ڕۆژی سیشەممە ١٥ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی سەقزی بە ناوی "شۆڕش باشبلاغی" تەمەن ٤١ ساڵ، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی بانە، پێکرا.

ئەو کۆڵبەرە لە مەودایەکی کورت و بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەی لێکراوە.

ئەو کۆڵبەرە بەهۆی بەرکەوتنی گولـلەی ساچمەیی دەست و لاقی بریندار بووە.

شۆڕش باشبلاغی خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.