ئاژانسی کوردپا: دوو لاوی کورد خەڵکی شاری مەریوان لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی پێنجشەممە ٢٤ی خەزەڵوەر، دوو لاوی کورد بە ناوەکانی "شیروان ڕۆستەمی" کوڕی بارام و "حەمدی ڕەزایی" کوڕی مەحموود، خەڵکی گوندی "دزڵی" شاری مەریوان لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە هەواڵنێری کوردپا لە شاری مەریوان ڕایگەیاند: هێزە ئیتلاعاتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەو دوو لاوە کوردەیان دسبەسەر کردووە و بۆ شوینێکی نادیار ڕاگواستووە.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو دوو لاوە کوردە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکانیان بێئاکام بووە و هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەوان لە بەردەستدا نییە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە زانیاریی ورد لە بەردەستدا نییە.





