ڕۆژی چوارشەممە ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤، کۆڵبەرێک بە ناوی "مێهران فەتاحی" تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم کۆڵبەرە بە هۆی سەختیی برینەکانییەوە ڕەوانەی نەخؤشخانەیەکی تەورێز کراوە.