كوردپا: سەرلە بەیانیی رۆژی دووشەممە، رێكەوتی 11‌ی بانەمەڕ هاووڵاتییەكی كوردی خەڵكی ورمێ‌ لە سێدارە درا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، سەرلە بەیانیی رۆژی دووشەممە "چەنگیز مەجیدی" كوڕی حاجی محەممەد مەجیدی و خەڵكی ئاوایی" گلانیك"ی سەر بە ناوچەی ئەنزەلی ورمێ‌ لە زیندانی "شاهڕوود" سەر بە شاری سمنان بە تاوانی كڕین و فرۆشی مادە سڕكەرەكان لە سێدارە درا.

هەواڵنێری كوردپا لە ورمێ‌ وتیشی: چەنگیز مەجیدی خاوەنی ژن و منداڵە.

بە وتەی یەكێك لە خزمە نزیكەكانی بنەماڵەی مەجیدی، سەرلە بەیانیی رۆژی دووشەممە بە بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە كوردەیان راگەیاندووە كە بە مەبەستی وەرگرتنەوەی تەرمی چەنگیز سەردانی زیندانی شاهڕوود بكەن.