ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی جۆزەردان، کۆڵبەرێک بە ناوی "موختار کویک"، خەڵکی مەریوان، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی دوابەدوای ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزی ئینتیزامییەوە لە سنووری نەوسوود، بریندار بوو.

ئەم کۆڵبەرە لەم ڕووداوەدا پشتی بەتوندی بریندار بووە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە ڕاگوێزراوە.

دۆخی گشتیی موختار کویک خراپ ڕاگەیەندراوە.