كوردپا: سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی هەرچەشنە هەڕەشەی نیزامیی لەلایەن حكوومەتی ناوەندی عێراق و وڵاتانی دراوسێەوە، خوازیاری تەیار كردنی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان بوو.
ماڵپەڕی "نهرین نت" بڵاوی كردەوە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ئەمریكا لەگەڵ باڵوێزی عەرەبستان چاوپێكەوتنی كردووە و پرسی باشتر كردنی پێوەندییەكانی ریاز و هەولێریان تاوتوێكردووە.
نوێنەری عەرەبستان لەبارەی شێوازی رووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ حكوومەتی ناوەندیی عێراق و پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگە و تەیار كردنیان، لەگەڵ بارزانی دانوستانیان كردووە.
هەر لەو پێوەندییەدا "سامی العسكری" لە لێپرسراوانی بەرەی دەوڵەتیی یاسا رایگەیاندووە،" پێویستە دەوڵەتیی ناوچەیی كوردستان سەرجەم چەك و چۆڵە قورسەكانی رادەستی بەغدا بكات.
لە پەرچەكردا بەم لێدوانە نوێنەری پاڕلەمانی عێراق، جێگری وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان ئەو داوایەی رەت كردۆتەوە و بە شتێكی نامومكینی لەقەڵەم داوە.
مەسعوود بارزانی لە پەیامی نەوروزی ساڵی تازەدا حكوومەتی ناوەندیی عێراقی بە رێبەرایەتیی نووری مالكی بە" بردنی عێراق بەرە و لای دیكتاتۆری" وەسف كرد.





