ئاژانسی كوردپا: بڵاڤۆكی خوێندكاریی " رێژنە" دوای بڵاو كردنەوەی دوو ژمارە پێش بە وەشانی گیرا و بەڕێوەبەرانی ئەو بڵاڤۆكە لەلایەن لێپرسراونی حەراسەتەوە خراونەتە ژێر زەخت و گوشارەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی كوردپا، بڵاڤۆكی بێلایەنی رێژنە كە ماوەیەك لەمەوبەر لە زانكۆی ورمێمۆڵەتی چاپ و بڵاو كردنەوەی پێدرابوو، ژمارەی یەكەمی لەلایەن خوێندكارانی كوردەوە چاپ و بڵاو كرایەوە، بەڵام دوای چاپی دوویەم لێپرسراون پێشیان بە بڵاو كردنەوەی گرت.
ئەو بڵاڤۆكە بە زمانی فارسی بڵاو دەبووە و ناوەرۆكەكەی باسی لە مێژووی "ماد"ە كان دەكرد.
لە ژمارەی یەكەمدا بابەتێك لە ژێر ناوی " توهم كورووشی" بڵاو ببووە كە رەخنەی لە پێدا هەڵگووتن بە كورووش گرتبوو.
هەروەها نووسەری ئەو بابەتە رەخنەی لە گۆڕینی پوولی ئێران لە تمەنەوە یا ریالهوه بۆ "پارسه" گرتووە و بە كارێكی نەشیاوی لەقەڵەم داوە.
بەڕێوەبەرانی ئەو بڵاڤۆكە رایانگەیاندووە، "خەسارێكی زۆری ماڵیمان وەبەر كەوتووە و ئەمە لەحاڵێكدایە كە هیچ ناوەندێك حازر نیە ئەو خەسارەمان بۆ قەرەبوو بكاتەوە".
هەر لەو پێوەندییەدا چەندین بڵاڤۆكی دیكەش بە ناوەكانی روانگە، كورمانج و ماد لە زانكۆی ورمێپێش بە چاپ و بڵاو بوونەوەیان گیراوە.





