ئاژانسی کوردپا: دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ پاش ٢٤ کاتژمێر لە گرتنگە ئازاد کران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "عەبدولکەریم کاکۆڵ و سابیر زوالقەرنین" خەڵکی گوندی "حەسەن نووران"ی شاری شنۆ، لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و ئازار و ئەشکەنجە دراون.
ئەم دوو لاوە کوردە، پاش دەسبەسەر کرانیان لە لاین سپای پاسدارانەوە بێرێزیان پێکراوە و هەروەها هێزەکانی سپا داوایان لەو دوو هاووڵاتییە کوردە کردووە کە هاوکاریان بکەن.
ئەم دوو لاوە کوردە، پاش ٢٤ کاتژمێر لێکۆڵینەوە و ئازار و ئەشکەنجەدانیان لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە ئازاد کراون.





