ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی بەفرانبار، مامۆستا مەلاحەسەن کووهی، پێشنوێژی مزگەوتی بازاڕی شاری "میرئاوێ"ی سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەو مامۆستا کوردە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و  بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزراوە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو مامۆستا ئایینیە زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.

لەو پەیوەندییەدا، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی بەفرانبار، مامۆستا حەسەن فەتحی خزرلەکی، پێشنوێژی گوندی "قازڵیان"ی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.