ڕۆژی دووشەممە ٧ی بانەمەڕی ١٤٠٥، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی «محیەدین مەعرووفنیا» و «بێهنام مەعرووفنیا»، هەرکامەیان بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
نیوەڕاستی مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٥، ئەو دوو هاووڵاتییە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
ئەو باوک و کوڕە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا لە مافی دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە بێبەش کراون.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەو باوک و کوڕە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.





