ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٦ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەعدی پیران" تەمەن ٤٠ ساڵ خەڵکی گوندی "کەریم‌ئاوا"ی شاری بانە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە سنووری "هەنگەژاڵ" تەقەیان لەو هاووڵاتییە کردووە.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە گومانی پێبوونی شتومەکی قاچاخ، دەسڕێژیان لەو هاووڵاتییە کردبوو.

پاش ئەو ڕووداوە، جەنازەی ئەو هاووڵاتییە بۆ نەخۆشخانەی "سەلاحەدین ئەیووبیـ"ـی شاری بانە ڕاگوێزرابوو.

سەعدی پیران خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.