سنە؛ حوکمی سێدارەی ئارام زارعی جێبەجێ کرا
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٥، حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "ئارام زارعی" خەڵکی سنە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٥، حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "ئارام زارعی" خەڵکی سنە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.
٢٤ی جۆزەردانی ۱۴۰۵؛ "یووسف ئەمینی"، مامۆستای خانەنشینکراوی خەڵكی گەڕەکی "عەلیاوا"ی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە و بەشێوەی سەرەڕۆیانە و بە هێرش بۆ سەر ماڵەکەی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
۲۳ی جۆزەردانی ۱۴۰۵؛ "ئومید چراغی"، بەندکراوی سیاسیی مەحکوم بە ٣ ساڵ و ٩ مانگ بەندکرانی داسەپاو کە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا بە پێبەندی ئێلکترۆنیکییەوە لە بندیخانە ئازاد کراوە، سەرەڕای هەبوونی کیشەی دڵ و پێویستیی بە پێڕاگەیشتنی پزیشکی، بە…
٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٥؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٦ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی خالید حەسەنزادە، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٥؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی هێرش شەریفیان، مێرمنداڵی کوردی خەڵکی گوندی "پاڵنگان" سەر بە شاری کامێران، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٥، لاقی کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ناسێح خودایی" خەڵكی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە، بریندار بوو.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی جۆزەردانی ١٤٠٥، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەنسوور قادرزادە" تەمەن ٤٣ ساڵان، کوڕی ئەحمەد و دانیشتووی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٥، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موتەلیب خەیبەری" خەڵكی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە، گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی جۆزەردانی ١٤٠٥، هاووڵاتییەک بە ناوی "ئاوات سادقنیا(سەرگوڵی)" خەڵکی گوندی "کۆسەکەریز" سەر بە شاری مەهاباد پاش ٨٣ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و بە دانانی بارمتەی ١٠ میلیارد تمەنی و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە…
سەرلەبەیانیی سێشەممە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٥، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی "عەباس زارعی" خەڵکی کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" بە لەسێدارەدران سزا درابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.