كوردپا: ماشێنێكی هێزی ئینتزامیی لە شاری مەریوان بە بێ‌هیچ هۆیەك خۆی بە ماتورێك دادا و لە ئەنجامدا لاوێكی ئەو شارە بە توندی بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەمرۆ دووشەممە رێكەوتی 11‌ی بانەمەڕ كاتژمێر دوازدە و نیوی نیوەرۆ ماشێنێكی سەر بە هێزی ئینتزامیی لە نزیك ئیدارەی "ئاتەش نیشانی" شاری مەریوان ماتۆریك كە هەڵگری سێ‌لاوی ئەو شارە بوو كردە ئامانج و لە ئەنجامدا" بهزاد دار بەرزین" كوڕی حەسەن بە توندی بریندار بوو.

ئەو سێ‌گرتە ڤیدیۆییە بە ئاژانسی كوردپا گەیشتووە
هەر لەو پێوەندییەدا ئەو دوو لاوەی دیكەش بە ناوەكانی ئازاد مورادی كوڕی مەسعوود و كەیوان نەعیمی كوڕی ئەحمەد برینی سووکیان وەبەر کەوتووە.

لەحاڵی حازردا ئەو سێ هاووڵاتییە لە نەخۆشخانەی شاری مەریوان و بە وتەی شایەتحالان بڕیارە بهزاد داربەرزین بە هۆی سەختی برینەكەی رەوانەی نەخۆشخانەی شاری سنە بكرێت.