ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکان لە سنووری شاری مەریوان کوژرا.
شەوی دووشەممە ١٦ ڕەزبەر، یەکێک لە مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکان بە ناوی "میلاد محەممەدیان" خەڵکی شاری کامیاران لە شەڕ و تێکەڵچوونێکی چەکداریدا، لە سنووری شاری مەریوان کوژرا.
کەیوومەرس شێخی فەرماندەی سنوورپارێزی شاری سنە لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی "تەسنیم" وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە، ڕایگەیاند: "ئەم مەئموورەی هێزەی ئینتزامیی لە شەڕ و تێکەڵچوونێکی چەکدارانەدا، کوژراوە.
فەماندەی سنوورپارێزی سنە ئیدعا دەکات کە "دوو کەس لە هێزە چەکدارەکان لەو شەڕەدا بریندار بوون و هێندێک کەرەستە و چەکوچۆڵێان لێ بەجێمابوو، دەستی بەسەر داگیراوە".
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ یەک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران بەرپرسایەتی ئەو شەڕەی لە ئەستۆ نەگرتووە.





