سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ۹ی ڕەشەممەی ۱٤۰۳، حوکمی لە سێدارەدانی زیندانییەکی کورد بە ناوی "ئەمیر جەعفەرپەنا"، خەڵکی شاری بیجاڕ، لە زیندانی قزڵحساری کەرەج، جێبەجێ کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو زیندانییە ٥ ساڵ پێش بەتۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست"، دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قەزایی بە لەسێدارەدان مەحکووم کرابوو.

هەتا ئێستا هەواڵی لە سێدارەدانی ئەو زیندانییە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیاکانی ناوخۆیی ئێران ڕانەگەیەندراوە.