كوردپا: سەرەڕای بوونی دوو پاڵاوگای گەورەی نەوت و پێترۆشیمی لە ئێلام، بەڵام بەشێكی بەرچاو لە لاوەكانی خەڵكی بەخشی "چوار" بێكارن.

بێكاری بە سەرەكیترین كێشەی لاوانی "چوار" دێتە ئەژمار و ناوەندە پێوەندیدارەكان هەتا ئێستا هیچ هەوڵێكیان بۆ كەم كردنەوەی ئەو قەیرانە نەداوە.

هەواڵدەریی میهر بڵاوی كردەوە، هەرچەند پێترۆشیمیی ئیلام لە باردۆخێكی ناڕوون دایە، بەڵام وڵامدەری ویست و داخوازیی لاوانی بێكار هەیە.

هەر لەو پێوەندییەدا گازێك كەلە ناوچەی بیجاڕی بەخشی "چوار" بەرهەم دەهێنرێ‌، تێكەل بە ئاوی خواردنەوەی ئەو بەخشە بووە و خەڵكی لەگەڵ كێشە بەرەوڕوو كردۆتەوە.

هاووڵاتییان لەو باوەڕە دان، ئاوی خواردنەوەی بەخشی "چوار" لە پارێزگای ئیلام بۆنی مادەی "گوگرد"‌ی لێ‌ دێت.

بەخشی چوار لە 20 كیلۆمیتریی ناوەندی پارێزگای ئیلام هەڵكەوتووە و زیاتر لە 12 هەزار دانیشتووی هەیە.