ئاژانسی كوردپا: كۆمەڵە شێعری كوردی بە زاراوەی كەلهوڕی لەلایەن "سەید یوونس هاشمی" شاعێری كرماشانییەوە چاپ و بڵاو كرایەوە.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، كۆمەڵە شێعری "واو دیورە نەنیش" لە نووسنی سەید یوونس هاشمی لەلایەن وەشانگەی "باخی نەی" كرماشانەوە چاپ و بڵاو كراوەتەوە.

ئەم كۆمەڵە شێعرە بەرهەمی حەوت ساڵ هەوڵی ئەدەبیی شاعیرە كە بریتیە لە قاڵبی چوارخشتەكی، دووبەیتی و تەرجیعە بەند و غەزەل و زمانی ئەو كۆمەڵە شیعرە زمانێكی رەوان و لە فەزایەكی رەسەنی ناوچەیدا و بە وشەی رەسەن هۆنراوەتەوە.

كۆمەڵە شێعری "واو دیورە نەنیش" لە 96 لاپەڕە و بە هەژماری 1000 دانە چاپ و بڵاو كراوەتەوە.