئەوەش دوای ئەوە هات کە ئێران لەسەرتاوە پشتیوانی لە سووریە دەکرد و لەم دواییانەش‌دا هێزی نیزامی ناردە سووریە بۆیە شەڕی سووریە بۆ بە هی رووسیە و ئێران تەنیا کوژراو دەدات.

ئامریکا لەو نێوانەدا دەستی لە سووریە کێشاوە و شەڕەکەی بۆ ئێران و رووسیە بەجێهشت و چەک‌وچۆڵی بۆکوردەکان نارد کە دژی ئەسەد شەڕ دەکەن.

کۆتایی:

یەکەم: هەریمی کوردستان بەرە و سەربەخۆیی دەچێت، سەرەڕای ئەوەیکە کێشەی هەیە، چوونکە ئێستا هەرێمی کوردستان لەگەل عەرەبستان لە یەک بەری موازی‌دا سەبارەت بە نەوت دژی رووسیە کار دەکەن و هەرێمی کوردستان نەوتی خۆی دەفرۆشێت.

هەرێمی کوردستان دەبێتە بە دەوڵەت؛ بەڵام چ دەوڵەتێک؛ زۆر لاواز و شکەنەندە کە بێ پشتیوانی ئامریکا ناتوانێت نەفەس بکێشێت بە تایبەت ئەوەیکە ئێران علنا بەشێکی هەرێمی کوردستانی بەدەستەوەیە.

دووهەم: داعش بە مانای واقعی نەماوە و تەنیا باسی لێ دەکرێت و لە هیچ شوێنێک ناوی نییە چونکە داعش وەکوو مۆرەی شەترەنج کاری تەواو بوو.

سێهەم: روژهەڵاتی ناوەڕاست وردە وردە بەرە و ئارامی هەنگاو دەنێت ئەگەر کاتی بێت یا نسبی بۆیە ئەگەری هەڵایسانی نائارامی دیسان هەیە.

چوارەم: حیزبەکانی کوردستانی رۆژهەڵات بە تایبەت ناسیۆنالیستەکان دەبی باش ئاگادار بن ئێستا بۆ کار کردن لە نێوخۆ دەرفەتە و رۆژئاواش بەو قەناعەتە گەیووە کە پشتیوانی لە کورد بۆ ئەوەان قازنجی هەیە.

پێنجەم: ئێران و ئامریکا بە هیچ رێککەوتنێک نەگەیشتوون و تەنیا تەفاهۆمنامەیەک واژۆ کراوە کە هیچ قودرەتێکی ئیجرایی نییە و گەمارۆ ئابوورییەکان وەک خۆی ماوەتەوە و تەنانەت چەند رۆژ لەمەوبەر لە ئامریکا باس لەوە کرا کە گەمارۆی دیکە بخرێتە سەر ئێران. ئێرانیش لاوازتر لە جاران دەبێت چوونکە زەخیرەی ئینسانیی وەفادار بەو ڕێژیمە بەر و کۆتایی هاتووە و شەڕی نێوخۆیی لەسەر دوای نەمانی خامنەیی زیاتر لە جارانە.

شەشەم: ئێران لە شەڕی سووریەدا بووتە هیزی سێهەم و رووسیە شەڕەکە دەکات کە دۆڕاوەکەش هەر رووسیەیە و هەر ئامریاک نەقشی کۆتایی ئەو قەیرانەی بازی دەکات، بەشار ئەسەد لەسەر کار لاناچێت چوونکە لاچوونی ئەسەد لەسەر کار یانی شکستی ئێران و ئەسەد بە مەشرووت لە دەسەڵات‌دا دەمێنێتەوە و شەڕی ئێرانیش هەر بۆ مانەوەی ئەسەدە نەک شتێکی دیکە.

ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لە ناوەڕۆکی بەرپرسیار نییە