مەهاباد؛ بە دەسبەسەرکرانی هۆیار زەهابی، ژمارەی دەسبەسەرکراوانی ئەم شارە لە ماوەی یەک ڕۆژدا گەیشتە سێ کەس
ڕۆژی هەینی ٢٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، هۆیار زەهابی، لاوی کوردی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
ڕۆژی هەینی ٢٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، هۆیار زەهابی، لاوی کوردی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، جەلال عەلەوی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «کۆسە کەرێز» سەر بە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی «وەهاب حوسێنزادە» خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، نیما هێمەتی و ماهان هێمەتی، دوو برای خەڵکی شاری ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام و دانیشتووی ئیسفەهان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات لە زیندانى ناوەندی…
ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی «مەنسوور عەبدوڵڵازادە» تەمەن ٤١ ساڵه و «مەنووچێهر عەبدوڵڵازادە» تەمەن ٢٧ ساڵه خەڵکی گوندی «خەلیفان» سەر بە شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران، مەنووچێهر…
ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، موسلم زارعی، چالاکی فەرهەنگی کوردی خەڵکی کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٤؛ دوای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی «سوبحان عەزیزی» و «ئومێد خۆرشیدی»، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سەقز، هێشتا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.
ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، ساسان چەمەنئارا، زیندانی سیاسیی پێشوو و هونەرمەندی کوردی خەڵکی ئیلام، لەگەڵ خوشکەکەی بە ناوی پەرەستوو چەمەنئارا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانه دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار…
ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، خەبات دێهدار، چالاکی کرێکاری و بەندکروای سیاسیی پێشوو دوای ٣٢ ڕۆژ دەستبەسەرکرانی کاتی، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندی سنە ئازاد کرا.
٢٣ی ڕەشەممە ١٤٠٤ – لە دوای هێرشی نیزامی ئامریکا و ئیسرائیل بۆ سەر بنکەکانی سپای پاسداران لە ناوچەی «سەرشیو»ی مەریوان، لەگەڵ بنکەی سەرەکیی گوندی «گۆگجه»، هێزەکانی سپای پاسداران بە دانانی کەرەستەی نیزامی و جێگیر بوونیان لە شوێنە گشتییەکان وەک…