ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ی ڕەزبەر، سەمەد بەرگینیا کوڕی محەممەد، خەڵکی پیرانشار کە لە کۆبوونەوەی خۆپێشاندەران دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی به توندی بریندار ببوو، لە نەخۆشخانەی خومەینی ورمێ گیانی لە دەستدا.
ئەم خۆپێشاندەرە لە دووهەمین شەوی خۆپێشاندانەکان بە هۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکان به توندی بریندار ببوو، هەر بە هۆی ئەو برینانە بۆ نەخۆشخانەی خومەینی شاری ورمێ گوێزرابوو.
تا ئێستا ١٩ خۆپێشاندەر، لە خۆپێشاندانەکانی کوردستان گیانی خۆیان لە دەس داوە.





