سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی "کامبەخش مەحموودی" خەڵک شاری بێستوون لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.

ئەم بەندکراوە تەمەن ٣٤ ساڵە لە ٧ی ڕەزبەری ١٤٠١دا بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران سزا درا.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.