٢ی ڕەشەمەی ۱۴۰۴؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٣٤ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی "مێهدی جەعفەری" لاوی کوردی خەڵکی "دەرگەز" سەر بە پارێزگای خوراسان و دانیشتووی مەشهەد، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و بەو هۆیەوە کە لە مەشهەد بە تەنیا دەژیت، کەسێکی نییە کە دوای کارەکانی بکەوێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ "مێهدی جەعفەری" ڕۆژی ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ بە بێ بەڵگەیی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا و لەو کاتەوە تاکوو ئێستا سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

ئەم سەرچاوەیە دەڵێ ناوبراو لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسە نزیکەکانی بێبەری کراوە

مێهدی جەعفەری کوردی کرمانجی خەڵکی "دەرگەز" لە پارێزگای خوارسان و دانیشتووی مەشهەدە.