كوردپا: چەند رۆژ لەمەوبەر لاوێكی تەمەن 31 ساڵەی كوردی خەڵكی ناوچەی "دەشتە بێل"ی شاری شنۆ دەستی دایە خۆكوژی و گیانی لەدەست دا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رێكەوتی 16ی رەشەممە لاوێكی كورد بەناو "سەنار بولقەدر" خەڵكی گوندی "گردكە گۆل" لە ناوچەی "دەشتە بیڵ"ی شاری شنۆ دەستی داوەتە خۆكوژی و گیانی لەدەست داوە.

بە وتەی نزیكان و كەسانی ئاگا لەو رووداوە، ئەو لاوە بەهۆی زەخت و گوشاری ئابووری و دەستەنگی دەستی داوەتە خۆكوژی.

هەژاری و بێكاری و نەبوونی دەرەتانی كار و پیشە لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران یەكێك لە هۆكارە گرینگەكانی روودانی دیاردەی خۆكوژییە لەم ناوچانە كە زیاترین ئامار و رێژەی خۆكوژی لە ئێرانیان بۆ خۆیان تەرخان كردووە.

چەند رۆژ لەمەوبەریش یەكێك لە كرێكارانی كارگەی نەساجیی كوردستان لە شاری سنە بەهۆی نەداری و هەژاری و گوشاری ئابووری دەستی دایە خۆكوژی و گیانی لەدەست دا.