ڕۆژی هەینی ٧ی خەرمانانی ١٤٠٤، چوار منداڵ بە ناوەکانی "سامی جەلالی"، "مانی جەلالی"، "کیانووش خوسرەوی" و "مۆبین خوسرەوی" خەڵکی دیواندەرە بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
ئەم ڕووداوە دەوروبەری کاتژمێر ١٥ی ڕۆژی هەینی لە سیلۆی شەقامی ١٦ میتریی دیواندەرە ڕووی داوە. ئەم چوار منداڵە لەم ڕووداوەدا لاق، دەست و دەموچاویان بریندار بووە.
ئەم چوار منداڵە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەەی نەخۆشخانەی دیواندەرە کراون و دۆخی دوو کەسیان ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.





