١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤؛ یوونس تەنهایی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «هەمزاوا» سەر بە شاری مەهاباد لەلایەن  لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە به سەرۆکایەتیی دادوەر «یاسر گوەزلی» به ٢٠ مانگ و یەک ڕۆژ مەحکووم کرا.

به وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بڕیاری دەرکراو دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە  مسۆگەرە و دەبێ لە بەندیخانەدا جێبەجێ بکرێ و حوکمەکەی یاسای کەمکردنەوەی حوکم، کەمکردنەوە و گۆڕان بۆ رەی باز لەخۆی ناگرێ.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: دادگا یوونس تەنهایی بە "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران» تۆمەتبار کردووە و ناوبراو لە ماوەی دەسبەسەرکرانەوە تاکوو ئێستا لە مافی ئازادیی کاتی بێبەری بووە.

کۆتاییەکانی مانگی جۆزەردانی ١٤٠٤، یوونس تەنهایی بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەیەکی ئەمنییەتییەوە بۆ بەندیخانەی مەهاباد ڕاگوێزرابوو.

پێویستە بوترێ کە یوونس تەنهایی لە ٢٣ی گەلاوێژی ١٤٠١دا بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنیکی نادیار ڕاگوێزرا.

یوونس تەنهایی خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.