ئاژانسی كوردپا: هاووڵاتییەكی خەڵكی شاری پیرانشار لە ئاوایی "گەرگوول" بەهۆی هەستانی لافاوەوە گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، سەید حەسەن خەڵكی ئاوایی "گەرگوول" و دانیشتووی شاری پیرانشار شەوی25 لە سەر 26‌ی پووشپەڕ بەهۆی بارینی زۆری باران و هاتنی لافاو گیانی لەدەست داوە.

تەرمی ئەو هاووڵاتییە رێكەوتی 26‌ی پووشپەڕ بەخاك سپێردراوە.

هەستانی لافاو بێجگەلە خەساری گیانی زەرەرێكی زۆریشی بە وەرزێڕ و ئاژەڵدەران گەیاندووە.

هەر لەو پێوەندییەدا 100 سەر مەڕی هاووڵاتییانی ئاوایی "گەرگوول"یش بە هۆی لافاوەوە تێدا چوون.