ئاژانسی کوردپا: دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتەی قورس لە زیندان ئازاد کران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە، ٧ی خاکەلێوە، دوو هاووڵاتیی کورد، بە ناوەکانی "وەلی نەسیری"، ٥٥ ساڵە و "ئەفشار فەتحی" ٢٦ ساڵە، کوڕی ئەحمەد و خەڵکی گوندی "تەنگیسەر"، سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کران.
ڕۆژی سیشەممە، ٢٧ی ڕەشەمەی ١٣٩٧، وەلی نەسیری لە شوێنی کارەکەیدا لە سنە دەسبەسەر کرا.
نێوەڕاستەکانی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردووش، "ئەفشار فەتحی"، ٢٦ ساڵە، کوری ئەحمەد بە تۆمەتی هاوکاریی لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی" دەسبەسەر کرا.





