ئاژانسی كوردپا: كورتە فیلمێكی سینەماكاری كوردی "عوسمان محەممەدی" لە بیست و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی "سائۆپائۆلۆ"ی وڵاتی بێرێزیلدا بەشداری دەكات.

بەپێی راپۆرتی ئەنجومەنی سینەمای لاوانی ئێرانی (نووسینگەی سنە)، كورتە فیلمی "كاتی بێدەنگیی سێبەرەكان" لە دەرهێنانی عوسمان محەممەدی سینەماكاری كورد لە بیست و سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی "سائۆپائۆلۆ" كەلە رۆژانی 2 هەتا 10ی خەرمانان كەلە وڵاتی بێرێزیل بەڕێوە دەچێت، بەشداری دەكات.

ئەو فێستیڤاڵە لە سێ بەشی فیلمە نێودەوڵەتییەكان، ئەمریكای لاتین و بیرزیلدا بەڕێوە دەچێت و بەرهەمەكان لە چوار بواری "دیكیۆمێنتی، چیرۆكی، ئەزموونی و ئەنیمەیشن"دا بەشدارن.

كاتی بێدەنگیی سێبەرەكان لە دەرهێنانی عوسمان محەممەدی، یەكێك لە بەرهەمەكانی ئەنجومەنی سینەمای لاوانی ئێران ـ نووسینگەی سنەیە كە بەشداری ئەو فێستیڤاڵە بووە.

بڕیارە لە فێستیڤاڵەدا 10 فیلمی سەركەوتوو لەلایەن بینەرانەوە هەڵببژێردرێن و خەڵات بكرێن.

بەپێی هەمان سەرچاوە لە سەرەتای ساڵی 1391ی هەتاوییەوە چەندین سینەماكاری كورد لە رێگای ئەنجومەنی سینەمای لاوانی ئێران ـ نووسینگەی سنەوە توانیویانە لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەكانی "ریوری ئیتالیا، ئیسماعیلیەی میسر، ئەسیان فن دهلی نو، لاوانی سێئۆلی كورەی باشوور و ئێستاش فێستیڤاڵی سائۆپائۆلۆی بێرێزیل"دا بەشداری بكەن و چەندین خەڵات مسۆگەر بكەن.