ئاژانسی کوردپا: وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی شاری کرماشان، لە لایەن کەسێکی نەناسراوەوە بە چەقۆ هێرش دەکرێتە سەری و دەکوژرێت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی ١٨گەلاوێژ، کاتژمێر ٩ی شەو، لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری کرماشان، وەرزشکارێکی کورد، لە لایەن کەسێکی نەناسراوە هێرش کرایەوە سەری و لە ئاکامدا بە هۆی کاریگەربوونی برینەکەیەوە گیانی لە دەست دا.
شوناسی ئەو وەرزشوانە کوردە، بە ناوی "عادڵ کەرەمی"، تەمەن ٢٥ ساڵ ڕاگەیەندراوە.
ئەو وەزشوانە کوردە، ئەندامی تیمی میللیی کەبەدیی ئێران بووە و ئەو ڕووداوەش لەگەڕەکی حافزییەی شاری کرماشان ڕووی داوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئەو ڕووداوە بەردەوامە.





