ڕۆژی سێشەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "چیاکو قوربە" خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە و هەروەها ماڵەکەشی پشکێندراوە.

هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی چیاکۆ قوربە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.