سەبارەت بە چارەنووسی مەتین ئوسلووب، هاووڵاتیی خەڵکی نەغەدە، لە دوای دەسبەسەکرانیەوە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤، بە بێ بەڵگەی یاسایی و پاش پشکنینی ماڵەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: بەدواداچوونی بنەماڵەی مەتین ئوسلووب بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێ ئاکام بووە.
تاکو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم لاوە کوردە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.





