ئاژانسی كوردپا: شارەوانی دهۆك بە هاوكاری شارەوانی ئامەد لە رۆژەكانی 5 هەتا 9ی خەرمانان فێستیڤاڵێك لە ژێر ناوی " روژن ئامەد" بەڕێوە دەبات.

لێپرسراونی ئامەد رایانگەیاندووە، ئەو فێستیڤاڵە بەمەبەستی گرینگی و بایەخدان بە كولتوری كوردی بەڕێوە دەچێت.

عەبدوڵڵا دەمیر تاش وتیشی: هەر دوو شاری ئامەد و دهۆك لە بواری فەرهەنگییەوە لە سەرانسەری كوردستاندا زۆر دەوڵەمەندن و پێویستە ئەو دوو شارە لەلایەن شارەوانییەكانیانەوە بایەخی زیاتریان پێی بدرێت.

دەمیر تاش وێڕای ئاماژە پێكردن بە زیندوو بوونی زمان و كولتوری كوردی رەسەن لەو دوو پارێزگایە وتی: پێویستە شارەوانییەكانی " سورە" لە ئامەد و دهۆك پەرە بە پێوەندییەكانی خۆیان بدەن.

ئەو لێپرسراوە لەو باوەڕەدایە ، دەبێ‌ ژمارەی فێستیڤاڵەكانی لەم چەشنە بەمەبستی ناساندنی زیاتری فەرهەنگی كوردەواری لە شارەكانی دیكەی كوردستانیش بەڕێوە بچێت.