ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی بەفرانبار، هاووڵاتییەک بە ناوی "ڕەسووڵ بەهمەنی" خەڵکی گوندی "خۆڕخۆڕە"ی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە ەسبەسەر کرا.
هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.
هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری گیران و چارەنووسی ڕەسووڵ بەهمەنی، زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.
لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی بەفرانبار، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "جەلال عەلەوی"، "جەماڵ عەلەوی"، "مەسعوود شەپهە" و "کەیوان قاسمزادە" خەڵکی گوندی "کۆسەکەرێز"ی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.





