٢١ی بەفرانباری ١٤٠٤؛ شوناسی "محەممەد زەمانی" یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی خەڵکی ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام، کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە تاران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامی_سەرکوتکەرەکان کوژراوە، بۆ کوردپا پشتڕاست کراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، "محەممەد زەمانی"، باوکی دوو کچ، خەڵکی "ئەیوان" سەر بە پارێزگای ئیلام و دانیشتووی تاران، شەوی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکاندا و بە فیشەکی هێزە نیزامی_سەرکوتکەرەکان گیانی لەدەست دا.

محەممەد زەمانی چەند ساڵە لە تاران نیشتەجێیە و کرێکار بووە.

وێنەیەک لە محەممەد زەمانی لەگەڵ هاوسەر و دوو کچەکەی