كوردپا: قەلای چەنگیز لە شاری بیجاڕ بە یەكێك لە بینا مێژووییەكانی پارێزگای كوردستان دێتە ئەژمار.

ئەو قەلایە لە 5 كیلۆمیتری رۆژئاوای شاری بیجاڕ و لەسەر چیایەكی سروشتی لە گوندی "چنگیز قلعە" هەڵكەوتووە.

هەواڵدەریی ئیرنا بڵاوی كردەوە، دەست پێڕاگەیشتن بەو قەڵایە زۆر ئەستەمە و تەنیا لە هەڵكەوتەی باشوورەوە دەكرێ‌ بچیتە ناو قەڵاكەوە.

مێژووی درووست كردنی قەڵای چەنگیز دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانییەكان و دواتریش "ایلخان"ـەكانیش كەڵكیان لەو قەڵایە وەرگرتووە.

ئەو كەرەسانەی كە بۆ درووست كردنی ئەو بینایە كەڵكی لێ‌ وەرگیراوە بریتین لە: بەرد ئاهەك و گەچ و لە هێندێ‌ شوێنیش خشتە بەكار براوە.

قەلای چەنگیز ساڵی 1381 وەكوو ئاسەواری مێژوویی خراوەتە ریزی ئاسەواری میللیی ئێرانەوە.