١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٣١ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی "مالک خەلەفی" لاوی کوردی خەڵکی شاری "لۆمار" سەر بە شاری سیروان لە پارێزگای ئیلام، تاکوو ئێستا سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و بنەماڵەکەی بەجیددی نیگەرانی دۆخ و چارەنووسی کوڕەکەیانن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ "مالک خەلەفی" ڕۆژی ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٤، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.