ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی بەفرانبار، مامۆستا حەسەن فەتحی خزرلەکی، پێشنوێژی گوندی "قازڵیان"ی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو مامۆستا کوردەیان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.
هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی مامۆستا حەسەن فەتحی، زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.





