ئاژانسی کوردپا: هێزە ئەمنییەتییەکان دوو چالاکی کرێکارییان لە شاری سنە، دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریانیان ڕاگواست.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوو چالاکی کرێکاریی، خەڵکی شاری سنە بە ناوەکانی "خالید حوسێنی و موزەفەر ساڵح‌‌نیا"، شەوی ڕابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە، لە شاری سنە دەسبەسەر کران.

موزەفەر ساڵح‌‌نیاهێزە ئیتلاعاتییەکان، شەوی رابردوو کاتژمێر ٩ی شەو، ئەو دوو چالاکە کرێکارییەیان، دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریانیان ڕاگواست.

هێزە ئەمنییەتییەکان، ئەو دوو چالاکە کرێکارییەیان، بە هۆکاری پشتیوانی لە مانگرتنی سەرتاسەری خەڵکی کوردستان دەسبەسەر کردووە.

لەو پەیوەندییەدا، کۆمیتەی هەماهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، ڕایگەیاند: موفەزەر ساڵح‌نیا، پاش هاتنەدەر لە ماڵ، هێزە لیباس شەخسییەکان، ماڵەکەی ناوبراو دەپشکێنن و دواتر لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە ناوبراو ئاگادار دەکەنەوە، کە بۆ ڕوونکردنەوەی چەند پرسیارێک سەردانی ئیدارەی ئەماکن بکات و دواتر دەسبەسەر دەکرێت.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە شوێنێ ڕاگیران و چارەنووسی ئەو دوو چالاکە کرێکارییە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.