سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "حەسەن یووسفی ئازەر" خەڵکی نەغەدە لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.

ئەم بەندکراوە ساڵی ١٤٠٠ بە تۆمەتی "کوشتن"ی هاووڵاتییەک بە ناوی "فەردین ئیبراهیمی" خەڵکی شنۆ دەسبەسەر کرا و دواتر لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران سزا درا.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدراەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانەوە ڕانەگەیەندراوە.