ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کۆڵبەرێک بە ناوی "خالید ئەحمەدیان" خەڵکی گوندی "سیوچ" سەر بە شاری بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە سەختی بریندار بوو و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی تەورێز کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە و سمتی بەسەختی بریندار بووە.

ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی نەشتەرگەری لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تەورێزدا خەوێندراوە و دۆخی گشتیشی بە هۆی برینەکانییەوە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

خالید ئەحمەدیان تەمەنی ٤٥ ساڵە، خێزاندارە و چوار منداڵی هەیە.